دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی هاوبەشی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت دەکات

2024-02-06

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی  بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کۆیە، زانکۆی بەسڕە و زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت ئەنجاندەدات

باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆنفڕانسەکەوە وتی: "ئەو کۆنفرانسە کۆمەڵێک ئامانج لە خۆ دەگرێت لەوانە باشترکردنی پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی مامەڵەکردن و گواستنەوە و چارەسەرکردنی ئەو پاشماوانەی کە لە یەکەکانی کارپێکردنی نەوت بەرهەمدەهێندرێن، هەروەها لە کۆنفڕاسەکەدا باس لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بڕە زۆرەی گازە پیسکەرانە دەکات کە لەکاتی دەرهێنانی پاڵاوتنی نەوت یان بەکارهێنانی سووتەمەنی لە ئۆتۆمبێلەکاندا دەردەدرێن".

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی: "چەند بابەتێک لە کۆنفڕانسەکەدا باس دەکرێت ریسایکلکردن و کەمکردنەوەی پاشماوەکان، پاشماوەی چالاکییەکانی بەرهەمهێنانی غاز، دەردانی هایدرۆکاربۆنەکان، هەڵگرتنی نەوت و غاز، پۆڵێنکردنی پاشماوەکان و چەند باباتێکی دیکە... ".

رێکخەرانی کۆنفڕانسی (سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت) لەم لایەنانە پێکدێن زانکۆی کۆیە، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، زانکۆی بەسڕە و زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا – رۆڵا – ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بڕیارە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت رێکەوتی  ٢٨-٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ لە زانکۆی کۆیە ئەنجام بدرێت.

زانیاریی زیاتر لەم لینکەدایە
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved