باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەردانی د. ئیبراهیم بەحرلعلوم دەکات
2023-03-09
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۳ی ۱ی ۲۰۲۳، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەفدی یاوەری لە شاری بەغدا سەردانی د. ئیبراهیم بەحرلعلوم، کەسایەتیی عێراقی و سەرپەرشتیاری گشتیی پەیمانگەی عەلەمەینی کرد.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی ڕەخساندنی ئەم دیدارەی لە بەحرلعوم کرد و باس لە مێژوو، گرنگی و کارەکانی پەیمانگەی عەلەمەین کرا، ئەم پەیمانگەیەی بە نزیک لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ناوبرد لەڕووی ئیشکردن و ئامانجەوە.
هەردوولا بڕیاریاندا نووسراوێکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن بۆ کاری پێکەوەیی و هاوئاهەنگی کردن، لەو نێوەندەشدا د. ئیبراهیم بەحرلعلوم بەڵێنی دابینکردنی چەند کورسییەکی خوێندنی باڵای بە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە پەیمانگەی عەلەمەین و چەند پرۆژەیەکی دیکە لە شاری نەجەف دا.
د. ئیبراهیم بەحرلعلوم ڕایگەیاند: "بەلامانەوە گرنگە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پرۆژەیەک ئامادە بکات بەناوی سەرۆک مام جەلالەوە کە چەند بەشێک لە خۆی بگرێت لە ئاست ناو و ناوبانگی سەرۆک مام جەلال بێت، سەربەرزن کە دیداری مام جەلال سازبکرێت لە پەیمانگەی عەلەمەین لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا".
سەرپەرشتیاری گشتیی پەیمانگەی عەلەمەین ڕاشیگەیاند: "بە گرنگی دەزانین لە جیهان، عێراق و شاری نەجەف ناوی سەرۆک مام جەلال بە زیندوویەتی بهێڵینەوە دەمانەوێت کارێک بکەین لە ئاست سەرۆک مام جەلال بێت".
باسی لەوەش کرد: "سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەی پەیمانگەی عەلەمەینی داناوە و چەند جارێک سەردانی کردووین و وتەی لە پەیمانگەی عەلەمەین پێشکەش کردووە و دەستێکی باڵای هەبووە لە بنیاتنانی ئەم پەیمانگەیە".