دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی (٥) کورسی سکۆلەرشیپ بۆ زانکۆکان دەستەبەر دەکات

2023-04-10
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی (٥) کورسی سکۆلەرشیپ بۆ زانکۆکان دەستەبەر دەکات
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە چوارچێوەی بوارەکانی کارکردنیدا بایەخ دەدات بە پەرەپێدانی ئاستی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، پاش سەردانکردن ودرووستکردنی پەیوەندییەکانی  لەگەڵ باڵیۆزخانە و کونسوڵە گشتییەکانی وڵاتانی بیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، داوامان لێکردن کە چەند کورسییەکی خوێندن (سکۆلەرشیپ) بۆ دامەزراوەکەمان تەرخان بکەن بۆئەوەی بتوانین لەڕێگەی دامەزراوەکەوە سوودێکی باش بە زانکۆ و خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بگەێنین.
لەم چوارچێوەیەدا، کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی چین لە هەولێر لە دەستپێشخەرییەکدا ژمارەی (٥) کورسی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بە تەواوی خەرجییەکانییەوە لە وڵاتی چین بەخشی بە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی. دامەزراوەکەمان بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ زانکۆکانی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کۆیە، ژمارەی کورسییەکانی لەنێوان زانکۆکاندا بەم شێوەی خوارەوە دابەشکرد:
زانکۆی سلێمانی (٢) کورسی.
زانکۆی پۆلیتەکنیك (٢) کورسی.
زانکۆی کۆیە (١) کورسی.
ئەو بوارانەی لەلایەن زانکۆکانەوە وەك بواری پێویست دیاریکراون بریتین لە:
Doctoral Program of Theoretical Economics (National Development) Peking University. (1)  seat. (زانکۆی سلێمانی)
Master Program on Traffic and Transportation Engineering, Beijing Jiaotong University. (1) seat. (زانکۆی سلێمانی)
Master program of Information and communication Engineering, Huazhong University of Science and Technology. (1) seat. (زانکۆی پۆلیتەکنیک)
Master program of Advanced Nursing Practice and Medical Technology in Developing Countries, Central South University, (1) seat. (زانکۆی پۆلیتەکنیک)
Master program of Industrial Engineering, Hunan University, (1) seat.(زانکۆی کۆیە)
خوێنکارانی زانکۆکانی سەرەوە دەتوانن لەڕێگەی زانکۆکانیانەوە داواکاری پێشکەش بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست وە هەڵبژاردنی کاندیدانی شایستە بەپێی پێوەرەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی وڵاتی چین ئەنجام دەدرێت لەڕێگەی زانکۆکانی سەرەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر زانکۆکان و پێوەرەکانیان سەردانی زانکۆکان بکەن.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ زانکۆکان و خوێندکارانی بەڕێز.
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی (٥) کورسی سکۆلەرشیپ بۆ زانکۆکان دەستەبەر دەکات بۆ خوێندنەوەی مەرجەکان بە pdf کلیک بکە

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved