جێگری سەرۆک

یوسف زۆزانی

 

پێشمەرگە و کادری پێشکەتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،

ناوی تەواوی یوسف ئیبراهیم ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٤٤ لە شارۆچکەی سرێکانی لە پارێزگای حەسەکە لەدایکبووە، ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوچە زۆزان لە دەورووبەری دیار بەکر لە باکووری کوردستان.

لە ساڵی ١٩٥٣ خوێندنی سەرەتایی دەستپێکردووە  پاشان لە پۆلی سێیەم گواستراوەتەوە بۆ خوێندنگەیەکی کریستیانی نموونەیی و بۆ خوێندنی ئامادەیی ڕۆشتوە بۆ حەسەکە.

بارودۆخی کورد لە سوریا و باری سیاسی بە شێوەیەکی گشتی لە سەرەتای لاوێتیدا پاڵی پێوە دەنێت بەرەو سیاسەت. لە ماوەی خوێندنی ئامادەییدا دەبێت بە ئەندام لە پارتی دیموکراسیی کوردی لە سوریا کە بە نهێنی چالاکی دەکرد لەو کاتەدا.
لەدوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی لە حمس لە ساڵی ١٩٦٦ سوریا بە جێدەهێڵێت بەرەو یۆغسلافیا، لەوێ پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (باڵی ئیبراهیم ئەحمەد و مام جلال). لە پاش بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ڕێکخراوی حزب لە ئەوروپا لە بەرلین لە بەهاری ١٩٦٧ نوێنەرایەتیی حزبی لە رێکخراوەکانی یۆغسلافیا هەر لەو کۆنفرانسە بە ئەندامی یەدەک هەڵدەبژێردرێت لە ڕێکخراوی حزب لە ئەوروپا.
لەو ماوەیەدا چالاکیی زۆری دەبێت لەوانە:

١- دووبارە چاپ کردنەوەی پەرتووکی محەمەد تەڵەب هلال بە زمانی عەرەبی و وەرگێرانی بۆ زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی بە هەماهەنگی لەگەڵ عیسمەت شەریف وانلی.

٢- لەگەڵ هەندێک لە هاورێکانی هەڵدەستێت بە دەرکردنی گۆڤاری ئەلقافلە بە ناوی لقی دامەزراوە لە یۆغسلافیا و دەرکردنی گۆڤاری پرشنک لە لقی بەرلین.

بەشێکی دیکەی لەو ئەرکانەی بەڕێز یوسف زۆزانی وەری گرتووە:

١- ساڵی ٢٠٠٠ گەڕایەوە سلێمانی بۆ سەرپەرشتیکردنی دووبارە چاپکردنەوەی ڕۆژنامە ئەلموئتەمەر کە ئەوکات وتەبێژی ئۆپۆزسیۆنی عێراق بوو. 
٢- لە ٢٠ی ٥ی ٢٠٠٤ لەلایەن سەرۆک مام جەلال_ەوە ڕاسپێردرا کە نوێنەرایەتی خودی مام جەلال بکات لە زانکۆی سلێمانی، پردی پەیوەندی بێت لەنێوان مام جەلال و سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بەمەبەستی بەرەوپێشخستن و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، پاشان ڕاسپێردرا بە ئەرکی سەرپەرشتی کردنی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

٣- لە ساڵی  2010 هەڵدەبێژرێت وەکو ئەندام و وتەبێژی لیژنەی سەرۆکایەتی کۆنفرانسی سێیەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی.

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved