ناونیشانی توێژینەوە
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌وڵه‌كانی مام جەلال له بواری پێكه‌وه‌ژیان و گرنگیدان به مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی له یاده‌وه‌ری مه‌سیحییه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له مێژووی زاره‌كی
پ. د. سامان حسێن ئه‌حمه‌د
مامۆستا له به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی/ زانكۆی سلێمانی
[email protected]
پوخته
مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی به‌شێكن له پێكهاته‌كانی شاری سلێمانی، كه هه‌ر له گه‌ڵ دامه‌زراندنی شاره‌كه‌دا روویان له سلێمانی كردووه و به تێپه‌ڕبوونی كات بوون به به‌شێك له بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كه ورۆڵیان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ته‌نانه‌ت سیاسی بینیوه، به‌و پێیه‌ی مام جەلال یه‌كێك بووه له‌و سه‌ركردانه‌ی، كه به‌رده‌وام به هه‌ڵوێسته ئه‌رێنییه‌كانی به رامبه‌ر به پێكهاته‌كان و به تایبه‌تیش مه‌سیحییه‌كان ناسراوه و هه‌میشه له‌و روانگه‌یه‌وه لێی روانیون، كه ئه‌وان دانیشتوی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن و به‌شێكن له مێژووی ناوچه‌كه، هه‌ربۆیه پێیوابووه ره‌چاوكرده‌ی مافه‌كانیان و دابینكردنیان، به‌شێكن له ئه‌ركه‌كانی بزاڤی كوردایه‌تی و هاوكات بنه‌ماكانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رده‌مییانه و حوكومڕانییه‌كی دیموكراتییانه، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كانی شاری سلێمانی كردووه، هه‌وڵی داوه له چه‌ند بوارێكه‌وه پشتیوانیان بكات و هاوكاریان بێت، هه‌ربۆیه ئه‌م توێژینه‌ویه به میتۆدی مێژووی زاره‌كی، هه‌وڵیداوه،له وێنه‌ی مام جەلال له یاده‌وه‌ری مه‌سیحییه‌كانی شاری سلێمانی بكۆڵێته‌وه، ئه‌ویش له رێگای چاوپێكه‌تنی راسته‌وخۆوه له گه‌ڵ نموونه‌یه‌ك له مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه‌دا، سه‌ره‌نجام كاره‌كه‌ش به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووه، كه گرنگترینیان بریتی بوون له‌وه‌ی، گێڕانه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن مام جەلال له یاده‌وری مه‌سیحییه‌كانی سلێمانیدا وێنه‌یه‌كی بایه‌خداری نه‌خشاندوه و ئه‌وان پێیان وایه كه مام جەلال كه‌سایه‌تییه‌كی جیاواز و تایبه‌ت بووه بۆ ئه‌وان و هه‌میشه له رووی دارایی و مه‌عنه‌وییه‌وه پشتیوانی ئه‌وان بووه.
كلیله وشه: مام جەلال، مه‌سیحی، سلێمانی، یاده‌وه‌ری، پێكه‌وه‌ژیان
پێشه‌كی
مام جەلال هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنییه‌وه وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كانیدا ده‌ركه‌وتوون، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی نێو بزاڤی سیاسی كوردی، كه هه‌ڵویست ونووسینه‌كانی وایان ده‌رخستووه، باوه‌ڕی به‌و فره‌ییه ئاینی و كولتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كوردستان هه‌بووه، هه‌میشه له وتار‌و نووسینه‌كانیدا وای ده‌ربڕیوه پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاون له مێژووی وڵاته‌كه و به پێویستی زانیوه وه‌كو بونیادێكی مێژوویی گرنگی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بكرێت، هه‌رده‌م وای ده‌ربڕیوه، كه پاراستنی مافه‌كانیان رۆڵی گرنگیان ده‌بێت له پاراستنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراندنی كومه‌ڵگا و وڵاتێكی دیموكراتی،یه‌كێكیش له‌و پێكهاتانه‌ی كه به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنیان و گرنگی پێدانیان كردۆته‌وه مه‌سیحییه‌كانی عێراق به گشتی بووه، كه له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌میشه مه‌سیحییكانی سلێمانی له بیر بووه و به‌چاوێكی تایبه‌ت لێی روانیون و مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی له گه‌ڵدا كردوون. كه‌چی تا ئێستا كاری تایبه‌ت به مام جەلال له‌یادگه‌ی مه‌سیحییه‌كانی سلێمانیدا و به میتۆدی گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری ئه‌وان،له هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی ونائه‌كادیمیدا ئه‌نجامنه‌دراوه، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بووه.
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ئه‌و زانیاری وده‌قانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه هه‌ن به یادگه‌ی نووسراو وزاره‌كییشه‌وه له مه‌حه‌ك بدات، بۆ نزیكبوونه‌وه له درووسترین گێرانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه وگه‌یشتن به‌و واقیعه‌ی : مام جەلال ئه‌م گووتانه‌ی ده‌ریبڕیون له واقیعدا تا چه‌نده له گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كاندا پیاده‌ی كردوون، ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری خودی مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی.
پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه بریتین له‌وانه‌ی: مام جه‌لال تاچه‌نده هاوكاری مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی بووه و چۆن و له چ بوارێكدا هاوكاری كردوون؟. وێنه‌ی ماجه‌لال له یاده‌وه‌ری ئه‌واندا چۆنه؟. تا چه‌ند مام جەلال هه‌ڵوێسته‌كانی، كه به تیۆر و له گوتاردا به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كان دریبڕیون له واقیعیشدا كاری پێكردوون.
گرنگی ئه‌م كاره له‌وه‌دایه،كه له رێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ یادگه‌ی خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی،كه به‌شێك بوون له واقیعه‌كه وله زاری خودی خۆیانه‌وه به دوای راستییه‌كانه‌وه‌یه، گرنگیشه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌واهییه زاره‌كییانه‌ی، كه ته‌نیا له یاده‌وه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه له له‌ناوچوون بپارێزرێن، له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌كو سه‌رچاوه‌ی ره‌سن بن بۆ گێڕانه‌وه‌ی واقیعێكی مێژوویی دیاریكراو، له توێژینه‌وه‌ی داهاتوودا. ئه‌م كاره‌ش گرنگه بۆ ئه‌و سیاسی و ئیدارییانی تری دوای مام جەلال، كه سود وه‌ربگرن له هه‌نگاوه‌كانی مام جەلال له رووی مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا،جا ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌لێنێكی تێدا بووبێت هه‌وڵ بده‌ن ئه‌وان ئه‌و كه‌لێنه دووباره نه‌كه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر مامه‌ڵیه‌كی دروستیش بووبێت ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ن سود له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و ببینن،بۆ ئه‌وه‌ی له یاده‌وه‌ری نه‌وه‌ی ئێستادا له داهاتوودا ئه‌وانیش وێنه‌یه‌كی جوان بنه‌خشێنن.
میتودی توێژینه‌وه‌كه (وه‌سفی)یه و به‌شێوه‌ی چاوپێكه‌وتنی راسته‌وخۆ، واتا مێژووی زاره‌كی ئه‌نجامدراوه، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (14) چاوپێكه‌تن كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیش گشتگیربن هه‌وڵ دراوه چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ نه‌وه جیاجیاكان هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌سانی جیاواز له پێگه و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بكرێت.
یه‌كه‌م: سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی
هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی سلێمانییه‌وه چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌سیحی هاتوونه‌ته شاره‌كه، دواتریش له ناوچه‌كانی تری كوردستانه‌وه چه‌ند خێزانێكی دیكه روویان كردۆته شاره‌كه و تێیدا نیشته‌جێبوون و هێدی هێدی گه‌ڕه‌كی خۆیان دامه‌زراندوه، كه به‌شێك بووه له گه‌ڕه‌كی گۆیژه و له نێو خه‌ڵكی گشتیدا به گه‌ڕه‌كی گاوران ناسراوه، دواتریش هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا یه‌كه‌م كه‌نیسه‌یان به ناوی مریه‌م ئه‌لعه‌زراوه له ساڵی 1862 دامه‌زراندوه و به‌شی زۆری مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه به ده‌وری كه‌نیسدا نیشته‌جێبوون هاوكات ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی تری شاره‌كه ژیاون(مه‌حمود،2023).
له گێڕانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و گه‌ڕیدانه‌ی، كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م له دوای دامه‌زراندنی سلێمانییه‌وه پێ به پێ هاتونه‌ته شاره‌كه ئاماژه به هه‌بوونی ئه‌و بنه‌ماڵه مه‌سیحییانه له شاره‌كه‌دا كراوه،هه‌ر له ساڵی 1812، كه گەڕیدەی بە رەگەز ئەرمەن (سیرۆفین کارنیسبن)، هاتۆتە شاری سلێمانی، ئاماژەی بەوە داوە، ژمارەی دانیشتوانەکەی 14 هەزار کەس دەبێت،کە زۆرینەیان کوردن و تەنها 15 بنەماڵەی نەستوری و 12 ی ئەرمەن و8ی یەهودی تێدایە (الوائلي، 2008: 146-147).
دوای ئه‌ویش (ولیەم هیود)ی بریتانی،كه له ساڵی 1817 دا هاتۆته شاره‌كه، دەڵێت ژمارەی دانیشتوانەکه‌ی لە نێوان 12-15 هەزار دەبێت، کە زۆربەیان کوردن تەنها چەند ماڵێکی ئەرمەنی و یەهودی نەبێت (2011: 168-175)، ریچ كه له ساڵی 1820 دا هاتۆته سلێمانی و ماوه‌یه‌ك له شاره‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه به هه‌مان شێوه باسی ئه‌وه‌ده‌كات،كه 2000 خانوی موسوڵمان و 130 خانووی جوو و 9 خانووی مه‌سیحی و كلدانی لێبووه كه كه‌نیسه‌یه‌كی بجكۆڵه‌ی دارووخاویان هه‌یه و 5 ماڵی ئه‌رمه‌نیشی لێیه وبه‌ڵام ئه‌مان كه‌نیسه‌یان نییه (2002: 125) دوای ماوه‌یه‌كی دیكه (ژان رێتورێ) مسیۆنەری فەرەنسی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هاتۆته شاره‌كه، ئه‌ویش دەڵێت ژمارەی دانیشتوانی شارەکە نزیکەی 15000 کەس دەبێت کەتەنها 20 ماڵی مەسیحی و 250 ماڵی یەهودی تێدایە، (2008:39-41)، دواتریش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا سه‌رچاوه‌كان باسی مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه‌یان كردووه، به تایبه‌تی كه‌سایه‌تی كه‌ریمی عه‌له‌كه، كه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی خێرخواز وهاوكار و له رۆژانی ته‌نگانه‌و وگرانی شاره‌كه‌دا ناوبانگی ده‌ركردووه و دوای ئه‌وه‌ش له رووداوه‌كانی سه‌رده‌می شێخ مه‌حمووددا رۆڵی به‌رچاوی بووه و یه‌كێك بووه، له وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموود، له دوای ئه‌وه‌ش مه‌سیحییه‌كانی ئه‌م شاره هه‌ر به‌شێك بوون له ژیانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت سیاسی شاره‌كه و چه‌ندین كه‌سایه‌تییان له بواره جیاجیاكانی هونه‌ری و پزیشكی و پیشه‌گه‌ری و پیشه‌سازی شاره‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون و رۆڵیان بووه له خزمه‌تكردنی شاره‌كه هاوكات به‌شدارییان بووه له بواری سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی و چه‌ند قوربانیشییان له‌و بواره‌دا هه‌یه.
به‌گشتی له ئێستادا به‌و مه‌سیحییانه‌وه، كه به هۆی رووداوه‌كانی دوای ساڵی 2003 له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه روویان كردۆته شاره‌كه، زیاتر له شه‌ش سه‌د خێزانی مه‌سیحی له شاره‌كه‌دا ده‌ژین (پۆلس، چاوپێكه‌وتن: 2025)، به‌مجوره‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، كه مه‌سیحییه‌كان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی شاره‌كه‌وه تاكو ئێستا به‌شێك بوون له بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كه و له ته‌واوی قۆناغه‌كانی مێژووی شاره‌كه‌دا بوونیان هه‌بووه.
دووه‌م: هه‌ڵویستی مام جەلال به‌رانبه‌ر به پێكهاته‌ی مه‌سیحی
هه‌رچه‌ند ناكرێت له توێژینه‌وه‌یه‌كی وادا ئاماژه به ته‌واوی ئه‌و وتار‌و بۆنانه بدرێت، مام جەلال له ژیانی سیاسی خۆیدا تیایاندا باسی له پرسی پێكهاته‌كان و تایبه‌ت مه‌سیحییه‌كان كردووه، به‌ڵام ده‌كرێت له خستنه‌ڕووی چه‌ند بابه‌تێكدا باس له هه‌ڵوێستی مام جەلال له باره‌ی مه‌سیحییه‌كانه‌وه بكرێت، كه به راده‌یه‌كی زۆر ده‌رخه‌ری بۆچوونی مام جەلال بن له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ی مه‌سیحی، له قۆناغه جیاجیاكانی ژیانی سیاسی ئه‌ودا. به پێی ئه‌و ده‌قانه‌ی له به‌رده‌ستدان مام جەلال هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له گوتاره‌كانیدا بۆچوونی تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌ی مه‌سیحی بووه و به‌رده‌وام وه‌كو به‌شێك له پرسی كورد ئاماژه‌ی بۆ كردوون، بۆ نمونه له بابه‌تێكدا كه‌له ساڵی 1960دا، له رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاو بۆته‌وه،مام جەلال باس له بۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی برایه‌تی كورد و ئاشورییه‌كان ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، كه به‌رده‌وام ئاشوورییه‌كان به‌شدار بوون له هاوكاری كورد و هه‌مان كێشه‌ی كوردی‌یان هه‌یه. ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو،كه پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین تێكۆشه‌ری ئاشوری تێدایه،پارتی فێری كردوون و رایهێناون له سه‌ر برایه‌تی كورد وئاشور، ده‌ڵێت:پارتی له به‌رنامه‌یدایه هاتوه خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو ماف و داواكارییه ره‌واكانی برا ئاشورییه ئازیزه‌كانمان بكه‌ین (قادر، 2024: 83).
ئه‌م بۆچوونانه به ورده‌كارییه‌كی زیاتره‌وه جارێكی دیكه له كتێبكی كوردایه‌تی... دا ده‌خاته‌ڕوو و له‌وێدا پرسی مه‌سیحییه‌كان، بابه‌تی بنه‌ڕه‌تی و بنچینه‌یی بوون له تێڕوانینی ئه‌ودا بۆ كوردایه‌تی و بزاڤی كورد و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان، به تایبه‌تی مه‌سیحییه‌كان، ئه‌و له‌وێدا ده‌ڵێت: ئاسوری وكلدان سه‌دان ساڵه له گه‌ڵ برا موسڵمانه كورده‌كانیاندا له كوردستان به خۆشی و برایه‌تی ده‌ژین،واتا كوردستان نیشتیمانی ئه‌وانیشه،رزگاری وبه‌ختیاری گه‌له‌كه‌ی رزگاری و به‌ختیاری ئه‌وانیشه،ئه‌وانیش له گه‌ڵ كوردا دووچاری هه‌موو ئه‌و ده‌ردی سه‌ری و زوڵمه بوونه‌ته‌وه، كه به‌سه‌ر كورددا هاتوون هه‌روه‌ك به‌شێكن له هاونیشتیمانییه‌كان ئه‌وهاش به‌شێكن له خۆشی وناخۆشی له ده‌ستكه‌وت و چاره‌سه‌ری گشتیدا به‌شدارن و به برا كورده موسڵمانه‌كانیانه‌وه به‌ستراون، له مێژوودا گه‌لێ جار خوێنی هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه رژاوه وتێكه‌ڵ به خوێنی یه‌كتر بووه، له كۆڕی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌دا له پێناو پاراستنی كوردسانی وڵاتی هه‌موواندا. كوردایه‌تیش كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراسییه و له پێناو رزگاری نیشتیمانی هه‌موواندا خه‌بات ده‌كات، هه‌وڵ ده‌دات حوكمێكی دیموكراسی راسته‌قینه بێنێته ئاراوه،كه بۆ هه‌موو دانیشتوانی كوردستان باش وبه كه‌ڵك بێت (2023: 183). هه‌ر بۆیه له ته‌واوی بۆچوونه‌كانیدا مام جەلال هه‌میشه وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخزازانه، یه‌كێتی و برایه‌تی كورد و ئاشور و كلدان زۆر به پێویست وبایه‌خدار ده‌بینێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه گێڕانه‌وه‌كانی عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا، ده‌رباره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له دوای راپه‌ڕێنی 1991 ه‌وه له گه‌ڵ مام جه‌لالدا ژیاوه، له زۆر شوێندا هه‌ڵوێستی مام جەلال به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان و له نێویشیاندا مه‌سیحییه‌كان روون ده‌كاته‌وه، كه له زۆربه‌یدا جه‌ختكردنه‌وه بوون له سه‌ر هه‌مان ئه‌و بۆچونانه‌ی، كه پێشتر به‌تیۆری ئاماژه‌ی پێكردوون، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵیت: مام جەلال ده‌یگوت هه‌ڵویستی راسته‌قینه‌و بنه‌ڕه‌تی ئێمه‌ی كورد به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ئاشوری وكلدان ده‌بێ هه‌ڵوێستێكی مه‌بده‌ئی و جێگیر بێت. راستگۆیی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بسه‌لمێنێت،ئه‌و ده‌یگوت كاتێك بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ئه‌و هه‌ڵوێسته دروسته به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ئاشوری و كلدان پیاده ده‌كات،مانای وایه نه‌ته‌وه‌ی كورد گه‌یشتۆته قۆناغی باوه‌ڕی راسته‌قینه به دیموكراسی، گه‌یشتۆته قۆناغی راستگۆیی له گه‌ڵ خۆیدا. ئاشورییه‌كان كه‌مه نه‌ته‌وه نین،چونكه خۆیان خاوه‌نی دێرینی ئه‌م نیشتیمانه‌ن، جا داننان به نه‌ته‌وه‌ی ئاشوری وكلدانی به هه‌موو مافی نه‌ته‌ویی و دیموكراتی و مرۆڤایه‌تییان، ئه‌وه چاكه و پیاوه‌تی نییه، به‌ڵكو داننانه به راستییه‌كی به‌رچاو ومێژوویی (2024: 159)، كه ئه‌م بۆچوونانه له روویی مێژووییه‌وه له كاتێكدان، مام جەلال له كوردستاندا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان بووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له پیرۆزباییه‌كدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌وه مام جەلال جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بۆچوون و هه‌ڵوێستانه‌ی كردۆته‌وه، كه مه‌سیحییه‌كان به‌شێكی ره‌سنن له كوردستان هاوكات هه‌مان ئازاره‌كانی كورد به ده‌ست دیكتاتۆرییه‌ته‌وه بینیوه‌یه‌تی ئه‌وانیش بینیویانه (بڕوانه: كوردستانی نوێ، ژ 277، هه‌ینی 25ی 12 ی 1992)، ته‌نانه‌ت له‌و وتاره‌شدا كه مام جەلال له ساڵی 2002 دا له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆن له له‌ندن داویه‌تی ئاشورییه‌كانی بیرنه‌چوه و وه‌كو یه‌كێك له پێكهاته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی پێكردوون (كوردستانی نوێ، ژماره 2938، یه‌كشه‌مه 15\12\2002). كه‌واته له رووی مێژووییه‌وه له دوای سه‌رده‌می خه‌بات وشاخ هاوكات له سه‌رده‌می شار و ده‌سه‌ڵاتیشدا مام جەلال له رووی تیۆره‌وه هه‌مان بۆچوون و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به كه‌مینه‌كان و به‌تایبه‌تی مه‌سیحییه‌كان ده‌ربڕیوه.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه‌كانی دواتریش ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریشدا بۆچوونه‌كانی مام جەلال له‌م رووه‌وه هه‌ر وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه و گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، جگه له‌و چه‌ندین ده‌قه‌ی،كه له‌م باره‌یه‌وه هه‌ن و تیایاندا بۆچوونه‌كانی مام جەلال له‌م رووه‌وه به‌روونی ده‌رده‌كه‌ون [1]لێره‌دا ئاماژه بۆ یه‌ك نموونه ده‌كه‌ین، ئه‌ویش به‌یانی مام جەلاله له باره‌ی ئیدانه‌كردنی رووداوه‌كانی كه‌نیسه سه‌یده نه‌جاتی به‌غداوه، كه له 2010 له به‌غدا له دژی مه‌سیحییه‌كان ئه‌نجامدرا وتیایدا ده‌یان مه‌سیحی له كاتی ئه‌نجامدانی سروته ئاینییه‌كانیاندا كۆمه‌ڵكوژكران، له‌و به‌یانه‌شدا مام جەلال وێڕای ئیدانه‌ی تووندی كرده‌وه‌كه هاوكات جارێكی دیكه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م نیشتیمانه‌ن و چه‌ندین سه‌ده‌یه له گه‌ڵ براكانیان له سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین (2022: 226).
به‌گشتی له ده‌قه‌كانی خرانه‌ڕوو ده‌رده‌كه‌وێت، كه مام جەلال له رووی تیۆر و نووسینه‌وه ده‌رباره‌ی مه‌سیحییه‌كان به‌رده‌وام هه‌مان بۆچوونی هه‌بووه و له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسی خۆیدا هه‌مان بۆچون و هه‌ڵویستی دووباره كردۆته‌وه.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه، ئایا تا چه‌نده مه‌جه‌لال له بواری كرداریدا پابه‌ندی ئه‌م بۆچوون وهه‌ڵوێستانه بووه و له واقیعدا ئه‌م بۆچوونانه‌ی له تیۆردا هه‌یبوون هه‌وڵی پیاده‌كردنی داون؟، بۆ گه‌ڕان به دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌كانی عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا، كه بریتیین له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی واقیعی و رۆژانه‌ی مام جەلال،له‌و ماوه‌یه‌دا كه ئه‌و له گه‌ڵ مام جەلال بووه، ئه‌و ده‌ڵێت: مام جەلال پێی وابووه ئه‌وان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئێره‌ن،مام جەلال ده‌یگوت: ئه‌وان كولتورێكی ئاشتییانه‌ی هاوچه‌رخیان هه‌یه،كۆمه‌ڵگای كوردی به هه‌بوون و دڵڕاگرتنیان گه‌شه ده‌كات و فێری ئه‌و كولتوره ئاشتییه‌ش ده‌بێت، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، كه به هه‌مانشێوه‌ی پێشوتر مام جەلال له رووانینێكی مێژوویی و وه‌كو پرسێكی دیموكراتییانه‌ی سه‌رده‌مییانه له پرسی ئه‌وانی روانیوه هاوكات وه‌كو به‌شێك له بونیادنانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یری كردوون، له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌و بێت مام جەلال بوونی ئه‌وان و پاراستنی مافه‌كانیانی وه‌كو پرسێكی گرنگی بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوچه‌رخ و هاوكات حوكومڕانییه‌كی سه‌رده‌مییانه بینیوه و پێی وابووه له رێگای پاراستنی ئه‌مانه‌وه ده‌كرێت روویه‌كی جوانی حوكمڕانیكردنی كورده بۆ جیهانی ده‌ره‌وه و زلهێزه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی بخرێته‌ڕوو، له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: مام جەلال پێی وابوه بۆ دونیای ده‌ره‌وه‌ش به تایبه‌ت زلهێزه‌كان وئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كان هه‌م وه‌كو كه‌مینه‌یه‌ك هه‌م وه‌كو ئاینی مه‌سیحی گرنگی پێدانیان بۆ ئاینده‌ی كوردستان ئه‌نجامی باشی ده‌بێت (2024: 155- 156). ئه‌و باس له‌وه ده‌كات،كه مام جه‌لال به هۆی ره‌فتاری هه‌ندێك به‌رپرسی كورده‌وه له به‌رانبه‌ر هه‌ندێك له مه‌سیحییه‌كانی فیشخابور، كه نوێنه‌ریان هاتونه‌ته لای و سكاڵایانكردووه گوتوویه‌تی ئه‌مه خراپه وسه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگای كوردی پێكهاته‌یه‌كی گرنگی لێ داده‌بڕێت، له لایه‌كی دیكه‌وه كۆچییان به‌ره‌و ئه‌وروپا وئه‌مریكا وا ده‌كات ئه‌وانیش سۆزیان به‌رامبه‌رمان نه‌مێنێت (مسته‌فا،2024: 160).
كه‌واته كاتێك له بواری كردار له واقیعیدا له هه‌ڵوێسته‌كانی مام جەلال به‌رامبه‌ر به مه‌سیحییه‌كان ده‌ڕوانێن ده‌رده‌كه‌وێت، كه له كرداریشدا هه‌وڵیداوه هه‌مان بۆچوونه‌كانی پێشوتری له‌مباریه‌وه هه‌بێ و بگره به ورده‌كاری و تێڕوانینی قوڵتره‌وه، كه لێره‌دا له پاڵ بابه‌تی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی هاوكات وه‌كو به‌شێك له ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پایه‌یه‌ك له بونیادنانی حوكومڕانییه‌كی سه‌رده‌مییانه ته‌ماشای كردووه.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا باسی ئه‌وه ده‌كات، مام جەلال له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌سیحییه‌كانی لێبوون داوای له ده‌سه‌ڵاتداران و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كرد ئه‌و په‌ڕی رێز له ئاین ودابونه‌ریته تایبه‌ته‌كانیان بگرن و نه‌هێڵن هیچ جۆره ده‌ست درێژییه‌ك بكرێته سه‌ر خۆیان وماڵ وموڵكیان و هه‌موو مافه‌كانیان به زیاده‌وه بۆ دابین بكرێت و پارێزگاری‌یان لێ بكرێت هه‌روه‌ها پێی راده‌گه‌یاندن هه‌ر كاتێك و له هه‌ر كوێ كه‌سێكیان داوای دیداری مام جەلال بكات ئاماده‌یه و له خزمه‌تیان دا ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت مام جه‌لال زور له گه‌ڵ یونادم یووسف كۆده‌بووه‌وه و گفتوگۆی هه‌ملایه‌نه‌یان ده‌كرد، له گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كانی تریشیاندا به گرنگییه‌وه گفتوگۆی ده‌كرد سه‌ره‌ڕای دیداری له گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و پیاوه ئاینییه‌كانیشیاندا. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات، كه له 6ی ئابی 1993 له قه‌ڵاچوالان مام جەلال پێشوازی له سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی كوردستان و قه‌شه‌ی هه‌ولێرو ئه‌كره‌م عاشوری ئه‌ندام په‌رله‌مانكرد، ته‌نانه‌ت هێنده به‌بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانی، كه له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه به ده‌ستی خۆی هه‌واڵه‌كه‌ی نووسی و گوتی بڵاوی بكه‌نه‌وه (2024: 156)، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دواتریش له 19ی ئوكتۆبه‌ر،كه له گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی رووناكبیری ئاشوری دهۆك كۆبوه‌وه نیو ملیۆ دیناری پێشكه‌شكردن بۆ دروستكردنی بیناكه‌یان، دواتریش له 28ی ئوكتۆبه‌ر له گه‌ڵ ئیستیڤان بابكه سه‌رۆكی ئه‌ساقفه‌ی كلدانی هه‌ولێر و قه‌شه سه‌لیم ئه‌بروش كۆبووه‌وه (2024: 157).
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه‌ی زیاتر پابه‌ندی مام جەلال به گرنگیدان به پێكهاته‌ی مه‌سیحی روون ده‌كاته‌وه ئه‌ویه، كه به پێی به‌شێكی دیكه له گێڕانه‌وه‌كان،مام جەلال متمانه‌ی به مه‌سیحییه‌كان هه‌بووه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌ن بوون، به‌ڵكو جێباوه‌ری ئه‌وبوون، هه‌ربۆیه كاتێك مام جەلال سه‌رۆكی كۆمار بوو زۆربه‌ی چێشلێنه‌ره‌كانی مه‌سیحی بوون(مه‌حمود: 2023)، كه له‌مڕووه‌وه مامۆستا له‌تیف پتروسیش گوتی: مام جەلال زۆر متمانه‌ی به مه‌سیحییه‌كان هه‌بوو زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیدابوون به تایبه‌ت له چێشتلێنه‌ر و چایخانه و چه‌ندین بواری دیكه مه‌سیحی بوون، چونكه ده‌یزانی كاره‌كانیان زۆر به دڵسۆزی ده‌كه‌ن،كه ئه‌وانیش زۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌م متمانه‌یان ده‌پاراست (چاوپێكه‌تن: 2025) هاوكات عه‌بدولمه‌سیح یوسف یاقوب له‌م باره‌یه‌وه گوتی:مام جەلال له دوای راپه‌ڕین سه‌ره‌تا هاته شه‌قڵاوه و له ئوتێل ئه‌وانه‌ی مه‌سیحی بوون و كاریان ده‌كردن هه‌مووی بردن، هه‌ندێكیان تا كۆتایی له گه‌ڵیدا مانه‌وه كه یه كێكیان برای من بوو(2025: چاوپێكه‌وتن) . له هه‌مان كاتدا به‌شێك له گێرانه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه مام جەلال هه‌میشه‌ش ویستوویه‌تی مه‌سیحییه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له حكومه‌ت و حزبدا،هه‌ر مام جەلالیش بوو پێشنیاری كرد ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بگۆڕێت بۆ ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ ئه‌وانیش دانرا (مه‌حمود، 2023).
به گشتی له‌و باسانه‌دا لای سه‌ره‌وه خرانه‌ڕوو ده‌رده‌كه‌وێت، مام جەلال هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌نگاوه سیاسییه‌كانییه‌وه به گرنگییه‌وه رووانیویه‌ته مه‌سیحییه‌كان و له هه‌موو قۆناغه‌كانی دیكه‌شدا تاگه‌یشتوه به سه‌رۆك كۆمار، له رووی تیۆری و كرداره‌وه زۆر بایه‌خی به‌م پێكهاته‌یه داوه و گرنگی پێدانیان له لای ئه‌و به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی بووه له خه‌باتی رزیگاریخوازانه و دیموكراتیخوازانه له كوردستان و وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و به‌شێك له مێژووی كوردستان، كه له هه‌موو مافه‌كانی كوردستانی بوون به‌شدارن له‌وانی رووانیوه، هاوكات ئه‌وانی وه‌كو به‌شێك له فاكته‌ره‌كانی بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوچه‌رخ و به‌شێك له پاراستنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی بینیوه، له هه‌مانكاتیشدا پێی وابووه گرنگی دان به‌وان ده‌بێته هۆكاری دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی هاوچه‌رخ و رۆڵی ده‌بێت بۆ جوان نیشاندانی حكومه‌تی كوردی له لای زلهێزه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی.به دیوێكی دیكه‌شدا ئه‌وه ده‌ركه‌وت، كه له سه‌رجه‌م وێستگه‌و قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسی خۆیدا، هه‌ر له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخه‌وه تا سه‌رۆك كۆماری له بۆچوونه‌كانی له باره‌ی پێكهاته‌ی مه‌سیحی هه‌یبوون پاشكه‌ز نه‌بووه، هاوكات هه‌وڵیشی داوه هه‌ڵوێست وبۆچوونه تیۆرییه‌كانی له واقیعیشدا پیاده بكات.
سێیه‌م: مام جه‌لال له یاده‌وه‌ری مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی
باسه‌كانی لای سه‌ره‌وه تا رادیه‌ك هه‌ڵویستی مام جەلالیان به رامبه‌ر به پێكهاته‌ی مه‌سیحی به گشتی له قۆناغه جیاجیاكانی ته‌مه‌نی سیاسی‌دا روونكرده‌وه، هاوكات راده‌ی نزیك و دووری له نێوان بۆچوونه تیۆرییه‌كانی وهه‌ڵویست و هه‌نگاوه پراكتیكییه‌كانی له‌مڕووه‌وه روونكرده‌وه.بۆیه له‌م باسه‌دا هه‌وڵده‌دین به دوای پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بگه‌ڕێین، كه ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی مام جەلاله، به‌رامبه‌ر به مه‌سیحییه‌كانی شاری سلێمانی، هاوكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نزیكییه‌ی، كه پێشوتر له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته تیۆری و كردارییه‌كانی مام جەلاله‌وه به‌رامبه‌ر مه‌سیحییه‌كان روون بووه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین، ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری خودی مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی و گه‌واهییه زاره‌كییه‌كانی خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه بۆخۆیان به‌شێك بوون له‌و واقیعه‌ی، كه توێژینه‌وه‌كه‌ی ئێمه كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، چه‌ند چاوپێكه‌تنێكی راسته‌وخۆمان له گه‌ڵ نمونه‌یه‌كی دیاریكراو، له مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه‌دا، وه‌كو نموونه‌ی كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ئه‌نجامداوه، كه له میانه‌یدا هه‌وڵمانداوه كه‌سه‌كان له ته‌مه‌نی جیاواز و له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری جیاوازدابن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وێنه‌یه‌كی نزیكتری واقیعه‌كه بگێڕینه‌وه و روونتر له وێنای مام جەلال له یاده‌وه‌ری مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی تێبگه‌ین.
به گشتی ئه‌وه‌ی ئێمه له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا به‌دیمانكرد، ئه‌وه بوو، ¸كه به‌شی هه‌ره‌زۆریان، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ره‌ها نه‌بێت، وه‌كو كاراكته‌رێكی سیاسی جیاواز‌و تایبه‌ت و به‌ڕێز، كه رێزی له هه‌موو پێكهاته‌كان و له نێویاندا ئه‌وانیش گرتووه، باسی كه‌سایه‌تی مام جەلالیان ده‌كرد و پێیان وابوو كه‌سایه‌تی ئه‌و و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و له‌و كاته‌دا زۆر جیاوازبووه. گێرانه‌وه‌كانی ئه‌وان ده‌ریده‌خست، كه مام جەلال له هه‌موو روویه‌كه‌وه جا دارایی بووبێت یان مه‌عنه‌وی هاوكاری ئه‌وان بووه و هه‌میشه به هه‌ڵویسته‌كانی ئه‌وانی خۆشحاڵكردووه و پشتیوانی لێكردوون، بۆیه له یاده‌وه‌رییاندا هه‌میشه جێگای دیاری هه‌یه و وه‌كو پشتیوانێكی خۆیان و كه‌سێكی خه‌مخۆری خۆیان یادی ده‌كه‌نه‌وه .
له گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌واندا روون بووه‌وه، كه‌مام جەلال به چه‌ند هه‌ڵوێست وكردارێك، كه به‌رامبه‌ر ئه‌وان ئه‌نجامی داون له یاده‌وری ئه‌واندا، ئه‌و وێنایه‌ی دروستكردووه، بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به پێی ئه‌و لایه‌نانه‌ی، كه په‌یوه‌ستن به هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی مام جەلال بۆ ئه‌وان، كه له یاده‌وه‌ری ئه‌وانه‌وه و له گێڕانه‌وكانیانه‌وه ده‌ستمان كه‌وتوون بابه‌ته‌كه‌مان به‌مجۆره دابه‌ش بكه‌ین:
خزمه‌تی مام جەلال به شوێنه پیرۆزه‌كان و پشتیوانی و به ده‌مه‌وچوونیان
ئه‌وه‌ی له‌یاده‌وه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌واندا ماوه‌ته‌وه و به زۆرینه له گێڕانه‌وكانیاندا ئاماژه‌یان پێده‌دا ئه‌وه‌یه، مام جەلال هه‌میشه به ده‌م داواكارییه‌كانی ئه‌وانه‌وه هاتووه و پاڵپشتی كردوون، له كاته سه‌خته‌كاندا له هاوكاری كردنیان درێغی نه‌كردوه . ئه‌وه‌یشی بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه و به گرنگییه‌وه یادی ده‌كه‌نه‌وه و له یاده‌وه‌ری زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریاندا ماوه‌ته‌وه ئه‌و خزمه‌ته‌یه، كه مام جەلال بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی ئه‌وان پێشكه‌شیكردووه،ئه‌م بابه‌ته له یاده‌وه‌ری زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و كه‌سانه‌دا، كه ئێمه دواندمانن ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو و زۆر به رێزه‌وه باسیان ده‌كرد، به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له یاده‌وه‌ری ئه‌واندا زۆر جێگای بایه‌خه و له نێو نه‌وه‌كاندا هه‌ر ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویه كه ماجه‌لال له سه‌ر ئه‌ركی خۆی كه‌نیسه‌ی ماریوسفی بۆ دروستكردوون، واتا كه‌نیسه نوێیه‌كه‌ی لای به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی رۆشه‌نبیری. گێرانه‌وه‌كانی ئه‌وان ده‌ریده‌خه‌ن، كه مام جەلال جگه له هاوكاری دارایی هاوكات له رووی مه‌عنه‌ویشه‌وه پاڵپشتی زۆری دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌نیسه‌یه بووه.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا له گێڕانه‌وكانیدا ده‌ڵێت، له مانگی ئابی 1993دا مام جه‌لال له گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی رۆشه‌نبیری و كۆمه‌كی مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی كۆبووه‌وه، ئه‌وان به‌وه ده‌ستیان پێكرد،كه مام جەلال به‌رده‌وام هاوكاری مه‌سیحییه‌كانی كوردستانی كردووه و ده‌بێت ئێمه‌ش به‌رده‌وام سوپاسی، بكه‌ین. ئه‌ویش گوتی من به واجبی خۆمی ده‌زانم و پێویست ناكات سوپاسم بكه‌ن هه‌روه‌ها پێی گوتن هه‌وڵ بده‌ن له كوێ شوێنه‌وارێكی كۆن یان كولتوری هه‌یه كۆیبكه‌نه‌وه و پارێزگاری لێبكه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت: كه باسی پرۆژه‌ی كه‌نیسه‌یان كرد و گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی مه‌تری 150 دیناری بۆ داناون،ئه‌ویش گرانه وله توانایاندا نییه بیده‌ن، پێی گوتن نامه‌تان بۆ ده‌نووسم بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری شاره‌وانی ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یانكرد،ئێمه خۆمان بۆتان ده‌كڕینه‌وه. هه‌مان رۆژ له گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌كی مه‌سیحی سلێمانی كۆبووه‌وه و پێنج نامه‌ی بۆ نووسین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بدرێت،خۆیشی بۆ قۆناغی یه‌كه‌می دروستكردنی كه‌نیسه‌كه‌یان زیاتر له چوارسه‌د هه‌زاردیناری پێشكه‌شكرد، گوتی ئه‌وه بۆ قۆناغی یه‌كه‌م (2024: 157- 158). ئێمه له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كانماندا چه‌ند كه‌سێكمان دواند، كه له‌و لیژنه‌یه‌دا بوون و بۆ خۆیان له نێو رووداوه‌كانی ئه‌و بابه‌تدا بوون،ئه‌وان به‌جۆرێك له جۆره‌كان هه‌مان بابه‌تیان دووپاتكرده‌وه، به ورده‌كاری زیاتریشه‌وه، یه‌كێك له وانه ئه‌ندازیار ئاراس نه‌جیب بوو،كه له بنه‌ماڵه مه‌سیحییه دێرینه‌كانی شاره‌كه‌یه، ئه‌و بۆخۆی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته سه‌ردانی مام جەلالی كردووه گوتی:من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی چه‌ند جار له گه‌ڵیدا دانیشتووم و چووینه‌ته لای. ئه‌و رێزی زۆری له مه‌سیحییه‌كان ده‌گرت وكاری زۆری بۆكردین هه‌ر له‌وانه ئه‌م كه‌نیسه نوێیه‌ی هه‌مانه و نوێژی تێدا ده‌كه‌ین وكۆده‌بینه‌وه، به سایه‌ی مام جەلال و هاوكاری ئه‌و دامه‌زرا هاوكات پارچه ئه‌رزێك هه‌بوو، كه هه‌ر ئه‌و ئه‌رزه‌ی كه‌نیسه وه‌رگیرابوو پێشتر پارچه‌یه‌كیش له پێشی بوو به هه‌ڵواسراوی مابووه‌وه، ریگریش بوو له پرۆژه‌كه، مام جەلال بۆ خۆی نووسراوی بۆكردین بۆ شاره‌وانی من خۆم و كاك فواد ئه‌سكه‌نده‌ر رۆیشتین ئه‌و كات كافیه خان بوو، نووسراومان ته‌واوكرد وخرایه سه‌ر زه‌وییه‌كه‌مان، له‌سه‌ر كه‌نیسه تاپۆمانكرد، ئه‌ویش به راسپارده‌ی مام جەلال هاوكات ئێمه مانگانه ده‌چووینه لای هاوكاری پێده‌داین بۆ بیناكردنی كه‌نیسه‌كه هه‌روه‌ها ئێمه‌ی رووبه‌رووكرده‌وه له گه‌ڵ رێكخراوێكدا،كه هه‌ر سه‌ر به‌خۆیان بوو بۆ سلفه وچیمه‌نتۆ و پاره، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به بیناكردنی كه‌نیسه‌كه بكه‌ین هاوكات ئێمه‌یشی نارد بۆلای كاك مه‌سعود گوتی بڕۆن چاوپێكه‌وتنی بكه‌ن وبڵێن مام جەلال ئێمه‌ی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریمان بكه‌ی له دروستكردنی ئه‌م كه‌نیسه‌یه و نامانه‌وێت ده‌ستی ده‌ره‌وه هاوكایمان بكات و چاومان له رێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی بێت، به‌ڵێ من ده‌توانم بڵێم مام جەلال له‌و پیاوانه بوو،كه رێزی له هه‌موو كه‌س ده‌گرت (چاوپێكوتن: 2025).
مامۆستا له‌تیف پۆلسیش، كه هه‌ر یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كه‌نیسه وله‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شدار بووه گوتی:ئێمه چووینه لای مام جەلال گوتی من ئه‌ركی بیناكه هه‌مووی له ئه‌ستۆ ده‌گرم، به‌ڵام به هۆی دۆخی دارایی وكێشه‌كانی كوردستانه‌وه پرۆژه‌كه نزیكه‌ی هه‌شت ساڵی خایاند. ئه‌و گوتی مام جەلال به‌س بۆ ئێمه نا، به‌ڵكو بۆ قپتییه‌كانیش هه‌ر وا بوو، ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك قبتی له سلێمانی بوون بۆ كاركردن داوایان له مام جه‌لال كرد كه‌نیسه‌یه‌كیان بۆ بكرێت،ئه‌وه بوو پارچه‌یه‌ك زه‌وی له چوارچرا پێدان و كردیان به كه‌نیسه، كه ئێستاش ماوه (چاوپێكه‌وتن: 2025)، هاوكات عه‌بدولمه‌سیح یوسف یاقوبیش، كه ئه‌و كات له گه‌ڵ مامیدا مه‌تران عه‌بدولئه‌حه‌د ره‌بان هاتبووه شاره‌كه، بۆیه له پرسه‌كانی كه‌نیسه زۆر ئاگاداره باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه كه‌نیسه‌ی ماریوسف هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مام جەلال دروستیكردوه و گوتی: ئه‌وه‌بوو كۆتا جار ناردی به شوێن من وكاك نه‌جیبی موهه‌ندیسدا، گوتی بزانن چه‌ندی ماوه،چونكه پرۆژه‌كه به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامدرا، ئیدی من و كاك ئاراس چووین و ده‌ستمان پێكرده‌وه و ته‌واو بوو، هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌و بوو، ئه‌ویش هه‌ر گوتی كه‌نیسه‌ی قپتییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ماجه‌لال دروستكراوه (2025: چاوپێكه‌وتن). سه‌میره حه‌ناش، هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی دووباره كرده‌وه، كه ئه‌ویش هه‌ر بۆخۆی له لیژنه‌ی دامه‌زراندنی كه‌نیسه‌كه بووه گوتی: من خۆم لە لیژنەی دروستکردنی ئەم کەنیسەیەو ناوه‌ندی رۆشه‌نبیرییه‌كه بووم، مام جەلال زۆر مەسیحییەکانی خۆش دەویست من خۆم دانیشتبووم و خۆم گوێم لێ بوو، گوتی ئێوەی مەسیحی دەبێت هەبن و پارێزگاری لە خۆتان بکەن و کەنیسەتان لە سلێمانی هەبێت (2025: چاوپێكه‌وتن)، عالیه پتروس عه‌له‌كه‌ش، كه ئه‌ندازیاری بیناسازییه و ئاگاداری پرۆژه‌كه بووه هه‌ر هه‌مان باسی دووپاتكرده‌وه، گوتی ته‌نانه‌ت بۆ راهباتیش شوێنیكرد،كه هه‌ر من سه‌رپه‌رشتیم ده‌كرد ونه‌خشه‌م بۆ دانا، گوتیشی: من زۆر به‌ریه‌ككه‌وتنم له گه‌ڵ مام جەلالدا بووه، نزیكه زیاتر له هه‌شت ساڵ، ئه‌ویش بۆ بابه‌تی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك زوو زوو مام جەلالم ده‌بینی، ئه‌و ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له‌و ده‌مبینی وای ڵیكردووم بڵێم من وام پێشبینی ده‌كرد، ئه‌و له گه‌ڵ هه‌موو كه‌س باش بێت، به‌ڵام بۆ مه‌سیحی تایبه‌ت تر بوو، (2025: چاوپێكه‌وتن).
هه‌ڵوێستێكی دیكه له‌و هه‌ڵویستانه‌ی مام جەلال به‌رامبه‌ر به شوێنه پیرۆزه‌كانیان نواندوویه‌تی، كه ئه‌وان زۆر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و له یاده‌وه‌رییاندا هه‌ر ماوه‌ته‌وه، بابه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی مریه‌م ئه‌لعه‌زرایه واتا كه‌نیسه‌كه‌ی سابونكه‌ران، كه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابووردوودا، به‌شێكی به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه سوتاوه و مام جەلال له سه‌ر ئه‌ركی خۆی نۆژه‌نی كردۆته‌وه.له‌م رووه‌وه مامۆستا له‌تیف باسی ئه‌وه‌ی كرد كاتێك كه‌نیسه‌ی مریه‌م ئه‌لعه‌زرا له سابونكه‌ران به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه هۆڵه‌كه‌ی گڕیگرتوه، كه مام جەلال بیستبووی وه‌ڵامی بۆ ناروون و گوتوویه‌تی كه‌س ده‌ستی لێنه‌دات خۆم بۆتان چاك ده‌كه‌مه‌وه،ئه‌وه‌بووه سه‌رله‌به‌ر نۆژه‌نیكرده‌وه (چاوپێكه‌وتن: 2025) هاوكات ئاراس نه‌جیب و عالیه عه‌له‌كه‌و عه‌بدولمه‌سیح یوسف یاقوبیش هه‌ر باسیانكرد و گوتیان:مام جەلال له سوتانی كه‌نیسه‌ی مریم ئه‌لعه‌زراش خۆی نۆژه‌نی كرده‌وه، عالیه عه‌له‌كه گوتی ته‌نانه‌ت درز و كه‌له‌به‌ره كۆنه‌كانیشیان نۆژه‌ن كرده‌وه (2025: چاوپێكه‌وتن).
له راستێدا ئه‌م هه‌ڵویستانه‌ی مام جەلال،له باره‌ی گرنگی دان به شوێنه پیرۆزه‌كانی ئه‌وانه‌وه ته‌نیا له یاده‌وه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه، كه خۆیان له نێو كاره‌كه‌دا بوون و ئاگاداربوون، به‌ڵكو به پێی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی ئێمه ئه‌نجاممان دان، پێده‌چێت ئه‌م بابه‌ته هێنده له نێو مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه‌دا بایه‌خی بووبێت، كه له یاده‌وه‌ری زۆرینه‌ی مه‌سیحییه‌كانی شاری سلێمانیدا جێگای خۆی نه‌خشاندوه و ئه‌وان له هه‌موو نه‌وه جیاجیاكاندا دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌نیسه به ده‌ستكه‌وتی مام جەلال ده‌زانن وبه هاوكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی لێی ده‌ڕوانن، هاوكات به گرنگییه‌وه باس له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی مریه‌م ئه‌لعه‌زرا ده‌كه‌ن،بۆیه له گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و مه‌سیحییانه‌دا كه چاوپێكه‌وتنمان كردن ئه‌مه باس ده‌كرایه‌وه: بۆ نموونه ئارام عیسا وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی مه‌سیحی، كه له بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاره‌كه‌یه گوتی:مام جەلال بۆ ئێمه پاڵپشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوو و بە دڵنیاییه‌وه کاریگەر بوو له‌سه‌ر ژیانی ئێمه به‌گشتی، بۆیە ئەوکاتەی مام جەلال و هێرۆخان بوون بۆ ئێمە زۆر باش بوون،ئه‌ویش هه‌ر گوتی لە وانە کەنیسەکەی سابونكه‌ران كه سوتا ئەوان نۆژەنیان کردەوە، ته‌نانه‌ت ئەم کەنیسە نوێیەش، ماریوسف هه‌ر ئەوان دروستیان کرد، كه ئەو بابەتە رۆڵی هەیە له ژیانی ئێمه‌دا وله یاده‌وه‌ریماندا هه‌ر ده‌مینێته‌وه (چاوپێكه‌وتن: 2025)، سه‌رجۆن سیمانتۆسیش، كه هه‌ر له بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاره‌كه‌ن هه‌ر ئه‌مه‌ی له یاده‌وه‌ریدا مابوو و گوتی: مامجەلال کەسێکی زۆر زۆر نزیکی مەسیحییەکانی عێراق و هەرێم بوو،بەڵام لە گه‌ڵ سلێمانییەکان زۆر زیاتر، ئه‌و لە هەموو بەرپرسەكان زیاتر پەرۆشی مەسیحییەکان سلێمانی بوو، زۆر دڵسۆزی کەنیسە بوو هیچکات بیرمان ناچێت، ئەوەیشی زۆر دیارە و هه‌میشه له بیره‌وه‌ریماندا ده‌مینێته‌وه دامەزراندی کەنیسه نوێیەکە بووە (چاوپێكه‌وتن: 2025)، ئالان په‌ریش كه هه‌ریه‌كیكی دیكه‌یه له مسیحییه‌كانی شاره‌كه و له بنه‌ماڵه‌یكی دیاری مه‌سیحی شاره‌كه‌ن گوتی:مام جەلال هەڵوێسی زۆر باش بووە که‌نیسه تازەکە ئەو بونیادی ناوە (چاوپێكه‌وتن: 2025).
هودا جه‌میل، كه ئه‌و به بنه‌چه مه‌سیحی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانییه، به‌ڵام به هۆی هاوسه‌رگیرییه‌وه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه به پچڕپچڕ له شاره‌كه‌دا ده‌ژیت هه‌ر به‌مجۆره باسی بایه‌خی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مام جەلالی كرد: مام جەلال زۆر جیاوازبوو ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ش هه‌ر ئه‌و دروستیكرد، ئه‌و نه‌با نه‌ده‌كرا ئه‌و پشتیوانی یه‌كه‌م بوو بۆ مه‌سیحییه‌كان ئه‌و زۆر رێزی ده‌گرتین جیاواز له ئێستا ئه‌و هه‌سته‌ی سه‌رده‌می ئه‌و نه‌ما (چاوپێكه‌وتن: 2025).
ئه‌وه‌ی له گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌دا روون ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م بابه‌ته زۆر كاریگه‌ر بووه له ژیانی مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه‌دا، چونكه ئه‌م كه‌نیسه‌یه له ئێستادا جگه له‌وه‌ی ته‌واوی نوێژ وسروته ئاینییه‌كانی ئه‌وان له‌وێ ئه‌نجام ده‌درێت هاوكات شوێنی كۆبوونه‌وه و یه‌كتربینینی ئه‌وانه له هه‌موو یاد و جه‌ژن و بۆنه‌كانیاندا هاوكات سیمبولی مان و ژیانی ئه‌وانه، جگه له پیرۆزی شوێنه‌كه هاوكات هه‌ستی پێكه‌وه‌یی و بوونیان پێده‌به‌خشێت، هه‌ر بۆیه ئه‌م پشتیوانییه‌ی مام جەلال بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م كه‌نیسه‌یه، پێده‌چێت زۆر له نێو خۆیاندا، باسكرابێت و گێڕدرابێته‌وه، به‌و راده‌یه‌ی له یاده‌وه‌ری نه‌وه‌كانی دواتریشدا و ته‌نانه‌ت ئه‌وانی ئێستاشدا و ئه‌وانی له شوێنه‌كانی تریشه‌وه هاتوونه‌ته شاره‌كه هه‌ر شوێنی هه‌یه و به گرنگییه‌وه باسیان ده‌كرد، بۆ نمونه رافل ئه‌لخوری، كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی له دوایی رووداوه‌كانی دوای 2003 ه‌وه له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له به‌ر مه‌ترسییه‌كانی، كه كه‌وتونه‌ته سه‌ر ژیانی مه‌سیحییه‌كان له به‌غداوه روویان كردۆته سلێمانی، كاتێك پرسیارمان لێ‌كرد مام جەلال له یاده‌وه‌ری ئه‌ودا چۆنه هه‌ر راسته‌وخۆ گوتی: وەکو باسی دەکەن و دەڵێن مامجەلال هاوکاری کەنیسە بووە تەنانەت زەوی ئەم کەنیسەیە هەر ئەو دابینکردوە (چاوپێكه‌وتن: 2025) هه‌روه‌ها نه‌وال ناسر نه‌جم، كه یه‌كێك بووه له‌و مه‌سیحییانه‌ی له دوای رووداوه‌كه‌ی كه‌نیسه‌ی سه‌یده نه‌جات هاتۆته شاره‌كه، له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا هه‌ر به هه‌مانشێوه، گوتی:من كه هاتمه ئێره له ناو مه‌سیحییه‌كانی ئێره‌دا گوێم لێ بوو هه‌مووی زۆر به باشه باسی مام جەلالیان ده‌كرد وبه‌رده‌وام وه‌كو پشتیوانی مه‌سیحییه‌كان باسده‌كرا، ته‌نانه‌ت ئه‌م كه‌نیسه‌یه ئه‌و زه‌وییه‌كه‌ی دابین كردووه و هه‌ر ئه‌و دروستی كردووه (2025: چاوپێكه‌وتن).
هه‌ر له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌كو یاده‌وه‌رییه‌كی بایه‌خدار له یادگه‌ی مه‌سیحییه‌كاندا ماوه‌ته‌وه، له‌و هاوكاری و خزمه‌تانه‌ی كه مام جەلال به مسیحییه‌كانی شاره‌كه كردوویه‌تی، ئه‌وه‌یه، كه مامجالال هاوكارییان بووه له دابینكردنی نزیكه‌ی یه‌ك دوونم،زه‌وی بۆ كه‌نیسه، هه‌رچه‌ند له سه‌رده‌می مام جەلالدا نه‌كراوه به‌هێچ،به‌ڵام دواتر به هاوكاری رێكخراوی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی توانیویانه بیكه‌ن به كۆمه‌ڵگایه‌كی پزیشكی ده‌روونی گه‌وره، بۆ چاره‌سه‌ر و چاودێری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، كه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه‌ش له رووی مرۆییه‌وه هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مام جەلال و به هۆی ئه‌وه‌و بووه. زه‌وییه‌كه 2500 مه‌تر بووه ئه‌وان نه‌یانكردووه به كه‌نیسه، به‌ڵكو بڕیاریان دا بیكه‌ن به خانه‌ی سۆز (دار الرحمة) كه تایبه‌ته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشانی ئه‌لزهایمه‌ر و هیتر، هاوكات داوای بیری ئیرتوازییانكرد مه‌كته‌بی مام جەلال بۆیكردن (مه‌حمود، 2023)، له‌م باریه‌وه مامۆستا له‌تیف پۆلس گوتی:زه‌وییه‌كه‌ی بیت الرحمه هه‌ر مام جەلال پێیداین دواتر ئه‌و چوو بۆ به‌غدا ونه‌خۆشكه‌وت، بۆیه به پشتێوانی چه‌ند رێكخراوێك و مه‌تران دكتور یوسف تۆما كردیان به‌و ناوه‌نده (2025: چاوپێكه‌وتن) عه‌بدولمه‌سیح یوسف یاقوبیش بۆ ئه‌م زه‌وییه گوتی: زه‌ویه‌كه‌ی بیت ره‌حمه من و قه‌شه ئه‌یمه‌ن چووین بۆ هه‌ولێر و له‌وێ چاومان به جێگر وه‌زیرێك كه‌وت، ئه‌و ئێمه‌ی ده‌ناسی، داوای ئه‌و ئه‌رزه‌مانكرد و بۆی كردین،به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی دواتری هه‌مووی مام جەلال خێراتری كرد و بۆی دابینكردین ئه‌وه‌بوو دواتر كرا به بیت الرحمه (2025: چاوپێكه‌وتن).
رافل ئه‌لخوری له‌م باره‌یه‌وه گوتی من خۆم ئێستا لە میدیکەڵ کلینکی سەر بە کەنیسە کاردەکەم کە مەتران یوسف تۆما به هاوكاری رێكخراوه‌كان درووستی كردووه، ئەوکات مامجەلال ئەو زەوییەی بەخشیوە بە مەتران بۆ کەنیسە، بەڵام ئەم کەنیسەیە هەبووە،بۆیە ئەو زەویەیان کردوە بە میدیکەڵ کلینیک کە سەنتەری زەهایمەر، ئۆتیزم و چارەسەی سروشتی تیایە و بە هاوکاری رێکخراوەکان دروست کراوە و خیرخوازییە نزیکەی ساڵێکە کار دەکات و بۆ هەموان بەسودە زۆربەی نەخۆشەکانمان موسڵمان و بەشانازییەوە و ئەمە شانازییەکیشە بۆ سلێمانی (2025: چاوپێكه‌وتن).
جگه له مانه‌ی باسكران هاوكات له چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌وه مام جەلال هاوكاری مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه بووه، كه له یاده‌وه‌ری ئه‌واندا ماوه‌ته‌وه و وه‌كو به‌شێك له رێزی مام جەلال بۆ ئه‌وان و به ده‌نگه‌وه هاتنی بۆ داواكاری و كێشه‌كانیان ده‌یگێڕنه‌وه، كه له‌م گێڕانه‌وانه‌دا راستی گوته‌كانی عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا روون ده‌بێته‌وه، كه ده‌ڵێت: مام جەلال هه‌میشه ده‌رگای بۆ ئه‌وان كراوه بووه و داواكاری ئه‌وانی ره‌تنه‌كردۆته‌وه بۆ نمونه مامۆستا له‌تیف پۆلس گوتی: من یه‌كێك بووم له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كه‌نیسه چه‌ند جارێك ده‌چووین بۆ دیده‌نی ئه‌و له ده‌باشان هه‌ر، كه داوایی دیده‌نی مان ده‌كرد یه‌كسه‌ر ره‌زامه‌ندی ده‌دا به بینینمان،ئیدی ئێمه وقه‌شه‌كه‌مان ده‌چووینه لای و هه‌ر داواكارییه‌كمان هه‌بوایه ره‌تی نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌ر پێویستییه‌كمان ببوایه یه‌كسه‌ر بۆی جێبه‌جێ ده‌كردین، بیرمه جارێكیان له نه‌وه‌ده‌كان قه‌شه‌كه‌مان گوتی پێویستم به سه‌یاره‌یه‌كه بۆ هاتوچۆ و كاروباری خۆم و كه‌نیسه له به‌ر ئه‌وه‌ی من خۆم سه‌یاره‌م نییه، ئه‌و كات سه‌یاره‌ی زیاد له به‌رده‌ستیدا نه‌بوو یه‌كسه‌ر سه‌یاره‌یه‌ك له وانه‌ی خۆی له‌وێ وه‌ستابوو به سایه‌قه‌كه‌ی گوت ئه‌و سه‌یاره‌یه به‌یه‌ك سه‌عاتی دیكه به‌ره بۆ قه‌شه (2025: چاوپێكه‌وتن).
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ساڵێكیشیان ئه‌و كات كاك حاكم قادر پارێزگا‌ر بوو مام جەلال ئه‌مریكرد گوتی هه‌ر مه‌سیحییه‌ك ئه‌رزه‌ی وه‌رنگرتووه و ده‌ستی كورته وماڵی نییه ئه‌رزه‌ی بده‌نێ، ئه‌وه بوو ئێمه لیستێكمان ئاماده‌كرد، كه 77 ناو بوو بردمان ئه‌رزه‌یان پێداین ودامان به‌و خێزانانه‌ی زه‌ویان پێنه‌درابوو وماڵیان نه‌بوو (2025: چاوپێكه‌وتن).
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولمه‌سیح یوسف یاقوبیش چه‌ند هه‌ڵوێستێكی مام جەلالی گێڕایه‌وه و گوتی: من خۆم چه‌ند جارێك له گه‌ڵ مام جەلال دانیشتوم، ئه‌و هه‌موو كات ده‌رگای بۆ ئێمه كراوه بوو، من زیاتر له گه‌ڵ مامم ده‌چووم هه‌رچه‌ندی ده‌چووین به ماممی ده‌گوت ئه‌مر بكه، له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا گوتی به شێوه‌یه‌كی گشتی مام جەلال كراوه بوو، رێزی هه‌موانی ده‌گرت، به تایبه‌ت بۆ مه‌سیحییه‌كان هه‌ر زۆر زیاتر، ئه‌و له رووی دارایی و مه‌عنه‌وییه‌وه زۆر هاوكاری ده‌كردین. سه‌ره‌تا كه‌نیسه‌ی ده‌ستكورت بوو، چونكه قه‌شه‌كان موچه‌یان نییه، بۆیه كه چووینه لای مام جەلال بودجه‌یه‌كی بۆ قه‌شه‌ی ئێره بڕیه‌وه، بۆقه‌شه‌ی شه‌قڵاوه و بۆ قه‌شه‌كانی تریش هاوكاری ده‌كردن ته‌نانه‌ت له هه‌ولێر و شوێنه‌كانی تریش.عه‌بدولمه‌سیحیش ئه‌وه‌ی گێڕایه‌وه، كه له دابه‌شكردنی زه‌ویشدا ماجه‌لال نه‌یهێشت مه‌سیحییه‌كان بێبه‌ش بكرێن و له زه‌وی دابه‌شكردنیشدا ئه‌و مه‌سیحییه‌كانی بیر نه‌چووه و گوتی كام مه‌سیحی زه‌وی وه‌رنه‌گرتووه ناوه‌كانی بێنن هاوكات گوتی مام جەلال سه‌یاره‌ی بۆ قه‌شه و سه‌یاره‌یه‌كیشی بۆ راهیبات بۆ رایی كردنی كاره‌كانیان دابینكرد، ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی مانگانه پێشینه‌ی ده‌دا به كه‌نیسه جگه له قه‌شه‌كان هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه قه‌شه ئۆراها ده‌یویست سه‌فه‌ر بكات بۆ رۆما، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكات پاره‌ی كه‌نیسه نه‌مابوو، بۆیه پاره‌ی نه‌بوو منیش له گه‌ڵیدا چووم بۆ لای مام جەلال، له‌وێ پێم ناساند و گوتم ئه‌م ئێستا قه‌شه‌ی ئێمه و ئه‌م گرفته‌ی هه‌یه گوتی تۆ په‌یوه‌ندیت نه‌بێ من خۆم هه‌موو تێچووه‌كه‌ی دابین ده‌كه‌م ئه‌وه بوو دواتر مانگانه‌یه‌كیشی وه‌كو پێشینه بۆ قه‌شه بڕییه‌وه بۆ كه‌نیسه (2025: چاوپێكه‌وتن).
هه‌ر له باره‌ی به‌ده‌مه‌وه هاتنه‌كانی مام جەلاله‌وه بۆ ئه‌وان عالیه عه‌له‌كه له‌م رووه‌وه چه‌ند هه‌ڵوێستێكی گێڕایه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و گوتی ئه‌و زۆرجار مام جەلال پێی ده‌گوتم بۆ رێگا ده‌دن ئه‌م گه‌نجانه‌تان بچن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، منیش گوتم دۆخی دارایی خراپه و زۆربه‌یان له به‌ر بێكاری ده‌ڕۆن، گوتی ناوی ئه‌وانه‌م بۆ بێنه كه كاریان نییه و دۆخیان خراپه من هاوكارییان ده‌كه‌م هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه زه‌وی داوه به‌و مه‌سیحیانه‌ی كه زه‌ویان وه‌رنه‌گرتبوو وده‌ست كورت بوون. ئه‌و له درێژه‌ی باسه‌كانیدا گوتی به‌ڵی ئه‌و هه‌میشه ده‌رگای له سه‌ر پشت بووه بۆ ئێمه، كه ده‌چووین به گشتی زۆر گه‌رم وگوڕ بوو له گه‌ڵماندا (2025: چاوپێكه‌وتن).
ئه‌م بابه‌تانه ته‌نیا له یاده‌وه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌دینه‌دكرا، كه ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان بوون و له نێو كاره‌كه‌دابوون، به‌ڵكو پێده‌چوو مه‌سیحییه‌كان هێنده ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یان به لاوه گرنگ و جێ بایه‌خ بووبێت به راده‌یه‌ك له یاده‌وه‌ری گشتییاندا ره‌نگی دابێته‌وه، بۆ نمونه سه‌رجۆن سیمانتۆسی گوتی مام جەلال لە کاتی قەیرانە داراییەکاندا هاوکاری دارایی خێزانە مەسیحییەکانی ده‌کرد هاوكات هاوکاری مەعنەوی کردوون، خەمخۆرمان بوو لە خۆمان زیاتر تا ئەو لە ژیاندا بوو ئێمە زۆر هەستمان بە ئەمان و خۆشحاڵی دەرکرد، هەرخۆی نا به‌ڵكو خێزانی ئەو لەم رووەوە رۆڵیان هەبوو،هێرۆخانیش به هه‌مان شێوه، راستییه‌كه‌ی ئەو کات هەموو سێکتەرەکانی ئیدارەو حزب هاوکاری مەسیحییەکان بوون لە سەر ئاستی کەنیسە و رێکخراوەکانمان و تاک بە تاک و کەسایەتییەکانمان کە دووبارە نابێتەوە ئەو کەسە بۆ ئێمەی مەسیحی شارەکە، بۆیە بە لەدەست دانی ئێمە پشتیوانییەکی گەورەمان لە دەستچوو (2025: چاوپێكه‌وتن).
پاڵپشتی مه‌عنه‌وی و سه‌ردانیكردنی كه‌نیسه وجه‌ژنه‌كانیان
به‌لای به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی شاره‌كه‌وه، كه ئێمه بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دواندمانن مام جەلال ته‌نیا له رووی دارایی و مادییه‌وه هاوكاریان نه‌بووه،به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له یاده‌وه‌ری زۆربه‌ی هه‌ره زۆریاندا ماوه‌ته‌وه، زۆر گرنگ لێی ده‌ڕوانن، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری و پاڵپشتییه مه‌عنه‌وی و هاوسۆزییانه‌یه، كه مام جەلال له بۆنه و یاده‌كاندا بۆ ئه‌وانی بووه،تایبه‌ت سه‌ردانه‌كانی بۆ كه‌نیسه و به‌شداریكردن له جه‌ژن وپرسه و بۆنه‌كانیان،كه له راستیدا ئه‌م بابه‌ته یه‌كێك بووه، له هه‌ڵوێسته‌كانی مام جەلال به‌رامبه‌ر به هه‌موو مه‌سیحییه‌كانی عێراق و هه‌رێم و له زۆربه‌ی جه‌ژنه‌كاندا به فه‌رمی و نافه‌رمی پیرۆزبایی ئاراسته‌كردوون[2]، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته لای مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی به جۆریكی دیكه‌یه، كه به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌وان بێت مام جەلال زۆربه‌ی جه‌ژنه‌كان راسته‌وخۆ سه‌ردانیكردوون و جه‌ژنه پیرۆزه‌ی لێكردوون،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له زۆربه‌ی بۆنه و پرسه‌كانی تریشیان هاوخه‌می بۆ ده‌ربڕیون،به راده‌یه‌ك، كه له یاده‌وه‌ری ته‌واوی نه‌وه‌كاندا له به‌ته‌مه‌ن و گه‌نجه‌وه هه‌ر ماوه‌ته‌وه و هه‌میشه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، له‌م باره‌یه‌وه مامۆستا له‌تیف پۆلس گوتی: مام جەلال هه‌میشه و تابۆی كرابا له بۆنه‌كانی ئێمه ئاماده ده‌بوو من بۆخۆم یه‌كه‌مجار، مام جەلالم بینی ساڵی 1970 بوو،ئه‌و كاته‌ی شه‌وكه‌ت عه‌زیزی زاوامان،كه له 1ی 1ی 1970 له به‌رده‌م ماڵی خۆیدا شه‌هیدكرا، ئه‌و سه‌ر به مام جەلال بوو كه پێان ده‌گوتن جه‌لالی، مام جەلال زۆری خۆش ده‌ویست ورێزی ده‌گرت و جێگای متمانه‌ی مام جەلال بوو، كه شه‌هیدكرا ئه‌و زۆری پێ‌ناخۆش بوو، بۆیه هاته ماڵ وسه‌ردانیكردین وسه‌ره‌خۆشی لێكردین و زۆر نیگه‌رانی ده‌ربڕی (2025: چاوپێكه‌وتن).
له باره‌ی سه‌ردانی كه‌نیسه‌شه‌وه گوتی له جه‌ژن و بۆنه‌كانماندا، ئه‌گه‌ر له سلێمانی بووایه هه‌ر ده‌هاته سه‌ردانمان و له گه‌ڵماندا داده‌نیشت و قسه‌ی خۆش و بابه‌تی جوان باس ده‌كران، زۆریشی پێی‌خۆش بوو،بۆ ئێمه‌ش زۆر خۆش و دڵنه‌وایی بوو،به‌لامانه‌وه مایه‌ی رێز بوو زۆر به‌رز ده‌مان نرخاند،هه‌موجاریش ده‌یگوت هه‌ر كێشه‌یه‌كتان بوو، هه‌ر بابه‌تێكتان توش بوو وه‌رن بۆ لای من و من ده‌بم به پارێزه‌رتان، كه من ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌وم هیچكات بیرناچێته‌وه (2025: چاوپێكه‌وتن).
سه‌میره حه‌ناش هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه گوتی: مام جەلال لە جەژنەکان هه‌میشه دەهات وجه‌ژنه پیرۆزه‌ی لێده‌كردین، دواتریش کە بوو بە سەرۆک کۆمار و کاتی نەبوو هێرۆخان و دایکی هێرۆخان هه‌ر دەهاتن، ئەوان بەر لە سەری ساڵ دیاری‌یان بۆ منداڵەکان دەنارد (2025: چاوپێكه‌وتن)،عه‌بدولمه‌سیح یوسف یاقوبیش ئه‌مه‌ی باسكرد و گوتی جگه له خۆی، كه‌سه‌كانی نزیك خۆیشی راده‌سپارد بێنه لامان و ده‌یگوت من پارێزه‌ری ئێوه‌م، بیرمه جه‌ژنێك هاته كه‌نیسه‌ی ماریوسف ئه‌وكات سه‌رده‌می قه‌شه دنحا بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وكات بڕێك پاره‌یشی وه‌كو جه‌ژنانه هێنا بۆ كه‌نیسه (2025: چاوپێكه‌وتن).عالیه عه‌له‌كه‌ش هه‌ر گوتی: مام جەلال له بۆنه‌كاندا هه‌میشه ده‌هات و ده‌یگوت من پارێزگاریتان لێده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش بێزار نابوو، كه زۆر جار خه‌ڵكه‌كه له‌ده‌وری كۆ ده‌بوونه‌وه وقسه‌وباسیان له گه‌ڵدا ده‌كرد،هه‌ندێكجار داواكارییه‌كیشیان هه‌بوایه به‌ڕێزه‌وه وه‌ریده‌گرت، بیرمه له‌م دواییانه ئه‌و نه‌خۆش بوو به‌گۆچان ده‌هات. دوای ئه‌و هێرۆخان ده‌هات، به‌ڵام ئێستا ئه‌ویش له‌به‌ر دۆخی ته‌ندروستی نایه‌ت، مام جه‌لال ئه‌گه‌ر خۆیشی نه‌هاتبا كه‌سانی دیكه‌ی ده‌نارد زیاتر ملازم عومه‌ر ده‌هات ئه‌و به زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كانی ده‌گوت بڕۆن (2025: چاوپێكه‌وتن).
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مام جەلال ره‌نگه له رووكه‌شدا ساد ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام له گێرانه‌وه‌كانی ئه‌واندا جۆرێكی دیكه ده‌رده‌كه‌وێت و بۆ ئه‌وان واتایه‌كی زۆری به‌خشیوه، له‌م باره‌یه‌وه ئارام عیسا، كه ئه‌وكاتانه له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا بووه گوتی: مام جەلال، كارێكی بچوکی دەکرد، ئه‌ویش ئه‌وه بوو هەموو جەژنێک دەهاتە کەنیسە،سەردانی دەکردین خۆیشی نەهاتبا کەسێکی دەنارد بە نوێنەرایەتی خۆی،کە ئەمە ساده دیاره،به‌ڵام لە رووی مەعنەوییەوه مانایەکی گەورەی هەبوو،بۆ ئێمه زۆر مایه‌ی خۆشحاڵی بوو، ئیستا ئەمە زۆر کەم بۆتەوە، من خۆم بیرمە رۆژێکیان هاتە کەنیسە و گوتی من پارێزەری ئێوەم. هێرۆخانیش بە هەمان شێوە ده‌هات وسه‌ردانی ده‌كردین زۆر مایه‌ی دڵخۆشیمان بوو (2025: چاوپێكه‌وتن)،ته‌نانه‌ت ئالان په‌ریش، كه هه‌ر له‌وكاتانه‌دا له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا بووه گوتی: من بیرم دێت،کە مام جەلال دەهاتە کەنیسە بەڕاستی هەڵوێستی جوانی دەردەبڕی (2025: چاوپێكه‌وتن) هاوكات دیلان له‌تیفیش كه له بیره‌وه‌ری منداڵییه‌وه باسی كرد گوتی بیرمە منداڵ بووم زۆر زوو زوو مام جەلال دەهاتە کەنیسە، زۆرجار بیرمە دەهات دەیگوت من دەبمە پارێزەرتان، من شەڕتان لەسەر دەکەم ودەتان پارێزم، ئەو هەموو جەژنێک بیرم دێت دەهاتە کەنیسەکەی سابونکەران، ئێمە منداڵ بووین چا و قاوەمان تێدەکرد حیمایەکەی خۆی دەهات قاوەی لە هی خۆیان بۆ دەکرد وئێمە بۆمان دەبرد زۆر پێی خۆشحاڵ ده‌بووین (2025: چاوپێكه‌وتن).
راستییه‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ی مام جەلال هێنده لای مه‌سیحییه‌كان بایه‌خی بووه،كه پێده‌چێت له نێو مه‌سیحییه‌كاندا زۆر گێڕدرابێته‌وه و باسكرابێت وای لێهاتوه له یاده‌وه‌ری هه‌موو مه‌سیحییكاندا جێگای دیاره، بۆ نموونه رافل ئه‌لخوری، گوتی:له بیره‌وه‌ری مندا مامجەلام بیردێ ئەو ناسراو بوو بەوەی لە گەڵ هەموو پێکهاتەکاندا باش بوو، بەڵام تایبەت لە گەڵ مەسیحییەکان هەر زۆر باش بوو، من بیرم دێت لەسەردەمی ئەودا هێرۆخان بەردەوام دەهات بۆ کەنیسە من خۆم بە چاوی خۆم مامجەلالم نەبینیوە، بەڵام چوار پێنج جار هێرۆخانم بینیوە هاتوە (2025: چاوپێكه‌وتن) هاوكات نه‌وال ناسر نه‌جمیش گوتی: كه هاتینه ئێره له نێو مه‌سیحییه‌كاندا زۆر ده‌گێڕدرایه‌وه، مام جەلال سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی كردووه، له جه‌ژنه‌كاندا هاتووه بۆ جه‌ژنه پێرۆزه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی، كه ئێمه هاتین هێرۆ خان جه‌ژنه‌كان ده‌هات و دیاری بۆ منداڵه‌كانمان ده‌هێنا (2025: چاوپێكه‌وتن).
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مام جەلال له لایه‌ن قه‌شه ئه‌یمه‌ن یشه‌وه، قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌ی ماریوسف، زۆر به گرنگییه‌وه باسكرا و له‌م رووه‌وه گوتی: بیرمە مام جەلال هەموو سەری ساڵەکان دەهات بۆ کەنیسە و لە نزیکەوە چاودێری مەسیحییەکانی دەکرد، مامجەلال کەسایەتییەکی کراوە بوو لە گەڵ ئاینەکانی تر و پێکەوە ژیان و رۆڵی باشی هەبوو لەم رووه‌وه،ئه‌و نێوانی باش بوو له گەڵ سەرۆکەکانی کەنیسە، به‌راستی ئەو لە دڵەوە خۆشەویستی بەرامبەر مەسیحییەکان هەبوو،کە ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو رێبازە بپارێزین (2025: چاوپێكه‌وتن).
له گێڕانه‌وه‌كانی لای سه‌ره‌وه به دیوێكی دیكه‌دا ئه‌وه روون بووه‌وه، كه عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا له گێڕانه‌وه‌كانیدا باسی كردووه و ده‌ڵێت مام جەلال ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی راده‌سپارد رێز له مه‌سیحییه‌كان بگرن و سه‌ردانیان بكه‌ن،جگه له‌وه‌ی پێشتر باسكران هاوكات ئاراس نه‌جیب گوتی: مام جەلال نه‌ك هه‌ر مادی،به‌ڵكو مه‌عنه‌ویش هاوكارمان بوو، هه‌موو هاوڕێكانی خۆی راسپاردبوو له جه‌ژندا سه‌ردانمان بكه‌ن، بۆیه له جه‌ژنه‌كاندا، ئه‌گه‌ر خۆیشی نه‌هاتبا كاتێكمان ده‌زانی پارێزگا‌ر ده‌هات،كاك عیماد ده‌هات، پیاوه حزبییه‌كان ده‌هاتن، كه‌مال شاڵی، كاك مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌هات، له هه‌موو تازیه‌كانمان ده‌هاتن هه‌مووان سه‌ردانیان ده‌كردین (2025: چاوپێكه‌وتن).
هاوكات هه‌ر له‌و گێڕانه‌وانه‌ی ئه‌واندا ئه‌وه‌ش روونده‌بێته‌وه كه مام جەلال هه‌میشه مه‌سیحییه‌كانی له بیرنكردووه و هه‌وڵی داوه له هاوكێشه و پرسه‌كاندا بوونیان هه‌بێت له‌مڕووه‌وه هه‌ریه‌ك له مامۆستا له‌تیف و عالیه عه‌له‌كه باسی ئه‌وه‌یان كرد، كه له سوریا مه‌ترانێكمان هه‌بوو كاتی خۆی مام جەلال كه هه‌ڵاتبوو بۆ ئه‌وی چووبوه لای،ماوه‌یه‌ك لای خۆی هێشتبوویه‌وه و خزمه‌تی مام جەلالی كردبوو، دواتر ئه‌و مه‌ترانه كرا به په‌تریاركی هه‌موو عێراق ناوی رۆفائیل بیدائید بوو، ئه‌وه بوو مام جه‌لال وه‌كو پاداشتێك داوه‌تیكرد بۆ سلێمانی و پێشوازی گه‌رمی لێكرا، ئیدی ماوه‌یه‌ك مایه‌وه میوانی ئه‌و بوو، ئێمه ئه‌وكات به‌رده‌وام له گه‌ڵیدا بووین له دانیشتنه‌كاندا (2025: چاوپێكه‌وتن).
ئاراس نه‌جیبیش بۆ ئه‌م بابه‌ته گوتی مام جەلال هیچكات ئێمه‌ی بیر نه‌چووه، ئه‌و كات له به‌غدا بوو هاته‌وه سلێمانی برێمه‌ری له گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو، له دانیشتنێكدا له سه‌ر چنار كرا، مام جەلال كۆمه‌ڵیك خێزانی مه‌سیحیشی داوه‌ت كردبوو،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر داوایه‌ك یان كێشه‌یه‌كیان هه‌یه بیخه‌نه‌ڕوو، من خۆم وخێزانیشم له‌وێ بووین (2025: چاوپێكه‌وتن)،هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه عالیه عه‌له‌كه گوتی: بۆ ئه‌وه‌ی بڕێمه‌ر، كه هاتبوو بۆ سلێمانی منیشی بانگكردم وته‌لیفونیكرد وتی حه‌زده‌كه‌م له‌وێ بێت،له‌وێ منی به برێمه‌ر ناساند(2025: چاوپێكه‌وتن).
هاوكاریكردنی مه‌سیحییه ئاواره‌كان
له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی دوای ساڵی 2003 به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌نددا هاتن و بوونه مایه‌ی هه‌ڵاتن و ئاواره بوونی مه‌سیحییه‌كان، مه‌سیحییه‌كی زۆر ئاوه‌ره بوون و به‌شێكیشیان روویان له شاری سلێمانی كرد، به‌تایبه‌ت دوای رووداوه‌كه‌ی كه‌نیسه سه‌یده نه‌جات، له‌و كاته‌دا مام جەلال جگه له‌و به‌یاننامه‌ی باسكرا، هاوكات هه‌ڵوێستی زۆر ئه‌رێنی له به‌رامبه‌ر نواندن و هاوكاری زۆری كردن، ئه‌وه‌بوو له كه‌نیسه‌ی ماریوسف هۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی لێ‌بوو پڕكرابوو له‌و ئاوارانه، به په‌رده وه‌كو ماڵماڵ دابه‌شكرابوو. له‌و كاته‌دا مام جەلال و هێرۆخان درێغیان نه‌كرد له‌یارمه‌تی دانیان،دواتر جێگاشیان بۆ دابینكردن وخانووشیان به كرێ بۆگرتن (مه‌حمود:2023)، هه‌ربۆیه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی له یاده‌وه‌ری مه‌سیحییه‌كان ئه‌م شاره‌دا جێگای خۆی نه‌خشاندوه و به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێمه دواندمان زۆر به گرنگییه‌وه باسیان ده‌كرد،عه‌بدولمه‌سیح یوسف یاقوب له‌م باره‌یه‌وه گوتی: له‌و كاتانه‌دا، كه له به‌غدا دۆخی مه‌سیحییه‌كان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و هه‌ڕه‌شه كه‌وته سه‌ر ژیانیان و زۆربه‌یان ده‌ستیان به كۆچكردنكرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات،مام جەلال گوتی به مه‌سیحییه‌كان بڵێن بابێنه ئێره من شوێنی نیشته‌جێ و خانوویان بۆ دابین ده‌كه‌م، با نه‌چن بۆ هه‌نده‌ران، ئه‌مه‌ی هه‌ر راسته‌وخۆ به كه‌نیسه‌ی گوت، دواتریش له كاتی رووداوه‌كه‌ی سه‌یده نه‌جاتیش هاوكاری زۆری كردن له سه‌ر بڕیاری ئه‌و زۆر هاوكاری كران (2025: چاوپێكه‌وتن)، مامۆستا له‌تیف پۆلسیش، كه له لیژنه‌ی كه‌نیسه بووه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و هاوكارییانه‌یه گوتی: له رووداوی كه‌نیسه‌ی سه‌یده نه‌جات، مام جەلال له‌و كاته‌دا هاوكاری كردن له دابینكردنی شوێن و هاوكاری دارایی،له كه‌نیسه‌ی ماریوسف هۆڵێكی گه‌وره هه‌بوو دابه‌شكرا و خێزان به خێزان له‌وێدا دانیشتن، مام جه‌لال و هێرۆ خان ده‌هاتنه سه‌ردانیان و زۆر هاوكاریان ده‌بوون، دواتریش ئه‌وانه‌ی كه مانه‌وه خانوویان به كرێ گرت مام جەلال تا ماوه‌یه‌ك،كرێكه‌ی بۆ دابینكردن(2025: چاوپێكه‌وتن) هاوكات هه‌ریه‌كه له عالیه عه‌له‌كه و سه‌میره حه‌ناش گوتیان مام جەلال بۆ ئاوەرەکانی دوای رووداوی سەیدە نەجاتیش هه‌ر زۆر هاوكار بوو (2025: چاوپێكه‌وتن)، عالیه عه‌له‌كه ته‌نانه‌ت گوتی: بیرمه كه كه‌نیسه‌كه‌مان دروست ده‌كرد كاتی خۆی :گوتم مام جەلال ئه‌م كه‌نیسه گه‌وره‌یه‌مان بۆ چییه؟ گوتی باهه‌بێت، من نه‌مزانی، ئه‌و له من دووربینتربوو، ئێستا دوای هاتنی ئه‌وان خه‌ریكه جێگامان نابێته‌وه (2025: چاوپێكه‌وتن)هه‌مان بابه‌ت له‌لایه‌ن ئارام عیساشه‌وه دووباره كرایه‌وه، گوتیشی، هه‌ر بۆیە به‌شێكیان له شاره‌كه‌دا مانەوەوە و ئێستا سلێمانی بە شاری خۆیان دەزانن(2025: چاوپێكه‌وتن) قه‌شه(ییس)یش كه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانییه‌و ئێستا قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌ی مریه‌م ئه‌لعه‌زرایه، هه‌مان بابه‌تی دووپاتكرده‌وه و ته‌نانه‌ت گوتی ئه‌و كات مام جەلال پرسی ئایا پاسەوانتان دەوێت، من خۆم پاسەوانی خۆمتان دەدەمێ ئەوەبوو تا ماوەیەک پاسەوانی بۆ كه‌نیسه دابینكرد (2025: چاوپێكه‌وتن).
قه‌شه ئه‌یمه‌نیش به گرنگییه‌وه له‌مباره‌یه‌و گوتی: دوای رووداوی سەیدە نەجات و هەڵهاتنی مەسیحییەکان بۆسلێمانی مام جەلال زۆری هاوکارییكردن هاوکات هێرۆخان رۆڵی هەبوو بەردەوام سەردانی کەنیسەی دەکرد چاودێری ماڵە ئاوارەکانی دەکرد (2025: چاوپێكه‌وتن).
نه‌وال ناسڕ نه‌جم، كه یه‌كێك بووه له‌و خێزانانه‌ی، هاوكاری كراون گوتی: دوای ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه روویدا هه‌موومان ترسمان لێ‌نیشت،چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره كه‌وته سه‌ر ژیانمان، بۆیه بیرمان له‌وه كرده‌وه به‌غدا به‌جێبێڵین، بیستمان، كه مام جەلال زۆر رێزی مه‌سیحییه‌كان ده‌گرێت وده‌رگای شاری سلێمانی بۆ مه‌سیحییكان واڵا كردووه وشاره‌كه‌ش ئه‌مان بوو، ئه‌وه‌بوو له سه‌ر بانگێشتی كه‌نیسه، كه مام جەلال رایسپاردبوو هاتینه شاره‌كه،كه هاتین به راستی پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم كراین و كه‌نیسه و رێكخراوه‌كان و داموده‌زگاكان هه‌موی به پیرمانه‌وه هاتن، من نامه‌وێت ناو بڵێم نه‌بادا كه‌سێكم بیرچێت، دواتر گله‌یی بكات،به‌ڵام زۆربه‌ی كه‌س و داموده‌زگاكان هاتن به ده‌ممانه‌وه، ئه‌ویشی له بیرمان ناچێت ئه‌وه‌یه،كه هه‌مو ئه‌مانه به پشتیوانی مام جەلال بوون، له‌وێ شوێنمان بۆ چاككرا و پێداویستییه‌كانمان بۆ دابینكران تا ماوه‌یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له كه‌نیسه مایه‌نه‌وه، كه ئێمه نزیكه‌ی 45 رۆژ ماینه‌وه،گوتیان خانوو به كرێ بگرن و ئێمه كرێی خانووه‌كانتان بۆ ده‌ده‌ین، ئه‌وه بوو خانوومان گرت و ماوه‌یه‌كی زۆر كرێیان بۆ داین تا خۆمانگرته‌وه، ئه‌مه‌ش به فه‌رمانی مام جەلال بوو. به‌م هه‌ڵوێستانه‌ی بینیمانن ئێمه زۆر هه‌ستمان به ئاسایشی ژیانمان كرد له سلێمانی، چونكه له لایه‌ن هه‌موو شاره‌كه‌وه رێزی زۆرمان لێ‌گیرا ته‌نانه‌ت هێرۆخان بۆ خۆی زوو زوو سه‌ردانی ده‌كردین تایبه‌ت له جه‌ژنه‌كان. بۆیه من ده‌ڵێم به داخه‌وه، كه ئێمه ئه‌م مرۆڤه باش و گه‌وره‌یه‌مان له دستچوو زۆر به‌ڕێز بوو، مام جەلال له یاده‌وه‌ریمان ناڕوات وهه‌میشه ده‌مێنێته‌وه،به‌ڕاستی له یاده‌وه‌ریمان ره‌ش نابێته‌وه بۆیه ئێمه لێره ماینه‌وه و جێگیر بووین(2025: چاوپێكه‌وتن).
ئه‌نجامه‌كان
له كۆتایی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا و دوای تاوتوێكردنی زانیارییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی گێڕانه‌وه‌كان به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتین له‌وانه:
مام جه‌لال یه‌كێك بووه له‌و سه‌ركردانه‌ی باشوری كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی كاری سیاسییه‌وه تا كۆتا هه‌نگاوه‌كانی ژیانی سیاسی وئیداری، هه‌میشه وه‌ك به‌شێك له مێژوو و به‌شێك له خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه له مه‌سیحییه‌كانی رووانیوه، پاراستنی مافه‌كانی ئه‌وانی وه‌كو كایه‌یه‌كی بنچینه‌یی له دامه‌زراندنی بزاڤێكی نیشتیمانی و دیموكراتی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوچه‌رخ و حوكمڕانییه‌كی سه‌رده‌مییانه زانیوه.
ده‌ركه‌وت مام جەلال به‌ڕادیه‌كی زۆر هه‌وڵیداوه ئه‌وه‌ی به نووسین و له گوتاره‌كانیدا له باره‌ی مه‌سیحییه‌كانه‌وه ده‌ریبڕیون له واقعیشدا به كرده‌وه كاریان بۆ بكات.
مام جەلال لای مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت و سه‌ركرده‌یه‌كی جیاواز، كه رێزی هه‌موانی گرتووه و به تایبه‌تیش له گه‌ڵ ئه‌واندا زۆر به‌ڕێز بووه ناسراوه. هه‌ربۆیه له یاده‌وه‌ری ئه‌واندا وه‌كو مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی، شوێنی تایبه‌تی هه‌یه.
به‌شێك له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی وایان كردووه مام جەلال له یاده‌وه‌ری مه‌سیحییه‌كانی سلێمانیدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت ئه‌وه‌یه، كه هه‌رده‌م به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه چووه، به تایبه‌تی بابه‌تی گرنگی دانی ئه‌و به كه‌نیسه و شوێنه پیرۆزه‌كانیان، له یاده‌وه‌ری زۆرینه‌یاندا و له نێو نه‌وه جیاجیاكاندا نه‌خشی خۆی كێشاوه.
له رووی مه‌عنه‌ویی و هاوسۆزییه‌وه مام جەلال بۆ ئه‌وان كه‌سایه‌تییه‌كی دیار بووه، به جۆرێك له گێڕانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ره‌هایاندا ئاماژه به‌و لایه‌نه كراوه و زۆر به گرنگییه‌وه باسی سه‌ردانه‌كانی ئه‌و بۆلای ئه‌وان له جه‌ژن و بۆنه‌كانیان و ده‌ربڕێنی هاوسۆزییه‌كانی بۆ ئه‌وان كراون، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هاوكارییه‌كانی مام جەلال بۆ ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه به هۆی رووداوه‌كانی دوای ساڵی 2003 ه‌وه روویانكردۆته سلێمانی له یاده‌وه‌ری ته‌واوی مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه‌دا به وانه‌ی كه خه‌ڵكی شارن وبه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه هاتوون جێگای تایبه‌تی هه‌یه.
پێشنیار
له كۆتایی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری یه‌كێك له رێگا كارا و زۆر گرنگه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی راده‌ی جه‌ماوه‌ری بوون و پێگه‌ی سه‌ركرده و پیاوی سیاسی له یاده‌وه‌ری گشتیدا، بۆیه ناكرێت پشتگوێ بخرێت،هه‌ربۆیه پێشنیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه بكرێت له‌م بارانه‌وه:
سه‌باره‌ت به مام جەلال له یادوه‌ره‌ی مه‌سیحییه‌كان له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان
لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوشێوه ئه‌نجام بدرێت له باره‌ی پێكهاته‌كانی دیكه له هه‌رێم و له عێراق
لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوشێوه بكرێت ده‌رباره‌ی مام جەلال له یاده‌وه‌ری كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و ئه‌و چین و توێژانه‌ی كه لێی نزیك بوون و ئاگاداری هه‌ڵوێسته جیاجیاكانی بوون.
سه‌رچاوه‌كان
یه‌كه‌م: چاوپێكه‌وتن
دیلان لەتیف پۆلس سەراف،لە ١٩٨٤ سلێمانی لە دایک بووە لە بنەماڵە دێرینەکانی شاری سلێمانییە، ماستەر، ئەندازیار خاوەن کۆمپانیا.
ئارام عیسا یوسف، ساڵی ١٩٧١ لە خورماڵ لە دایک بووە لە بنەماڵە دێرینەکانی شاری سلێمانی، دبلۆم، فەرمانبەر و فۆتۆگرافەر.
ئەیمەن عزیز هرمز بۆتانی،ساڵی ١٩٨٢ لە کەرکوک لەدایک بووە،بەکالۆریۆسی فەلسەفە و تیۆلۆجیا،قەشەی کەنیسەی ماریوسف.
عەبدولمەسیح یوسف یاقوب، ١٩٥٧ لە شەقڵاوە لە دایک بووە، لە ١٩٩٣ هاتۆتە سلێمانی، ئەو برازای مەتران بووە هاتۆتە سلێمانی،فەرمانبەری خانەنشێن .
ینس پتزۆل، کاهن لە کڵیسای مریەم ئەلعەزرا، لە ١٩٦١ لە بەرلین لە دایکبووە،لە ٢٠١٢ ەوە لە سلێمانی دەژیت، ئیستا قەشەیە لە کەنیسەی ماریوسف.
هودا جۆرج یۆنان شەماس، ساڵی ١٩٨٦ لە دایکبووە، لەو مەسیحییانەیە لە دەرەوەی سلێمانییەوە هاتۆتە شارەکەو مێردەکەی موسڵمانی شارەکە و زیاتر لە سی ساڵە لە سلێمانی دەژیت،خۆی نوینەر پێکهاتەی مەسیحییە لە ئەنبار.
ئاراز نەجیب شەمعون سەڕاف، ١٩٥٧ لە سلێمانی لە دایکبوە،لە بنەماڵە دێرینەکانی سلێمانییە، بەکۆلۆریوس لە ئەندازیاری، پێشتر فەرمانبەر و لە ئاسیاسێل کاریکردووە و ئیستا خانەنشینە.
سەمیرە حەنا، لە ١٩٥٦ لە بەرتەلە لە دایکبووە، لە ١٩٩١ ەوە بە هۆی هاوسەرگیرییەوە لە سلێمانی دەژیت، ئامادەیی، خانەنشین.
سەرجۆن سیمانۆس تۆما، لە ١٩٧٣ لە سابونکران لە دایک بووە،تا ٢٠١١ لە وێ بووە، چۆتە هەندەران، ئێستا لە کەنەدایە، ئامادەیی پیشەسازی، لە سلێمانی فەرمانبەر بووە.
رافل زەید ئەمیر ئەلخوری، ١٩٩٦ لە دایک بووە لە بەغداوە هاتوە، لە ٢٠٠٦ ەوە لە سلێمانی دەژیت.
عالیه پتروس عه‌له‌كه، ساڵی 1950،له شاری سلێمانی له دایكبووه، ئه‌ندازیاری بیناسازی خانه‌نشینه.
نه‌وال ناسر نه‌جم،ساڵی 1955 له دایكبووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه، له‌ومه‌سیحیانه‌یه كه دوای رووداوی كه‌نیسه‌ی سه‌یده نه‌جات له به‌غداوه هاتۆته سلێمانی.
ئالان پەری، ١٩٧٨ لە سابونکەران لەدایک بووە، لە ١٩٩٩ ەوە لە هەندەرانە، ئیستا لە کۆپن هان لە دانیمارک دەژیت، پەیمانگای تەکنیکی.
له‌تیف پۆلس سه‌ڕاف 1937 له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی سلێمانهی له دایك بووه، له بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری سلێمانین و مامۆستای خانه‌نشین، پێشتر ئه‌ندامی لیژنه‌ی كه‌نیسه بووه.
دووه‌م: كتێب و بڵاوكراوه‌كان
ا كوردییه‌كان
رێتورێ ژان.(٢٠٠٨)، گەشتنامەی میسۆنێرێک بۆ ناوچەکانی کەرکوک وسلێمانی ١٨٧٨، وەرگێڕانی د.نەجاتی عەبدوڵڵا،سلێمانی،.
ریچ، کلۆدیۆس جیمس.(٢٠٠٢)، گەشتنامەی ریچ بۆ کوردستان١٨٢٠، وەرگێڕانی محەمەد حەمە باقی،هەولێر .
تاڵه‌بانی، جه‌لال. (2023)،كوردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كوردستانه پرۆژه‌ی كۆبه‌رهه‌م \8، چاپی چواره‌م، پێشه‌كی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئاماده‌كردنی بۆ چاپ و په‌راوێزه‌كان سامی قادر.
قادر، سامی.(2024)، ئاماده‌كردن و وه‌رگڕان وپێشه‌كی، به‌شێك له وتاره رۆژنامه‌وانییه‌كان جه‌لال تاڵه‌بانی، پرۆژه‌ی كۆبه‌رهه‌م.
مسته‌فا،عه‌بدولره‌حمان. (2024)ئه‌و رۆژانه‌ی له گه‌ڵ مام جه‌لال بووم ده‌ستنووس، وێنه وزانیاری نه‌بیستراو، نووسینی چاپخانه رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر.
مه‌حمود، چیا شۆڕش.(6\4\2023)، كوردستانی نوێ مام جه‌لال و كرستیانه‌كان له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا).
سێیه‌م: گۆڤاره‌كان
(كوردستانی نوێ، ژ 277، هه‌ینی 25ی 12 ی 1992)
(كوردستانی نوێ، ژماره2938، یه‌كشه‌مه 15\12\2002)
ب- عه‌ره‌بییه‌كان
الوائلي، عبد ربه ابراهيم.(2008)،تاريخ الامارة البابانية،17841851،دمشق.
طالبانی، جلال.(2022)، الهم الوطنی خطابات و بیانات (20052012)، الجز‌ء الثانی، اعداد محمد شیخ مسطفی عثمان.
هيود،وليم.(2011)،رحلة من ساحل مالابار الى القسطنطينية،ترجمة د.سعاد محمد خضر،السليمانية.
چواره‌م: سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان
. www.pjtoundation.org\arabic\artical\115 .
Abstract
The Christians of Sulaimani are one of the components of the city، who، since its foundation، have been present in Sulaimani and gradually became a part of its social foundation. They played a role in the social، economic، and even political life of the city. In this context، Mam Jalal was one of the leaders who was always known for his inclusive attitude towards all components، especially the Christians. He was always viewed from this perspective، acknowledging them as genuine residents of the region and part of its history.
For this reason، protecting their rights and including them in the Kurdish national movement، as well as in the foundations of building a modern society and democratic governance، was part of his approach. From this standpoint، his interactions with the Christians of Sulaimani were based on support and cooperation across several fields.
Therefore، this research، conducted using the oral history method، aimed to portray Mam Jalal’s image from the perspective of the Christians of Sulaimani. This was done through direct interviews with a sample of Christians in the city. The findings led to several conclusions، the most important of which was that these narratives reveal Mam Jalal as a respected and influential figure in the memory of Sulaimani's Christians. They believe he was a unique and distinguished personality who consistently supported them both materially and morally.
الملخص
يُعدّ المسيحيون أحد مكونات في المدينة السليمانية، حيث تواجدوا فيها منذ تأسيسها، وأصبحوا تدريجيًا جز‌وًا من بنيتها الاجتماعية. وقد لعبوا دورًا في الحياة الاجتماعية والاقتصادية وحتي السياسية في المدينة. وبما ان مام جلال، كان من القادة الذين عُرفوا دائمًا بموقفهم المنفتح تجاه جميع المكونات، وخصوصًا المسيحيين. وقد نُظر إليهم دائمًا بانهم سكانًا أصليين في المنطقة وجز‌وًا من تاريخها.
لذلك، فإن حماية حقوقهم و مراعات حقوقهم جز‌و مه‌مم من الحركة الوطنية الكردية، بالإضافة الي انه مهم كاساس لبنا‌و مجتمع عصري. ومن هذا المنطلق، جا‌وت علاقاته مع مسيحيي السليمانية مبنية علي الدعم والتعاون في عدة مجالات.
وبنا‌وً عليه، هدفت هذه الدراسة، التي أُجريت باستخدام منهج التاريخ الشفهي، إلي تصوير صورة مام جلال في ذاكرة مسيحيي السليمانية. وقد تم ذلك من خلال مقابلات مباشرة مع عينة من المسيحيين في المدينة. وقد أدت النتائج إلي عدة استنتاجات، كان من أبرزها أن هذه الروايات تُظهر مام جلال كشخصية محترمة وذات تأثير في ذاكرة مسيحيي السليمانية. فهم يرونه شخصية فريدة ومتميزة، دعمهم باستمرار علي الصعيدين المادي والمعنوي.
مام جەلال وەک هەوێنی ئاشتی:
ڕۆڵی لە سەقامگیری سیاسی عێراقدا (٢٠٠٣ - ٢٠١٢)
پ. ی. د. ڕەنجدەر محمد عزیز
زانکۆی هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان - کوردستان
پوختە:
یەکێک لە بوارەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی- سیاسی، لەپاڵ شەن و کەو کردنی ڕووداوە سیاسیەکان و دەرهاوێشتەکانی لەسەر کۆمەڵگا، ئاووڕدانەوەیە لە ڕۆڵی کەسایەتیە پێشەنگەکان لە دروستکردنی ئاراستەیی مێژوویی ڕووداوەکان. هەڵوێستەکردن لەسەر ژیان و ستراتیجی کارکردنی سەرۆک و سەرکردەکان و کاریگەریان لەسەر ڕژێمی سیاسی هەر ووڵاتێک لە هەر قۆناغێکی مێژوویی‌دا گرنگە بۆ ئاشنا بوون بە کلتوری حوکمڕانی و ناسینی بنەماکانی کاری بەڕێوەبردن و پەرەسەندنی پێگەی دەوڵەت لە بوارەکانی سیاسی- دیپلۆماسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، ئابوری و سەربازی و..هتد. ئەگەرچی مام جەلال، یەکێک لەسیما دیارەکانی مێژوویی هاوچەرخی عێراقی دوای قۆناغی دیکتاتۆریە، هێشتا وەکو پێویست لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لەسەر قۆناغی سەرۆکایەتیەکەی ئەنجامنەدراوە. ئەو کارانەی ئەنجامدراون، بەشێکیان وتاری نا ئەکادیمین، یان پەیوەندیان بە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیەوە نیە و بەشێکیشیان بەهۆی گۆشەنیگای ئایدۆلۆجی و سیاسی و ڕەگەز پەرستیەوە ڕۆڵی ناوبراویان نادیدە گرتووە.
بۆیە ئەم توێژینەوەیە بە بەکارهێنانی ڕێبازی زانستی مێژوویی- شیکاری و لە ڕێگەی پشکنین و لێکدانەوەی ئەو کەرەستەو سەرچاوانەی بەردەستن، تیشک دەخاتە سەر هەڵوێستەکانی مام جەلال وەکو هەوێنی پارێزگاری و چەسپاندنی ئاشتی و تەبایی نێوان لایەنەکان و ڕۆڵێ بنیادنەرانەی لە پێکهێنانی حکومەتی نیشتمانی و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پێگەی عێراق و ناوبانگەکەی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، لە ماوەی ماوەی (٢٠٠٣ تا ٢٠١٢).
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له سێ باس پێكدێت: باسی یه‌كه‌م، ئاوڕدانەوەیە له ڕۆڵی مام جەلال لە کۆکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق و هەوڵەکانی بە ئاراستەی پێکهێنانی حکومەتی نیشتمانی عێراقی لە ماوەی ئەنجومەنی حوکم و قۆناغی ڕاگوزەری لە ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥. باسی دووه‌م، تایبەتە بە قسەکردن لەسەر پرەنسیپ و ستراتیجی مام جەلال لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی ڕۆڵی ئاشتی و سەقامگیری و تەوافقی نێوان لایەنەکان وەکو ئامرازی پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان لە ماوەی (٢٠٠٦-٢٠١٠). هەرچی باسی سێیەمە، تیشک دەخاتە سەر دیدو بۆچونی لایەنەکان بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵویست و کارەکانی مام جەلال لە (٢٠١٠-٢٠١٢).
کلیلە وشه (مام جەلال، سەرۆک کۆمار، ئاشتی، حکومەتی عێراق، پرۆسەی سیاسی).
پێشەکی
یەکێک لە لایەنەکانی ئەنجامدانی توێژینەوەی مێژوویی سیاسی وکۆمەڵایەتی، هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی ئەو کەسایەتیانەیە کە کاریگەریان لەسەر ڕووداوەکان و گۆرانکارییەکان هەبووە. چونکە لێکۆڵینەوە لەو بوارە، نەک هەر ئاشنامان دەکات بە ڕۆڵی سیاسیەکان و میتۆدی کارکردنیان، بەڵکو زەمینە دەڕەخسێنێت بۆ تێگەیشتنی دروست و قوڵتر لە کلتوری بەکارهێنانی پێگەی فەرمانڕەوای و ئاشنابوون بەو دەسکەوتە بەدیهاتووانەی کە بوونەتە کۆڵەکەی ڕاگرتنی پێگەی دەوڵەت و ناوبانگەکەی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا. یەکێک لەسیما بەرجەستە سیاسی و دیبلۆماسیە پێشەنگەکانی عێراق و ناوچەکە، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق (مام جەلال)ە، بەهۆی ئەو خەسڵەتە هەمەلایەنانەی کە هەیبووە، توانایەکی گەورەی پێبەخشیوە لە سەرکردایەتیکردن لە چەند قۆناغ و هەل و مەرجی جیاواز، کە بێگومان پێویستی بە ئاوڕلێدانەوەی زانستیانەیە لە لایەن لێکۆڵەرانەوە.
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر هەوڵە ئاشتیخوازییەکانی مام جەلال و کاریگەری ئەو هەوڵانە لەسەر سەقامگیری و ڕاگرتنی باڵانسی سیاسی لە عێراق، لە لە ماوەی لە (٢٠٠٣ تا ٢٠١٢). توێژینەوەی لەم چەشنە گرنگە، بۆ پەردەهەڵماڵێن لەسەر کاریگەرییەکانی کەسایەتییەکی گرنگی سەر شانۆی سیاسی ناوچەکە، چونکە دەبێتە بنەمای تێگەیشتن لە ململانێی هێزە کان لە بنیادنانەوەی عێراقی نوێ، لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتی نیشیمانی، پەرلەمانی، فیدرالی و دیموکراتی دوای قۆناغێ دیکتاتۆری، لە وێستگەیەکی پڕ لە کێشمەکێش و مانۆڕی سیاسی‌دا.
هەرچەندە مام جەلال جێ پەنجەی بە سەر تەواوی ڕووداوەکانی ئەو ویستگە مێژووییەدا دیارە، مەخابن هێشتا وەکو پێویست توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی لەسەر ڕۆڵی میانڕەوانەو ئاشتیخوازانەی مام جەلال لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەی زۆر کەمە، ئەوەی هەیە، یان گۆشەنیگای ئایدۆلۆجی و سیاسی نوسەرەکانی تیادا زاڵە، یاخود بەهۆی کەمتەرخەمیەوە نەتوانراوە پەیڕەوی لە میتۆدێکی ئەکادیمیانە بکرێت. ئەگەرچی مام جەلال وەکو نوسەر و ڕۆژنامەنووسێکی دیار خاوەن چەندین کتێب و لێکۆڵینەوە و ووتار و چاوپێکەوتنە بە چەندین زمانی جیاجیا ولە لایەن نوسەرانەوە بابەت و پەرتوکی لەسەر نوسراوە، بەڵام بەشی زۆریان ماوەی ئەم توێژینەوەیە ناگرنەوە، ئەمەش کەلێنێکی دروست کردوە بۆ ئەو کەسانەی کە خوازیارن کار لەسەر ئەم بوارانە بکەن.
هەر بۆیە ئەم توێژینەوەیە بە گرتنە بەری ڕێبازی شیکاری مێژوویی، لە ڕێگای پشکنینی ئەو سەرچاوەو دۆکیۆمێنت و کەرەستانەی بەردەستن، بە شێوازێکی بابەتیانە هەڵسەنگاندن دەکات لە سەر هەڵوێستەکانی مام جەلال و چالاکیە سیاسی و دیبلۆماسیەکانی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ووڵاتێكی پڕ لە کێشمەکێشی نەتەوەیی، ئایدۆلۆجی و مەزهەبی، لە ماوەی سەرۆکایەتی کردنەکەیدا.
ڕۆڵی مام جەلال لە کۆکردنەوەی لایەنەکان و دامەزراندنی عێراقی نوێ لە (٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥)
جەلال تاڵەبانی لە دایک بووی ساڵی ١٩٣٣ی، گوندی (کەڵکان)ە لە بناری چیای کۆسرەت (ئەسەسەرد، ٢٠١٣، ٢٠٤)، بەڵام بە شێوەیەکی بەربڵاو تربە مام جەلال ناسراوە، هاوڕێ و لایەنگرانی و کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان و عێراقیش ئەم ناوەیان لا پەسەندترە. خودی مام جەلال لەم ڕووەوە دەڵێت ''من حەز ناکەم بە جەنابی سەرۆک بانگ بکرێم، بەڵکو بە مام جەلال'' (فەیاز، ٢٠٢٥: ٦٦). هەر بۆیە هەرچەندە فەترەی سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی وەکو سەرۆک کۆماری عێراق بەشێکی زۆری ماوەی دیاریکراوی ئەم توێژینەوەیە دەگرێتەوە، بەڵام لەم توێژینەوەدا نازناوی مام جەلال بەکارهێنراوە. باسکردن لەو خەسڵەت و هەڵویستانە کە وای کردوە مام جەلال لای زۆرینەی عێراقیەکان پەسەند بێت مانای پیاهەڵدان نیە و خودی ئەم کەسایەتییە دژی پیاهەڵدانی سەرکردەکان بووە. مام بەردەوام هەوڵی داوە لایەنگر و هەڤاڵانی دوربکەونەوە لە پیا هەڵدان و ستایش کردنی. لەم ڕووەوە، بە ڕاشکاوی دەڵێت ستایشم پێ ناخۆشە لەبەر ئەوەی کە پیاهەڵدان تووشی سەرلێشێواندن و شەخسپەرستیت دەکات. پێی وایە کە دەبێت لە بری ستایش کردن بەرگری لە ڕاستی بکرێت و ڕەخنە لە چەوتی و کەم وکورتییەکان بگیرێت (سیمیناری مام جەلال، ٢٠٢٥، ٦٩). مام جەلال ڕای وابوو کە بە ستایش‌کردن و پێداهەڵگوتن سەرکردە لە خۆی دەگۆڕێت و دەبێتە دیکتاتۆر، نموونەی بە عەبدولکەریم قاسم دەهێنایەوە کە چۆن ئەو پیاوە سادە و خاکیە پیاهەڵدان و ستایش وای لێکرد لە قاڵبی خۆی دەرچێت (مستەفا، ٢٠٢٤، ٣١).
لە پێش ڕووخانی ڕژێم، مام جەلال محوەری سەرەکی کۆکردنەوەو لێک‌نزیک کردنەوەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق بوو. دوای ئەوەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پاش داگیرکردنی وڵاتی کوێت لە لایەن عێراقەوە، دەستیان بە گفتوگۆ کرد لە وڵاتی سوریا بە مەبەستی دیاریکردنی چوارچێوەیەک بۆ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، بەهۆی داواکاریەکی ئەنجومەنی باڵاوە لە لایەن عەبدولعزیز حەکیم ڕاگەیاندنی بەیانی کۆتای‌یان ڕاگرت. دواتر لەسەر داوای مام جەلال لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠ حەڤدە پارت و ڕێکخراوی نەیاری عێراق کۆبوونەوە و بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکرد و لیژنەی هاوبەشیان پێکهێنا، ئەمەش بوو بە هەوێنی کۆبوونەوەی دواتری ئۆپۆزسیۆن لە ووڵاتی لوبنان لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٩١ بە بەشداری (٤٠٠) کەسایەتی، کە مام جەلال ڕۆڵی گرنگی تێدا بینی (اسماعیل، ٢٠٢٤: ٣٢). ناوبراو لە پێشەنگی ئەو کەسایەتییە سیاسییە عێراقیانە بووە کە ڕۆڵیان هەبووە لە پێکهێنانی کۆنگرەی نیشتمانی عێراق و هەروەها لە ژیاندنەوەی یەکەم کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە بەیروت لە ١٩٩١. کاتێک مام جەلال سەرۆکایەتی وەفدی بەرەی کوردستانی کرد بۆ دانوستان لەگەڵ ڕژێمی عێراقدا، گفتوگۆکان هەڵپەسێردران، لەبەر ئەوەی کە مام جەلال مەرجی ڕژێمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە لایەن کوردەوە ڕەتکردەوە. هەروەها لە دوای بەشداری لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆن لە سەڵاح ا‌لدین لە ئەیلولی ١٩٩١، مام ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە نێوخۆیان و هەروەها لە لێک نزیککردنەوەیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق. سەرباری ئەوانەش، مام جەلال ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە کۆبوونەوەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەریەک لە کۆبوونەوەکانی نیویۆرک لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٩، کۆبوونەوەی لەندەن لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ هەروەها کۆبوونەوەی لەندەنی ئازاری ٢٠٠٣ (اوسى، ٢٠٠٨، ١٦٤- ١٦٦). ئەگەرچی مام جەلال زۆر باش ئاگاداری درز و ناکۆکیە جدییەکانی نێو لایەنە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن لە نەتەویی و چەپەکان و ئیسلامیەکان و...هتد بووە، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری هەوڵە دیبلۆماسیەکانی نەبووە لە پێناو کۆکردنەوەیان لە دژی ڕژێمی پێشوو. لە کاتی بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەکانی ئۆپۆزسیۆن لە شوباتی ٢٠٠٣، لە هاوینە هەواری سەڵاحەدین، ناوبراو هوشداری داوە لە بارەی کێشەکانی عێراقی دوای ڕژێم و پێیوایە ڕزگارکردنی عێراق لە ڕژێمی دیکتاتۆری ئاسانە بەڵام حوکمی وڵاتێكی وەکو عێراق زەحمەتە (کلمە مام جلال، ٢٠٢٢، ١١). ئەمەش ئاستی وردی مام جەلال لە لێکدانەوەی پێشهاتە سیاسیەکان نیشان دەدات، لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونە دورو درێژەی ناوبراو لە ناسین و مامەڵەکردن لە گەڵ تێکڕای ڕەگەزە سەرەکیەکانی پێکهاتەی عێراق و خۆئامادەکردن بۆ ئەگەری هەرگۆڕانکاریەک. لە بارەی ڕۆڵی مام جەلال لە هەموو کۆبونەوەکانی ئۆپۆزسیۆن، دکتۆر محەمەد سابیر دەڵێت ''لە ڕووی دیپبۆماسییەوە؛ ئەو ئۆپۆزسیۆنەی هەبوو، مام جەلال کۆیکردنەوە. کۆنفرانسی بەیروت ئەو ڕێکخەری بوو، مام جەلال نەبوایە نەدەتوانرا نە کۆنفرانسی بەیروت، نە کۆنفرانسی ڤیەننا ببەسترێت''. (سابیر، ٢٠٢٤: ٨٩).
دوای هێرشی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣، بە کەوتنی پەیکەری سدام حسێن لە گۆرەپانی فردەوس لە بەغداد بە فەرمی کەوتنی ڕژێمی سەدام ڕاگەیەندرا، بەوەش قۆناغێکی نوێی لە مێژوویی هاوچەرخی عێراق لە بنیادنانی سیستەمێكی نوێ حوکمڕانی دەستی پێ‌کرد، بە بەشداری لایەنە ئۆپۆزسویۆنەکان. پارت و لایەن و کەسایەتییە کوردییەکانیش وەکو لایەنێکی سەرەکی نێو ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، بەشداربوون لە پرۆسەی بنیادنانەوەی عێراقێ نوێ. یەکێک لە لێکەوتەکانی ئەو قۆناغە دامەزراندنی ئەنجومەنی حوکم بوو بە بڕیاری پۆڵ بریمەر، حاکمی مەدەنی عێراق لە ١٣ی تەمووزی ٢٠٠٣ لە (٢٥) ئەندام. هەرچەندە مام جەلال و کاک مەسعود بەو ڕێژەیە کە دەیکردە پێنج یەکی ئەنجومەنەکە بۆ کورد ڕازی نەبوون بەڵکو داوای چواریەکیان دەکرد، لەبەر ئەوەی پێشتر لە کۆبوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق بەڵێنیان پێ‌درابوو، بەڵام دوای داواکاری پۆڵ بریمەر بۆ ڕازیبوونیان و لە ئەنجامی پەرۆشی مام جەلال بۆ دامەزراندنی عێراقێكی ئازاد سەرئەنجام بە ڕێژەکە ڕازی بوون. لە ١٥ی تەمووزی ٢٠٠٣، ئەنجومەنەکە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجامدا و لە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٠٣، ئەنجومەنێکی سەرکردایەتی ٩ کەسیان پێکهێنا کە مام جەلال یەکێک بوو لە ئەندامەکانی (اسماعیل، ٢٠٢٤: ٤٦-٤٧).
مام جەلال لە ١/١١/٢٠٠٣ تا ٣٠/١١/٢٠٠٣ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی حوکمی گرتە دەست و لەو ماوەیەدا پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانان زۆر باش بوو. خودی مام جەلال بەم شێوەیە هەستی خۆی بەرامبەر ئەم بەرپرسیاریەتییە دەربڕیوە: ''لەم بەرپرسیاریەتیەدا هەست بە عێراقی بوون و بەدیهێنانی ئەو ئاواتانە دەکەم کە هەر لە سەردەمی لاوێتیەوە لە پیناویدا تێکۆشاوین، ئەوانەش خواستەکانی برایەتی کوردی و عەرەبی و کاری هاوبەشن بۆ عێراقێكی یەکگرتوو، دیموکراتی، پەرلەمانی و فرەیی'' (نادر و الجزائری، بدون سنة: ٧٨). مام جەلال کاری لەسەر بنیادنانی هاوبەشی سیاسی کردووە لەسەر بنەمای بەشداری پێکهاتەکانی عێراق لەو حوکمڕانیە نوێیە. هەروەها کاری لەسەر پرۆسەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان هەموو لایەنەکان کردوە و جێ پەنجەی بەسەر دروستکردنی عێراقی نوێ و گۆڕینی بە ئاراستەی دەوڵەتێكی دیموکراتی و دامەزراوەییدا دیارە، هەر لە ماوەی دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان و ئەنجومەنی حوکمڕانی ئینتقالی لە (١٣ی تەموزی ٢٠٠٣) و پێکهێنانی حکومەتی کاتی لە (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٤) و دواتریش تا ئەوکاتەی حکومەتی ڕاگوزەری عێراق لە (٨ی ئایاری ٢٠٠٥) دەسەڵاتی گرتە دەست (رحيم، ٢٠٢٣: ٢٣٤-٢٣٥). خاتو ئان کلوید، نوێنەری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دەڵێت ''لەگەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی هاوپەیمانان و ڕۆژنامەنووسان و خەڵکانی دیکەش بەڕێز و ستایشی زۆرەوە باسیان لە ماوەی حوکمڕانی مام جەلال لە ئەنجومەنی حوکم کردوە و هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە ناوبراو چەندین دەسکەوتی گەورەی بەدیهێناوە، لەوانەش هەنگاوی بەرچاوی ناوە بۆ پێشخستنی عێراق لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا'' (کلوید، صحیفة الاتحاد ٦/١٢/٢٠٠٣). دیارترین کاری ئەو کاتەی مام جەلال مورافەعە گەورەکەی نێو مجلسی حوکم بوو لەسەر شاری کەرکوک لە کۆبوونەوەی ڕۆژی (١/٧/٢٠٠٤)،کە داوای گەڕانەوەی کورد و تورکمانە ئاوارەکانی بۆ شارەکە و ئەنجامدانی ڕاپرسی کرد. لەگەڵ ئەوەی بە بەڵگە سەلماندی کە (٣/٤) سێ لەسەر چواری شارەکە کوردە و سەلماندی کە شارەکە سەر بە هەرێمی کوردستانە، بەڵام داوای لکاندنی بە هەرێمەوە نەکرد، بەڵکو داوای پاراستنی برایەتی نێوان پێکهاتەکانی شارەکە و دادپەروەری مێژوویی بۆ مافە ڕەواکانی کورد کرد. ئەوەش دەرخەری ڕادەی دادپەروەری و پەرۆشی مام جەلال بوو بۆ پابەند بوون بە بنەماکانی پێکەوەژیان لەگەڵ ئەوانی تر و پاراستنی مافەکانیان (ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە ٥٠٩٦، چوارشەممە ١٠/٢/٢٠١٠)، و صالح، حسین و ابراهیم،٢٠٢٣:٢٦٤). جگە لەوانە، مام جەلال لەگەڵ هاوڕێکانی لە ئەنجومەنی حوکم فۆرمەلە کردنی نوسراوی گواستنەوەی دەسەڵات و سەروەری بۆ عێراق کرد و هەوڵی دا بۆ کەمکردنەوە و تەنانەت نەهێشتنی گرژییەکانی نێوان عێراقی نوێ و ووڵاتی ئێران و تورکیا و سوریا، لەگەڵ چەندین هەوڵی دیکە (حیدر، بدون سنة: ٢٨٩).
دوای ئەوەی بە پێی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩٦)ی دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان لە عێراق، لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی ئەنجامدرا. دوای هەڵبژاردنەکان، ئەنجومەنی نیشتمانی یەکەم کۆبونەوەی خۆی لە ٣ی نیسانی ٢٠٠٥ ئەنجامدا، دواترلە ٦ی نیسانی ٢٠٠٥ مام جەلال بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا بۆ ماوەی یەک ساڵی قۆناغی ڕاگوزەری لە حوکمی عێراق (اسماعیل، ٢٠٢٤: ٥٤). بەوەش مام جەلال بوو بە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی غەیرە عەرەب، لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانیەوە لە مێژووی دروستبوونی کۆماری عێراقەوە، بە ڕێگای دیموکراسی و بە دەنگی هەموو گەلانی عێراق. لە سەرەتای ٢٠٠٥ تا کاتی هەڵبژاردنی مام جەلال بە سەرۆک کۆمار، کەسایەتیە بیانی و جیهانی و عێراقیەکان ستایشی تواناکانی ناوبراویان کرد‌و جەختیان لە هەڵبژاردنی دەکردەوە وەکو پێویستیەکی نیشتمانی و پردی پەیوەندی نێوان لایەنەکان و سڕینەوەی گرژی و ناکۆکیەکانیان (عثمان، بدون سنة:٢-١٢٢).
مام جەلال سەرباری جەختکردنەوە لە گرنگی کۆدەنگی نیشتمانی و بەشداری راستەقینەی هەموان بە بێ گوێدانە ئاین، مەزهەب، ڕەگەز و پەیوەندی فکری یان سیاسی و ناوچەیی وەکو بناغەی نەتەوەیی و گەرەنتی بۆ ڕوبەڕوونەوەی بەربەستەکان، لە هەمانکاتدا بانگەوازی بۆ داوای ئاشتەوایی و لێبوردەی لە پرۆسەی سیاسی و کارکردن بۆ چارەسەری کێشەکان و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و دەستبەسەراگرتن و وەلانان کرد لە دوای بوونی بە سەرۆک کۆمار (عثمان، ٢٠٢٢، ١٤١).
مام جەلال و باوەڕی نەگۆڕی بە ڕۆڵی ئاشتی و پرەنسیبی تەوافقی نێوان پێکهاتەکانی عێراق (٢٠٠٦-٢٠١٠)
لە ماوەی ئەو ساڵە سەختەی قۆناغی ڕاگوزەریی سەرۆکایەتی عێراقدا، بەهۆی مامەڵە کردنی وەکو سەرۆکێکی ژیر و لێهاتوو پیاوی ڕۆژە دژوارەکان و نوێنەرایەتی کردنی هەموو گەلانی عێراق و بە یەکسانی تەماشاکردن و کارکردنی بۆ بەرژەوەندی هەمووان، مام جەلال دیسان بوویەوە بە جێگەی متمانەی هەموولایەک، بەوەش نوێنەرانی لیستە براوەکانی هەڵبژاردن پێداگریان لە مانەوەی کرد لە پۆستی سەرۆک کۆمار و هیچ لیستێک ڕکابەری بۆ پۆستەکەی نەبوو، بەڵکو کۆدەنگیەکی نیشتمانی لەسەر هەڵبژاردنەوەی پێکهات. بەو شێوەیە لە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٦ بە (٢/٣) دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرایەوە بە سەرۆک کۆمار (عبدوڵڵا، ٢٠٠٦: ٤٣-٤٤). ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە دیارەکانی جیهان هەڵبژاردنەوەکەیان بە سەرکەوتنی دیموکراسی دانا نەک تەنها لە عێراق بەڵکو لە هەموو ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا. ئەگەرچی مام جەلال وەکو نوێنەری پێکهاتەی کورد کاندید بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام لایەنەکانی تر پەرۆش تربوون بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی. خودی مام جەلال لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی العراقیة دەڵێت ''براکانم زۆریان لێکردم کە قبوڵی بکەم، بە تایبەتی عەرەبەکان پێش کوردەکان زۆریان لێکردم و پێیانوابوو کە من شیاوم بۆ پۆستەکە و دەتوانم هەموان کۆبکەمەوەو ڕێکیان بخەم'' (حوار فضائيه العراقية، ٢٠٠٨:٥٢).
لە بارەی تواناکانی مام جەلال، عادل عبدالمهدی، جێگری سەرۆک کۆمار دەڵێت، بەتواناترین بوو لە کۆکردنەوەی لایەنە دژەکان و یەکخستنیان لە چوارچێوەیەکی هاوبەش. هاوڕێیەتی عەرەب و فارس و تورک و ئەوروپی و ئەمریکی یان کۆمەنیست و ناسیۆنالیست و ئیسلامی و مەسیحی و تورکمان و سابیئە و یەزیدی و...هتد، دەکرد (عبدالمهدی،٢٠٢٣: ٣٢). لە وەڵامی ئەوەی بۆچی پێویستمان بە تاڵەبانیە، تارق الهاشمی، جێگری سەرۆک کۆمار، دەڵێت لەبەر ئەوەی مام جەلال نەک هەر داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی کورد و کوردستانە، بەڵکو بە هەمان شێوە بە توندی بەرگری لە مافی عەرەبی سوننە، عەرەبی شیعە، تورکمان، ئاشوری و کلدان و سابیئە و یەزیدی و شەبەک دەکات و لەگەڵ ستەملێکراوانە و دژی ستەمکار دەوەستێتەوە بە بێ گوێدانە ئەوەی چەوساوەکە کورد بێت، عەرەب بێت، شیعە یان سوننە یان موسڵمان یان مەسیحی بێت، بەڵکو هەمیشە پارێزگاری هاوبەشی نیوان هەموو حزب و تەیار و سەرکردەکانە و پاڵپشتی لە یەکڕیزی عێراق دەکات (مصطفی، بدون سنة:٢٤٣-٢٤٥).
مام جەلال لە چەندین بۆنەدا ئەوەی دوپات کردوەتەوە، کە ئێمە عێراقێکی دوور لە ستەمی تائیفی ونەتەوەییمان دەوێت، لەسەر بنەمای حوکمی خودی عێراقیەکان لە ڕێگای نوێنەرەکانیانەوە، کە تیایدا مافی خەڵک پارێزراو بێت لە لێپرسینەوە لە حکومەت و چاودێریکردنی لێپرسراوان لە سەرۆک کۆمارەوە تا دەگاتە سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و بازنە کاریگەرەکانی ناو دەوڵەت (عثمان،٢٠٢٢:٥٢). بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە، مام جەلال بە کردەوە ماڵەکەی کردبوو بە سەکۆیەک بۆ دروستکردنی ئاشتەوایی نیشتمانی لە پرۆسەی سیاسی عێراقی نوێ‌دا. ئامادە نەبوو وەکو بەرپرسانی دیکەی عێراق و هاوپەیمانان لە ناوچەی سەوز و کۆشکەکەی سەدام حسێن بمێنێتەوە، بەڵکو پێیوابوو کە سەرۆکی خەڵکە و دەبێت لە ناو خەڵكدا بمێنێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە ماڵەکەی بەرزان تکریتی برای سەدام و لێپرسراوی دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕژێمی پێشوویی کردبوو بە شوێنی مانەوەی. ماڵێک کە نازانرێت لەسەردەمی بەرزاندا چەندین پلانی ستەمکارانە لە هۆڵەکەیدا دژ بە خەڵک دانراوە، لەوە بە دوا مام جەلال کردی بە شوێنی پێشوازی و قبوڵکردنی میوانانی سەرۆک کۆمار (چاندار، ٢٠١٤، ١٨٧). مام جەلال بەردەوام لەکاتی قەیرانەکاندا دەستەی سەرۆکایەتی کۆدەکردەوە بۆ ئەوەی بە دیدێكی نیشتمان پەروەرانە چارەسەری کێشەکان بکات و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقی بانگهێشت دەکرد بۆ ئەوەی بگەنە کۆدەنگیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ تێپەڕاندنی جیاوازی و ململانێکان (العنای،٢٠٢٣: ٥٢). لەم سۆنگەیەوە مام جەلال پێی وابوو کە عێراق پێکهاتەیەکی تایبەتی هەیە بۆیە پێویستی بە ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکانی زۆرینەی عەرەبی شیعە و عەرەبی سوننە و کورد هەیە، بە پێچەوانەوە بەڕێوە بردن و حوکم کردنی عێراق کارێكی ئەستەم ئەبێت (حوار فضائيه العراقيه، ٢٠٠٨: ٣٤-٣٥). مام جەلال دەڵێت لەم قۆناغە مێژووییەدا عێراق بە زۆرینەو کەمینە بەڕێوەناچێت لەبەر ئەوەی هێشتا بنەماکانی سیستمی پەرلەمانی دیموکراسیمان دانەمەزراندوە هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ئیستادا پێویستە ڕیزەکانمان یەکبخەین بۆ ئاشتەوایی راستەقینەی نیشتمانی هەروەها بۆ پاراستنی دەسکەوتە بەدیهاتووەکانی بواری سەقامگیری و ئاسایش و گەشەپێدانی ئابوری، پێویستمان بە تەواوکردنی ئاشتەوایی نیشتمانی عێراقە (عثمان، ٢٠٢٢: ٤٢٢-٤٢٣).
مام جەلال بەردەوام پارێزەری عێراق بووە لە شەڕی تائیفی و پێکدادانی نێوان پێکهاتەکان و بە وردی کاری دەکرد بۆ ڕاگرتنی خوێن ڕشتن و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی هەل و مەرجەکە بە شێوەیەک کە عەقڵ جێگەی چەک بگرێتەوە. لە کاتی هێرشە تیرۆرستییە خوێناویەکەی سەر مەرقەدی هەردوو ئیمامی سامەڕا لە ٢٠٠٦ و زنجیرەی هێرشەکان بۆ سەر ژمارەیەکی زۆر لە مزگەوتەکان، مام جەلال هەموو لێپرسراوە باڵاکانی شیعەو و سوننە و کەسایەتییە سیاسییەکان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و بەریتانیای کۆکردەوە و داوای لێکردن بۆ دان بەخۆدا گرتن و خۆ بە دورگرتن لە دەربڕینی توڕەیی لە ڕێگای پەرچەکرداری نەرێنی کە ئامانجە نەفرەتلێکراوەکانی تیرۆرستان بەدیدەهێنێت، بۆیە هەڵوێستەکەی لە لایەن کەسایەتییەکانی شیعە و سوننەوە بەرز نرخێندرا (عثمان،٢٠٢٢: ١٨٩-١٩٠).
هەوڵەکانی مام جەلال بۆ پەراویزنەخستنی لایەنەکان جیگەی هەڵویستە لەسەر کردن بووە لە لایەن لێپرسراوە بیانیەکانیشەوە. کۆندالیزا رایس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە باسی کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٠٧ی سەرۆک بۆش لە ئەنبار دەڵێت: کاتێک سەرکردە سوننەکان بۆ دابینکردنی ئاسایش لە ناوچەکانیاندا پرۆژە لە دوای پرۆژەیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان داوادەکرد، مالکی نیگەرانی پێوە دیار بوو. بەڵام جەلال تاڵەبانی لەگەڵ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان بوو بۆیە ڕایس دەڵێت ''ئای لەم سیاسەتڤانە! دەستبەجێ بۆم دەرکەوت بۆچی ئەم پیاوە کوردە بە کەسایەتی یەکخەری ووڵات دەژمێردرێت، چونکە دەزانێت هاوشێوەی باشترین سەرکردە لە گەڕەکەکانی شیکاگۆ، یاریەکە بکات'' (ڕایس، وەرگێڕانی، سوبحی، ٢٠٢٢، ٢٥٧ - ٢٥٨).
لەبەردەم کۆنگرەی ٢٣ی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال، لە رۆژی ١/٧/٢٠٠٨، مام جەلال بەم شێوەیە گوزارشتی لە پەیامی ئاشتیانەی خۆی کرد و رایگەیەند ''سەرفرازم رابسپێردرێم لە بارەی کارکردن لە پێناو جیهانێکدا، کە بە ئاشتی بژی... لەم سەردەمەی ئیستاشدا کە سیماکانی جیهانگیری دەرکەوتوون و گەڵاڵەبوون، ئەم ئامانجی ئاشتیخوازیە بووە بەئەرکێکی پیرۆزی لە دواخستن نەهاتوو'' (مام جەلال جێگری سەرۆکی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال، ٢٠٠٨: ٦). کاتێک گرژیەکان بەرەو هەڵکشان دەچوون دووبەرەکی دروست دەبوو، مام جەلال سەکۆیەک بووە بۆ میانڕەوی و لێبوردەیی. لە هونەری گەیشتن بە سازان و ڕێککەوتن لەسەر تێپەڕاندنی جیاوازییەکان وبەهێزکردنی یەکڕیزی هەردەم سەرکەوتوو بوو. نموونەیەکی زیندوو بو بۆ لە ئامێزگرتنی سازان و کۆبوونەوە لە کاتی پرسە ئاڵۆزەکان (الحکیم،٢٠٢٣:٤٧٩). بۆیە سەرکردە عێراقیەکان بە جیاوازی بۆچون و ناکۆکیەکانیانەوە هێشتا کۆک بوون لەسەر ڕۆڵی ئاشتیانەی مام جەلال، هەریەکە لە دکتۆر ئەیاد عەلاوی و دکتور محمود مشهدانی ودکتور نوری مالکی و وەفدی تەیاری سەدری و حیزبی فەزیلە و کۆمەڵی ئیسلامی و حیزبی ئیسلامی عێراقی و وەفدی پیکهاتەی مەسیحی و یەزیدیەکان و وەفدی سەر بە کوتلە و لایەناکانی تر ستایشی ڕۆڵی مام جەلال دەکەن لە ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان پێکهاتەکان و بە چەتری کۆکردنەوەی بۆچوونە جیاجیاکان و هۆکاری ئاسایشی عێراقی دادەنێن. هەروەها کەسانی وەکو سەماحەتی سید محمد بحر العلوم و هومام حمودی و عمار حکیم دەڵێن ''مام جەلال سەمامی ئەمانی عێراقی نوێیە'' (عثمان، بدون سنة: ٥٩-٧١). دوا بە دوای هەوڵە نێوەندگیریەکانی مام جەلال لە هێورکردنەوەی گرژیەکانی نێوان حکومەتی عێراق و سوپای مەهدی سەر بە موقتەدا سەدر و هەوڵە ئاشتیخوازیەکانی دیکەی مام جەلال، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مام جەلال، جۆرج بوشی سەرۆکی ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی مام جەلال لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا دەکات و بە جۆرج واشنتنی عێراق ناوی دەبات (عبدوڵا، ٢٠٠٩:٢١).
یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی مام جەلال و ناوهێنانی وەک کلیلی چارەسەری کێشەکان بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە بە کردەوە بۆ هەموو لایەکی سەلماندبوو کە بەتەنگ هەمووانەوەیە. مام جەلال دەڵێت من وەکو سەرۆک کۆمار خۆم بە خزمەتکاری هەمووان دەزانم و خزمەت بە هەموان دەکەم، بە بێ گوێدانە مەزهەب و نەتەوەو ئاین. شانازی دەکەم کە لە ماوەی سەرۆکایەتیمدا هیچ کاتێک جیاکاریم لە بەرامبەر هیچ عێراقیەک نەکردووە و لە ئۆفیسی سەرۆکایەتیەکەم چەپکە گوڵی عێراقی ئەبینرێت (عثمان،٢٠٢٢: ٤٣١). خودی مام جەلال سەبارەت بەوەی کە سەرۆک کۆمار دەبێت چۆن بێت، دەڵێت ''جگە لەو خەسڵەتە مرۆیی و سیاسییانەی کە خاوەنێتی و لێهاتووییە پێویستەکانی تر؛ دەبێت پیاوی ئاشتەوایی نیشتمانی بێت، لە لایەن ڕەوتە سەرەکییەکانی ناو پەرلەمانەوە پەسەند بێت، بتوانێت تێڕوانینەکان لێک نزیک بکاتەوە و ڕۆڵی هەبێت لە ئاشتەوایی نیشتمانیدا. هەروەها ڕۆڵی هەبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی یەکێتی نیشتمانیدا لە ڕێگەی لێک نزیک کردنەوەی ڕوانگەی قەوارە جیاوازەکانی عێراقەوە'' (فەیاز، ٢٠٢٥: ٢٤٨-٢٤٩). مام جەلال باوەڕی وابوو ڕێگای چارەسەری کێشەکان تەنها ڕێگای گفتوگۆی ئاشتیانەو و برایانە ودانوستانی ئارام وعەقڵانیە و پابەندبوونە بەو ڕاستیەی کە مێژوو سەلماندویەتی هەردەم ناتەبایی نێوان برایان زیانی بە هەمووان گەیاندوە بە پێچەوانەشەوە یەکگرتووییان سودی گشتگیری بە دوای خۆیدا هێناوە (عثمان،٢٠٢٢: ٧٣).
مام جەلال هێڵی سوری بۆ خۆ بەدورگرتن تەنانەت لەبەرامبەر ئەوانەش نەبوو کە تێوەگلاون لە توندوتیژی، بەڵکو لێبوردە بوو بەرامبەریان و پێیوابوو پێویستە بهێنرێنەوە سەر ڕێگای ڕاست و وەک هاوڵاتی سود لە تواناکانیان وەربگیرێت. لەم ڕوەوە دەڵێت هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم بەرامبەر هەموو تاکێک و هەندێک جار کە لێدوان دەدەم هەندێک کەس دژم دەوەستنەوە، بۆ نموونە جارێک ووتوومە و بەردەوامیش دەیڵێمەوە کە ماڵەکەم و شوێنی نیشتەجێبوونم ودەرگای بارەگاکانم بە ڕووی هەموو عێراقیەکدا کراوەیە، بەوانەشەوە کە چەک هەڵدەگرن و دژمان دەجەنگن، لەبەر ئەوەی ئەوانیش هاوڵاتین و ئەگەر ڕێگەیان وون کردبێت ئەوا ئەرکی ئێمەیە لەگەڵیان کۆببینەوە و گوێیان لێبگرین و هاوکاریان بین بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ بەشداری لەو پرۆسە دیموکراسییەی کە لە عێراقدا بەڕێوە دەچێت (عثمان، ٢٠٢٢: ١٨٧).
مام جەلال جگە لە هەوڵەکانی بۆ ئاشتی و ئارامی ناوخۆیی لە عێراق، لە هەمانکاتدا ڕۆڵێکی دیپلۆماسی ناوەندی لێهاتوویانەی بینیوە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لە بوارەکانی ئابوری و ئاسایش و وزەو بازرگانی...هتد، لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا وڕوسیا و چین و وڵاتانی تر، کە بوە مایەی بەهێزکردنی پێگەی عێراق و گەڕانەوەی بۆ سەر شانۆی سیاسی ناوچەکە. مام جەلال ئەو پەیامەی گەیاند کە چیتر عێراق هەڕەشە نیە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و داوای کرنەوەی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی و زیادکردنی ئاستی نوێنەرایەتیەکانی ووڵاتانی دەکرد لە عێراق Ahmed، O. S.، Arcelus & Mansoor)، (2021: 255. بۆیە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە ووڵاتانە ئاسایی کردەوە کە لە سەردەمی ڕژیمی پێشووەوە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێراق ئاڵۆز بوو یان هەڵیانپەساردبوو. توانی سەرەتا پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ئاسایی بکاتەوەو پاشان پەرەی پێبدات. هەروەها پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی تری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی باشتر کرد. (اسماعیل، ٢٠٢٤: ٨٨، ١١٠) دکتۆر عادل عبدولمهدی دەڵێت، مام جەلال لە هەل و مەرجێکی دژوار‌دا سەمامی ئەمانی عێراق بووە و ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا (عثمان، بدون سنة: ٨٩). ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی عەرەب، عبدولڕەحمان ڕاشێد دەڵێت ''زاتێکە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی، دەتوانێت لە یەک ڕۆژدا کۆندالیزا رایس و ئەحمەدی نەژاد ماچ بکات و نە ئێرانییەکان توڕە بن و نە ئەمریکییەکانیش هەڵبچن'' (نێروەیی،٢٠٢٤، ١١).
تێڕوانینی لایەنەکان سەبارەت بە ڕۆڵی ئاشتیخوازانەی مام جەلال (٢٠١٠-٢٠١٢)
مام جەلال لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، بۆ جاری دووەم لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرایەوە (ئەسەسەرد، ٢٠١٣، ٢٠٨). سەرۆکایەتی عێراق، لە ڕووی تیۆریەوە، تا ڕادەیەکی زۆر پرۆتۆکۆڵی بوو، بەڵام مام جەلال لە ڕێگەی دروستکردنی پردێکی لێزانینەوەو، ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی (٢٠٠٥ تا ٢٠١٢)، بەکارهێنا بۆ ئەوەی وەک سەرۆکێکی جێبەجێکار بە دەسەڵاتێکی فراوان و بەهێزەوە خزمەت بکات (McDonald، 2017:1). کەسایەتی و بیرمەندە گەورەکانی جیهان لە چەشنی جەیمس بیکەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و زیگنێف برێژنسکی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە ئیدارەی جیمی کارتەر و گەری سیک یەکێل لە سیاسەتمەدارە گەورەکانی ئەمریکا و نوام چۆمسکی بیرمەند و یەکێک لە دیارترین چالاکوانی سیاسی و ڕەخنەگری ئەمریکا و پرۆفیسۆر پاڵمەر بلۆمفیڵدی بەڕیوەبەری پێشوویی پەیوەندییە جیهانییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پێیان وابوو کە لە هەل و مەرجی ئیستای (٢٠١٠) عێراقدا جێگرەوەی نیە و بێ ناوبراو عێراق تووشی تەشەنوجی سیاسی و کێشەی ناوخۆیی دەبێت (ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە ٥١١٢، یەکشەممە ٢٨/٢/٢٠١٠).
قادر عەزیز دەڵێت ''هەموو جارێک ئێمە، ئەو لایەنە عێراقییانەی کە مەرحەبای یەکترمان نەدەکرد، ئەگەر مام جەلال لەوێ نەبوایە، بەڵام کە دەهاتەوە هەمووانی کۆدەکردەوە و هەنگاوی ئەوەش دەنرا کە بەیەکەوە بژین، بەڕاستی توانای لە ڕادەبەدەر بوو''. هەروەها پێیوایە، نهێنی سەرکەوتنی مام جەلال ئەوەبوو کە بێ لایەنانە مامەڵەی دەکرد (عزیز، ٢٠١٧: ٦٧). نەرمین عوسمان دەڵێت ''ئەوە مام بوو بەردەوام ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لە هێورکردنەوەی گرژییەکان و قەیرانەکان، هەوێنی ئاشتەوایی نێوان لایەنە ناکۆکەکان بوو بە بێ ئەوەی لە ڕێبازی سیاسی خۆی لایدابێت و تەسلیم بە واقیعی تاڵ بێت'' (عوسمان، ٢٠٢٤، ٨). هەربۆیە بە نەخۆش کەوتن وپاشان کۆچی دوایی لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، هەمووان درکیان بە بۆشای نەبوونی ناوبراو کرد و ووردە ووردە ڕایەڵەی پەیوەندی نێوان لایەنەکان بەرەو پچڕان ڕۆیشت و قەیرانە سیاسیەکان زیادیان کرد. مام جەلال پەیڕەوی سیاسەتی لە خۆگرتنی هەموانی کرد بە جۆرێک کە گرنگی بە هەممو کەس دەدا، سەرباری ئەوەش بوێری و ئازایەتیەکەی وای کرد بوو کە بەردەوام لە ڕیزی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوە هەنوکەیی و نەخوازراوەکاندا بێت و لێهاتوویەکەی لە هێورکردنەوەی ڕووداوەکان یەکێکی تر بوو لە فاکتەرەکانی سەرکەوتنی (عەلی، ٢٠٢٤: ١٠١).
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مام جەلال لە بەغداد لە ٥/٧/٢٠١٠، جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ستایشی هەوڵەکانی (مام جەلال)ی کرد لە تێپەڕاندنی ئەو ناکۆکیە سیاسییەی ووڵاتی گرتوەتەوە هەروەها گرنگی ئەو هەوڵانەی لە دۆزینەوەی خاڵی هاوبەشی نێوان لایەنەکان (ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە ٥٢٢٢، سێشەممە ٦/٧/٢٠١٠). مام جەلال تەنانەت لە هەوڵی چارەسەرکردنی پرسی کورد بوو لە باکوری کوردستان. سیاسەتمەدار محەمەد ئەمین پێنجوێنی، باس لە پرۆژەی مام جەلال دەکات بۆ گفتوگۆی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وگفتوگۆی شەڕی کورد و تورک و ئازادکردنی ئۆجەلان تا بتوانێت کار بۆ ئاشتی بکات و هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە تورکیا و ناچارکردنی تورکیا بە دانوستان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان. پێنجوێنی باس لەوە دەکات کە، مام جەلال پێیڕاگەیاندووە کە خوازیاری ئەنجامدانی کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتیە لە بەغداد و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی یۆنان و سکرتێری یەکێتی ئەوروپا وپەرلەمانی ئەوروپا و لە ڕێگای وەزیری دەرەوی ئەمریکاش سەرۆکایەتی ئەمریکام ئاگادار کردوەتەوە، جگە لە دواندنی تورکەکان و ئاگادارکردنەوەی سەرۆکایەتی سۆسیال دیموکرات ئینتەرناسیۆنال (پێنجوێنی، ٢٠٢٤: ٣٥٦-٣٨).
مام جەلال لە سۆنگەی باوەڕی نەگۆڕی بە بنەمای هاوبەشی سیاسی و دورکەوتنەوە لە بنەمای زۆرینە و کەمینە، پرۆژەی هەبوو سەبارەت بە تورکمان و کلدۆئاشوریەکان. نوێنەری تورکمان و کلدۆ ئاشوری سوپاسی مام جەلالیان کرد بەوپێیەی کە هەموارکردنەوەی ئەو پرۆژەیە لە لایەن سەرکردەیەکی کوردەوە بە هەنگاوێکی نیشتمانی عێراقی دادەنرێت نەک پرۆژەیەکی نەتەوەیی کوردی (رواندزی، ٢٠١٣: ٨-٩). سامی شەبەک، ئەمینداری گشتی کۆمەڵەی لیبراڵی تورکمان، پێی وایە کە تێڕوانینی مام جەلال بۆ پێکهاتەکان بۆ راکێشانی سۆزی ئەوان نەبووە، بەڵکو ئەوە ستراتیژی ئەو بووە، باوەڕێکی پتەوی بە مەسەلەی مافی پێکهاتەکان هەبوو، هەمیشە بە سەختی داکۆکی لی دەکردن و زۆر جاریش بە خۆمانی دەوت هەر حزبێکن بە لامەوە گرنگ نیە، گرنگ ئەوەیە ئێوە وەک نەتەوەکانی تر خاوەنی هەموو مافەکانی خۆتان بن (شەبەک، ٢٠٢٤، ١١١). بۆیە دوای نەخۆشکەوتنی هەمووان جەختیان لە پێویستی سەرۆکایەتی حەکیمانە و ژیرانەی مام جەلال دەکردەوەو بەشێکی زۆر لە چین و توێژە جیاجیاکان نزای خۆیان دەربڕی بۆ چاکبوونەوەی سەرۆکەکەیان لە ڕیگای هەڵمەتی خوێن بەخشین و نەمام چاندن و ئەنجامدانی قوربانی و چالاکی دیکەوە (ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە ٥٩٥٨، پێنجشەممە ٢٠/١٢/٢٠١٢، و ژمارە ٥٩٥٩، هەینی ٢١/١٢/٢٠١٢، وژمارە٥٩٦١، دوو شەممە ٢٤/١٢/٢٠١٢). جۆ بایدن، لە نامەیەکدا بۆ مام جەلال دەڵیت ''چاک ببەوە هاوڕێی ئازیز، ئێمە پێویستمان پیتە، ووڵاتەکەت پێویستی پێتە، تۆ پیاوێکی ژیری'' (الانصات المرکزی، عدد ٥٤٨٠، الجمعة، ٢٨/١٢/٢٠١٢).
لە دوای کۆچی دوای لە ٣ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، دڵتەنگی و پەرۆشی سەرۆک و سەرکردە جیهانیەکان بۆ مردنی مام جەلال دەرخەری توانا بێوێنەو ڕۆڵە محوەریەکەی لە عێراق و ناوچەکە و جیهان نیشان دەدات. سەرۆکی ولاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکایەتیە جیاجیاکانی عێراق و سەرۆک و سکرتێر و مەکتەبی سیاسی پارتەکان ودیبلۆماتەکان و کەسایەتیە عێراقی و عەرەبی و جیهانیەکان و نوسەران و.... هتد، ماتەمینی قوڵیان بۆ لەدەستدانی پیاوی چارەسەری قەیرانەکان دەربڕی و هەموویان ئەو کۆستەیان بە خەسارەتێکی گەورە لە عێراق و ناوچەکە دانا (الانصات المرکزی العدد ٦٧٤٥، الاربعاء ٤/١٠/٢٠١٧ و العدد ٦٧٤٥، الخمیس ٥/١٠/٢٠١٧ و العدد ٥٧٤٦ الاحد ٨/١٠/٢٠١٧). جۆرج پاپاندریۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال دەڵیت ''مام جەلال پیاوێکی گەورە بوو، پیاوی بنەما بوو، باوەڕی بە بەهای پێشکەوتن هەبوو، بەرەنگاری گرژی زۆر بووەوە و شەڕی قورس و دورودرێژی کرد بۆ شەرەف و ئازادی، قورسایی خۆی بەکارهێنا بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و دیموکراسی و هاوکاری برایانە، وەک سەرۆکی عێراق بە ژیری و مەردانە بەرەنگاری گرفتەکان بووەوە'' (عبدوڵا،٢٠٢٠: ٩٧). تۆنی بلێر دوای بەشداری لە پرسەکەی، ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمەڵێک خەسڵەتی مام جەلال وای لێکردبوو کە نەک هەر ببێت بە ڕابەر بەڵکو کردبووی بە سیاسەتمەدار. لەو خەسڵەتانەش، بلیمەتی و زیرەکی و لێهاتووییەکەی بوو، وای لێکرد کە سەرکردایەتی بەشێک لە سەختترین سیاسەتەکانی جیهان بکات و دۆسێی ئازادی بگرێتە دەست و بەرگری لێبکات لە هەل و مەرجی زۆر دژوار و لەناو ئەو هەموو فشار و بەربەرەکانیە کە هیچ کات ورەی نەڕوخا. لەوەش زیاتر، لایەنی مرۆڤایەتی و دڵسۆزی و نیەت باشییەکەی بوو دەیتوانی لەگەڵ هەموان گفتوگۆ بکات و دۆست بێت و پەیوەندیان لەگەڵ دروست بکات و ئەو هەستەی بۆ یەکسانی و سەربەخۆی هاوڵاتیانی کوردستان هەیبوو هەمان هەستی بۆ هەمووان هەبوو (مام جەلال بیوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم وێنە لە جیهاندا، بێ ساڵی چاپ: ٩٩-١٠٠). لە ڕاپرسیەکدا کە تایبەت بوو بە خستنەڕووی بۆچونی ڕۆژنامە نووسانی عەرەب و عێراقی لە سەر مام جەلال، لەو بڕگەی کە د‌ڵێت مام جەلال سەمامی ئەمانی عێراقە پلەی یەکەم و زۆر بەرزی بەدەست هێنا (قادر، ٢٠٢٣: ٥٢٧).
هەرچی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکایە، ڕایگەیاند سەرۆک مام جەلال نیشتمان پەروەرێکی ڕاستەقینە و هاوپەیمانێکی چالاک بوو. لە هەمانکاتدا، ڕۆژنامە جیهانیەکان، کەسایەتی و حیزب و لایەنە سیاسیەکان و دیپلۆماتکارانی جیهان کۆچی دوایی ناوبراویان، بە خەسارەتێکی گەورە دانا بۆ عێراق و ناوچەکە و جیهان (ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە ٧٣٨١، پێنجشەممە ٥/١٠/٢٠١٧). باراک ئۆباما، باس لە توانا بێوێنەکەی دەکات لە پاراستنی یەکڕیزی گەلانی عێراق، لە کاتێکدا کۆندالیزا ڕایس بە پیاوی چارەسەری کێشە و گرفتە قوڵەکانی عێراقی دادەنێت. جۆرچ بۆش دەڵێت، هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە بووە بۆ یارمەتی و ساڕێژی برینەکانی گەلانی عێراق و توانیویەتی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر بکات. هەروەها تێرێزا مەی پێی وایە مام جەلال سەرکردەیەکی مەزن بووە بۆ هاونیشتمانیانی خۆی و بۆ هەموو گەلانی عێراق. جەنگیز چاندرا ڕای وایە کە لە نێو ئەو وێنە ئاڵۆزەی عێراقدا، نەبوونی تاڵەبانی پیاوی دەگمەنی هاوسەنگیەکان لە مەیدانەکەدا، کێشە بۆ هەموو ئەو ووڵاتانە زیاد دەکات کە عەوداڵی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەن (مام جەلال بیوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم وێنە لە جیهاندا، بێ ساڵی چاپ: ١١٨-١٢٠). پیتەر گالبرێسی دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕۆێشتنی ناوبژیکەر" ئاماژەی بەوە کرددوە کە زۆر کەس دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار بەس کەس ناتوانێت شوێن پێی تاڵەبانی بگرێتەوە (Galbraith: www.pukpb.org، foreign policy site) هەروەها حەسەن عەلەوی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت مەحاڵە جەلال تاڵەبانیەکی دیکە لە ناوچەکەدا دروست ببێتەوە، پێی وایە مام جەلال خێمەی حیکمەتە و ئەگەرئامادە نەبێت حیکمەت ئامادە نابێت (صحیفة الاتحاد، ٢٠/١٢/٢٠١٢). سەرباری نیگەرانی کەسایەتیەکان بۆ لەدەستدانی، عێراقییەکان پێیان وایە کە مام جەلال دوای کۆچی دوای کردنی هێشتا بیرۆکە و هەڵوێستەکانی کاریگەریان هەیە و دەمێنێت. عادل عبدولمهدی دەڵێت ''مام جەلال کاریگەریەکی گەورەی هەیە جا ئامادبێت یان ئامادەنەبێت'' (الانصات المرکزی، العدد ٥٤٧٤، الجمعة ٢١/١٢/٢٠١٢).
ئەنجام
جیاوازی مام جەلال لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوە بوو کە لە یەک کاتدا هەڵگری کۆمەڵێک خەسڵەتی سەرکردایتیکردن بوو، پێگەکەی نەبووە هێڵی جیابوونەوەی لە کۆمەڵانی خەڵک، بەڵکو توانا و لێوەشاوەیەکەی قورسای بۆ پێگەکەی دروست کرد بوو. باوەڕی چەسپاوی بە بنەمای ڕەخنەگرتن لە هەڵە و کەم و کورتی سەرکردەکان هەبوو، دژی پیاهەڵدان و ستایش‌کردن بوو، ڕەنگە ئەمە یەکێک لەو هۆکارانە بێت کە دوای نەمانی زۆربەی ئەوانەی ناسیویانە ستایشی هەوڵوێستەکانی دەکەن. ڕۆڵی پێشەنگی هەبوو لە کۆکرنەوی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە هەموو کۆبونەوەکانی ئۆپۆزسیۆن و هەردەم ڕۆڵی ناوبژیوانی بینیوە و باوەڕی وابوو کە هاوپەیمانی نێوان لایەنەکان فاکتەری بەهێزی کۆتایهێنانە بە دیکتاتۆریەت. ئەزموونی کەڵەکەبووی سیاسی مام جەلال و درک کردنی بە واقعی جوگرافی و سیاسی و مێژوویی و ئاشنایەتی ڕەگەزە سەرەکیەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، توانای پێبەخشیبوو لە هەڵسەنگاندنی وردی هەل و مەرجەکە و پێشبینیکردنی ئەگەری گۆڕانکاریەکان و لێکەوتەکانی. بۆیە هەلوێستەکانی بە پێی بارودۆخەکان دەگونجاند وەکو بەشێک لە تەکتیکی جێبەجێکردنی ستراتیجی نەگۆڕ لە بەدیهێنانی ئامانجەکان.
مام جەلال داهێنەر وخاوەنی بیرۆکەی چەسپاندنی حوکمی فیدرالی و دیموکراتی و پەرلەمانییە لە بنیادنانەوەی عێراقی نوێی دوای دیکتاتۆری، لە پێناو بە بەهێزی هێشتنەوەی پایەکانی دەوڵەتی نوێ، بە شیوەیەک کە تیایدا مافە دەستورییەکانی هەموو لایەک پارێزراو بێت. لەماوەی سەرۆکایەتی کردنی ئەنجومەنی حوکمی عێراق، وەکو نوێنەری هەموو پێکهاتەکان، سەرکەوتوو بوو لە پاراستنی یەکڕیزی نێوان لایەنەکان و هەوڵەکانی بە ئاراستەی گواستنەوەی دەسەڵات وگەڕانەوەی سەروەری بۆ عێراق وئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتان. هەروەها لە ماوەی سەرۆکایەتی کردنی عێراق لە قۆناغی حوکمی یەک ساڵەی ڕاگوزەریدا، جەختی لە پاراستنی سەروەری یاسا‌و دەستوەرنەدان لە کاروباری دادوەری و بەهێزکردنی ڕۆڵی دەسەڵاتی یاسادانان کە نوێنەرایەتی گەل بکات، دەکردەوە. بە هەمان شێوە، هەوڵی دامەزراندنی حکومەتی نیشتمانی دا، بە بەشداری هەموو لایەنەکان بە سووننەکانیشەوە. هەربۆیە هەرچەندە مام جەلال نوێنەری پێکهاتەی کورد بوو بەڵام لایەنەکانی تر پەرۆش تربوون بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی، بە جۆرێک کە هەمووان جەختیان لەسەرتواناو لیوەشاوییەکانی بۆ ئەو پۆستە دەکردەوە، وەکو پێویستیەکی نیشتمانی و چەتری کۆکردنەوەی لایەنەکان. بەوەش سەرئەنجام، بوو بە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی نا عەرەب لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانیەوە لە مێژووی دەوڵەتی عێراق، بە ڕێگای دیموکراسی نەک خۆسەپاندن.
مام جەلال چەسپێنەر و داکۆکیکاری بنەمای تەوافق بوو لە عێراقدا، چونکە تەوافقی نیشتمانی لە ڕیگای دیموکراسیەوە کە ڕەنگدانەوەی کۆدەنگی نیشتمانی بێت و دوور بێت لە گیانی ڕەگەز پەرستی و تایفەگەری و ستەمی مەزهەبی، وەکو پێویستیەک دەبینی بۆ یەکخستنی ڕیزی عێراقیەکان و هەروەها بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی ڕاستەقینەی نیشتمانی لە هەموو ئاستەکان و پاراستنی دەسکەوتە بەدیهاتووەکانی بواری سەقامگیری و ئاسایش و گەشەپێدانی ئابوری. باوەڕی وابوو لە ووڵاتێکی وەکو عێراقدا کە هێشتا بنەماکانی دیموکراسی نەچەسپیون، کارکردن بە پرەنسیپی زۆرینە و کەمینە گونجاو نیە و مەترسیە لەسەر مافی کەمینەکان. بۆ ئەو مەبەستە ماڵەکەی کردبوو بە هەواری ئاشتەوایی و دیدار و پێشوازی هەموو چین و توێژەکان. لەم ڕووەوە مام جەلال بوو بە خاوەنی ڕێبازی ئاشتی پارێزی و دژە توندوتیژی و هێورکردنەوەی گرژییەکان لە عێراق، هەربۆیە سەرکردە عێراقیەکان بە جیاوازیی دیدو بۆچونی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئایدۆلۆجیانەوە بە سەمامی ئەمانی عێراق و عێراقیەکانیان داناوە. هەروەها نموونەیەکی بەرجەستەی سازان بوو، ئەرکی سازان و دابینکردنی سەقامگیری عێراقی بە ئامانجێکی بەرزی مرۆڤایەتی دادەنا و بە توانا بوو لە ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان لایەنە ناکۆکەکان و بە کلیلی چارەسەی کێشەکان دادەنرا. فاکتەری سەرکەوتنیشی بەهۆی بە یەکسانی مامەڵە کردنی بوو لەگەڵ هەموان، لە بەرامبەردا هەموو گەلانی عێراق بە موڵكی خۆیان دەزانی. یەکێکی تر لە هۆکارەکانی پشت سەرکەوتنی لە بەدیهێنانی ئامانجی ئاشتەوایی، پشت بەستنی بوو بە بنەمای دیالۆک و لێکتێگەیشتن و زمانی گفتوگۆ لە بەرامبەر زمانی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە، تەنانەت لەگەڵ ئەوانەش کە باوەڕیان بە زمانی چەک هەبوو باوەڕی وابوو کە هەردەم پرەنسیپی هێزی ئاشتی زاڵترە بەسەر هێزی دوژمنایەتی و ناکۆکی.
مام جەلال سەرکرەیەکی خۆڕاگربوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیران و کێشە و ئاڵۆزییەکان و بە توانا بوو لە چارەسەرکردنی ئارێشەکان و گەشبین بوو لە تێپەڕاندنی ناخۆشیەکان و چاونەترس و بڕیاردەر بوو سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەکان. هەرچەند دەسەڵاتەکانی بە پێی دەستور پرۆتۆکۆڵی بوو، زۆربەی دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن لە دەسەت سەرۆک وەزیران بوو، بەڵام کەسایەتیە کاریگەرییەکەی وای کردبوو کە هەموان پابەند بوون بە ڕاسپاردەکانی و ڕێزی بۆچونەکانیان دەگرت بە خودی سەرۆک وەزیرانیشەوە. جگە لە بەرگریکردن لە دۆزی ڕەوایی میللەتەکەی و قۆڵاییە شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازیەکەی، لە هەمانکاتدا، دیبلۆماتێکی سەرکەوتوو بوو. سەرباری هەوڵەکانی بۆ ئاشتی لە ناوخۆیی عێراقدا، لە ئاستی دەرەوەش ڕۆڵێکی ناوەندی گرنگی هەبوو لە ئاساییکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ووڵاتانی دەروبەر و ووڵاتانی جیهان لە سەرجەم بوارەکان، بە جۆرێک کە هەوڵەکانی لەم ڕووەوە پێگەی عێراقی بەهێزتر کرد بوو.
سەرکەوتنی مام جەلال لە پارێزگاری لە دەستور و پاراستنی ئاسایشی و ئۆقرەی عێراق لە ماوەی خولی یەکەمی چوارساڵی سەرۆکایەتیەکەی بوو بە هەوێنی کۆدەنگی لایەنەکان بۆ جەختکردنەوە لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی لە ١١ی تشرینی ٢٠١٠ بە زۆرینەی ڕەها ودوای نەخۆشکەوتنیشی زۆربەی کەسایەتی و لایەنە عێراقی و هەرێـمی و نیودەوڵەتییەکان پێیان وابو کە جێگرەوەی نیە لەعێراقدا. لە ئاستی ناوخۆدا وەکو باڵوێزی ئاشتی و فاکتەری پەرەپێدانی پەیوەندی لایەناکان ناسرابوو، لە هەمانکاتدا خاوەنی دیدگایەکی ستراتیجی بوو سەبارەت بە ئاشتی ناوچەکە بە تایبەت چارەسەرکردنی پرسی کێشەی نیوان کورد و تورک، چونکە پێی وابوو چارەسەکردنی ئاشتیانەی ئەم پرسە کاریگەری دەبێت لە ڕاگرتنی بەشێک لەسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو لایەک لێی سودمەند دەبن. دژی نەژاد پەرستی بوو تەنها لایەنگری کورد نەبوو، بەڵکو باوەڕی بە یەکسانی و دادپەروەری لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق هەبوو، بۆیە لەم ڕووەوە، سەرجەم پێکهاتە سەرەکی و کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبیەکانی ناو عێراق ستایشی پرۆژە و دیدگاکانی مام جەلال دەکەن. دوای کۆچی دوای، لایەنە جیهانی و عەرەبی و عێراقیەکان زوو درکیان بەوە کرد کە پڕکردنەوەی پێگەکەی کارێکی ئەستەمە و زۆربەی کێشەکان کە پێشتر بە حیکمەت و لێزانینی مام جەلال چارەسەر دەکران بە هەڵپەسێردراوی مانەوە، ئەو پردی پەیوەندییەی نێوان لایەنەکان کە دروستی کردبوو بەرەو پچڕان ڕۆیشت. هەربۆیە بەشێک لە سەرکردەکان باوەڕیان وابوو کەس ناتوانێت وەکو مام جەلال ببێتە هەوێنی چارەسەری گرفتە گەورەکان و ناوبژیکەری لایەنەکان و فاکتەری جێگیرکردنی ئاشتی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق. هەندێکی تر پێیان وایە کە دوای مردنی هێشتا هەڵوێست و ڕیبازی کارکردنی لە نێو پرۆسەی سیاسی عێراقدا بە زیندوویی ماوەتەوە بۆ ئەزموون لێوەرگرتن.
لیستی سەرچاوەکان:
سەرچاوە بە زمانی کوردی:
ئەسەسەرد، فەرید: ئینسکلۆپیدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چاپی دووەم، ٢٠١٣.
اسماعیل، ئازاد مجید محمد: چالاکییە دیپلۆماسییەکانی جەلال تاڵەبانی (٢٠٠٣-٢٠١٣٢)، تێزی دکتۆرا – ٢٠٢٤.
پێنجوێنی، محەمەد ئەمین: ئۆدیسای بەرخۆدان، لە پێنجوێنەوە بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان و ڤاتیکان، چاپی یەکەم – ٢٠٢٤.
چاندار، جەنگیز: شەمەندۆفێری میسۆپۆتامیا گەشتێکی مێژوویی (تورکیا – کوردەکان – ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – خۆرئاوا)، وەرگێڕانی، زریان ڕۆژهەڵاتی، لە بڵاوکراوەکانی کوردستان نوێ، چاپخانەی پیرەمێرد – ٢٠١٤.
چاوپێکەوتنی قادر عزیز: کاریگەری سەرۆک مام جەلال لە کوردستان و عێراق، کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان، بەرنامەی گەرماو گەرم، وەرگیراوە لە کتیبی: مام جەلال لووتکەی گەورەیی، مومتاز حەیدەری، هەولێر-٢٠١٧.
ڕایس، کۆندالیزا: لووتکەی شەرەفمەندی، وەرگێڕانی، بارام سوبحی، سلێمانی، چاپخانەی کارۆ-٢٠٢٢.
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە (٥٩٥٩) هەینی (٢١/١٢/٢٠١٢).
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە (٥٩٦١) دوو شەممە (٢٤/١٢/٢٠١٢).
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە (٥٠٩٦) چوارشەممە (١٠/٢/٢٠١٠).
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە (٥١١٢) یەکشەممە (٢٨/٢/٢٠١٠).
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە (٥٢٢٢) سێشەممە (٦/٧/٢٠١٠).
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە (٥٩٥٨) پێنجشەممە (٢٠/١٢/٢٠١٢).
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژمارە (٧٣٨١) پێنجشەممە (٥/١٠/٢٠١٧).
سیمیناری مام جەلال لە خولی ڕۆژنامەنووسی ٢٠٠٠دا: ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنووس ئاوابن، ئامادەکردن و پوختکرنەوە و پەراوێز نووسین: ستران عەبدوڵڵا و نەوزاد عەلی ئەحمەد، سلێمانی – ٢٠٢٥.
عبدوڵا، خەلیل: تاڵەبانی جۆرج واشنتۆنی عێراق، دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیر‌و هوشیاری (ی.ن.ک)، سلێمانی، ٢٠٠٩.
عبدوڵڵا، خەلیل: تاڵەبانی لە لوتکەی دەسەڵاتی عێراقدا، چاپخانەی حەمدی – ٢٠٠٦.
فەیاز، مەعد: ساڵانی ئاگر و بەفر، یادەوەرییەکانی جەلال تاڵەبانی، وەرگێڕانی، نەرمین عوسمان، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی-٢٠٢٥.
مام جەلال بیوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم وێنە لە جیهاندا، پاشکۆی تایبەتی گۆڤاری کۆنتێکست، بێ ساڵی چاپ.
مام جەلال جێگری سەرۆکی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال.... مەکتەبی بیر و هوشیاری، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلیمانی-٢٠٠٨.
مام جەلال؛ مێژووی سەوزی کوردایەتی: گۆڤاری مەودا پۆلەتیک، ژمارە (٢)، ساڵی یەکەم، پاییزی ٢٠٢٤.
مستەفا، عبدولڕەحمان: ئەو ڕۆژانەی لەگەڵ مام جەلال بووم، دەستنووس، وێنەو زانیاری نەبیستراو، هەولێر -٢٠٢٤.
نێروەیی، لەتیف: مافناس، فۆرمێک لە تێگەیشتنی خەسڵەتەکانی مام جەلال، مەودا پۆلەتیک، ژمارە (٢)، ساڵی یەکەم، پاییزی ٢٠٢٤.
سەرچاوە بە زمانی عەرەبی:
الاعمال الكاملة للملتقى الوطني الاول للذكرى السادسة لرحيل الرئيس جلال طالبانى-اعداد و اشراف: مؤسسة بحر العلوم الخيرية و مؤسسة الرئيس جلال طالبانى، النجف الاشرف –العراق، تشرين الاول ٢٠٢٣.
الانصات المرکزی العدد (٥٧٤٦) الاحد ٨/١٠/٢٠١٧.
الانصات المرکزی العدد (٦٧٤٥) الاربعاء ٤/١٠/٢٠١٧.
الانصات المرکزی العدد (٦٧٤٥) الخمیس ٥/١٠/٢٠١٧.
الانصات المرکزی، عدد (٥٤٨٠)، الجمعة، ٢٨/١٢/٢٠١٢.
الانصات المرکزی،(٥٤٧٤)، الجمعة، ٢١/١٢/٢٠١٢.
اوسى، سالار: جلال طالبانى و احداث و مواقف، الطبعة الثانية و دار الينابيع، دمشق – ٢٠٠٨.
تاريخ لن يختزل، مكتب الاعلام الاتحاد الوطني الكردستاني، مطبعة كار‌و – ٢٠٢٢.
حوار فضائيه العراقيه: جلال طالبانى رجل القرار، الاتحاد الوطنی الکردستاني، مکتب الفکر و الوعي، مؤسسة حمدي للطبلعة و النشر، السليمانية، ٢٠٠٨.
رواندزی، فریاد: العراق و دبلوماسیة الأفاعي و تاملات في المشهد السياسي و التأثيرات الأمريكية ٢٠٠٤-٢٠١٠، الجز‌ء الاول، مطبعة الشهيد ازاد هورامي / کرکوک، ٢٠١٣.
صحیفة (الاتحاد)، البغدادیة، ٢٠/١٢/٢٠١٢.
صحیفة (الاتحاد)، البغدادیة، ٦/١٢/٢٠٠٣.
الطريق الى الامان: مكتب الاعلام المركزى للاتحاد الوطنى الكردستانى، بدون السنة الطبع.
عثمان، محمد شیخ: جلال طالباني، الهم الوطنی، خطابات و بیانات (٢٠٠٥-٢٠١٢) الجزءالاول، مطبعة حمدی- ٢٠٢٢.
عثمان، محمد شیخ: جلال طالباني، الهم الوطنی، خطابات و بیانات (٢٠٠٥-٢٠١٢)، الجزءالثاني، مطبعة حمدی- ٢٠٢٢.
عثمان، محمد: مام جلال.. الرئیس الزی قالوا عنە''صمام امان العراق و العراقیون'' دور مشهود عبر الوقائع و الحقائق، بدون السنة الطبع.
سەرچاوە بە زمانی ئینگلیزی:
Ahmed، H.، Mohammad، O. S.، Arcelus، J.، Amir، S.، & Mansoor، A. (2021). Speech act analysis of President Jalal Talabani’s address at the UN general assembly on September 25، 2008. Linguistics and Culture Review، 5(S1)، 5(S1)، 252-26، https://doi.org/10.37028/lingcure.v5nS1.1377
McDonald، Mark: Jalal Talabani، Kurdish Leader and. Iraq’s First Postwar President، Is dead at 83، 3 October 2017، p.1، Source: www.nytimes.com.
Galbraith، Peter: www.pukpb.org، foreign policy site.
الملخص:
يُعدّ أحد المجالات الأساسية في البحوث التاريخية والسياسية، إلى جانب تحليل وتفسير الأحداث السياسية وتداعياتها على المجتمع، هي دراسة دور الشخصيات البارزة في توجيه المسار التاريخي للأحداث. إن الوقوف على حياة واستراتيجية عمل الرؤساء والقادة وتأثيرهم على النظام السياسي في اية دولة خلال اية مرحلة تاريخية، يُعدّ أمرًا مهمًا لفهم ثقافة الحكم والتعرف على أسس الإدارة وترسيخ كيان الدولة في الجوانب السياسية والدبلوماسية، والاجتماعية والثقافية، والاقتصادية والعسكرية وغيرها.
وعلى الرغم من أن مام جلال (جلال طالباني) يُعدّ من أبرز الشخصيات التاريخية في مرحلة ما بعد الدكتاتورية في العراق، إلا أن الأبحاث الأكاديمية حول فترة رئاسته ما زالت غير كافية. فبعض الأعمال التي تم إنجازها إما لا ترتقي إلى مستوى البحث الأكاديمي، أو لا ترتبط مباشرة بفترة رئاسته، وبعضها الآخر يتجاهل دوره بسبب العامل الايدولوجي اوالسياسي او العرق. لذلك، تهدف هذه الدراسة، باستخدام المنهج التاريخي التحليلي ومن خلال مراجعة وتحليل المصادر والمراجع المتوفرة، إلى تسليط الضوء على مواقف مام جلال السياسية، بوصفه شخصية سعت إلى حفظ السلام وتحقيق التوافق بين الأطراف المختلفة، وكان له دور تأسيسي في بنا‌ء الحكومة الوطنية العراقية وتعزيز كيان الدولة العراقية ومكانتها داخلياً وخارجياً خلال الفترة ما بين ٢٠٠٣ إلى ٢٠١٣
وتتألف هذه الدراسة من ثلاثة محاور رئيسية: المحور الأول، يتناول دور مام جلال في توحيد المعارضة العراقية وجهوده لتأسيس حكومة وطنية خلال فترة مجلس الحكم والمرحلة الانتقالية (٢٠٠٣-٢٠٠٥). المحور الثاني، يركز على مبادئ واستراتيجية مام جلال في العمل من أجل تحقيق السلام والاستقرار والتوافق بين الأطراف كوسيلة لحماية حقوق جميع مكونات الشعب العراقي خلال الفترة (٢٠٠٦-٢٠١٠). المحور الثالث، يعرض آراء وتقييمات القوى السياسية لمواقف وأداء مام جلال خلال الفترة (٢٠١٠-٢٠١٣).
الكلمات المفتاحية (مام جلال، رئيس الجمهورية، السلام، الحكومة العراقية، العملية السياسية)
[1]بۆ نمونه بڕوانه: ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه سایتی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی پێكه‌وه ژیان له كه‌ركوك بڵاكراونه‌وه له وانه مامجلال التعایش والتاخی فی كركوك هه‌روه‌ها نص خطاب جلال طالبانی فی كركوك 12 نیسان 2003 . www.pjtoundation.org\arabic\artical\115 .
[2] بۆ نمونه بڕوانه : له 30\12\2010 پیرۆزبایی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی لێكردوون،جلال طالبانی، الهم الوطنی خطابات و بیانات (2005-2012)، الجز‌ء الثانی، اعداد محمد شیخ مسطفی عثمان، 2022: 255)، بینیویانه (مام جه‌لال پیرۆزبایی له مه‌سیحییه‌كانی كوردستان ده‌كا، كوردستانی نوێ، ژ 277، هه‌ینی 25ی 12 ی 1992).
هه‌وڵه‌كانی مام جەلال له بواری پێكه‌وه‌ژیان و گرنگیدان به مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی لە سیمینارێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-دا
رۆژی ٢٣ی ٩ی ٢٠٢٦ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە سیمینارێکدا کە کۆمەڵێک لە مەسیحییەکانی شاری سلێمانی ئامادەی بوون توێژینەوەیەک بەناونیشانی "هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌وڵه‌كانی مام جەلال له بواری پێكه‌وه‌ژیان و گرنگیدان به مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی له یاده‌وه‌ری مه‌سیحییه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له مێژووی زاره‌كی" خرایەڕوو، پاشان بە گفتوگۆ، سەرنجدان و پێشنیاز بەشداربووان سیمینارەکە دەوڵەمەندتر کرا.
لە توێژینەوەکەدا بەگرنگەوە باسی سەرۆک مام جەلال و هەوڵەکانی بۆ پێکەوەژیان کراو "مام جەلال هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنییه‌وه وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كانیدا ده‌ركه‌وتوون، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی نێو بزاڤی سیاسی كوردی، كه هه‌ڵویست ونووسینه‌كانی وایان ده‌رخستووه، باوه‌ڕی به‌و فره‌ییه ئاینی و كولتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كوردستان هه‌بووه، هه‌میشه له وتار‌و نووسینه‌كانیدا وای ده‌ربڕیوه پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاون له مێژووی وڵاته‌كه و به پێویستی زانیوه وه‌كو بونیادێكی مێژوویی گرنگی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بكرێت".
لە بەشێکی دیکەی توێژینەوەکەدا باس لە شاری سلێمانی کراوە وەک چەقی گەشەی مەسیحییەکان ژینگەی لەبار بۆیان "هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی سلێمانییه‌وه چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌سیحی هاتوونه‌ته شاره‌كه، دواتریش له ناوچه‌كانی تری كوردستانه‌وه چه‌ند خێزانێكی دیكه روویان كردۆته شاره‌كه و تێیدا نیشته‌جێبوون و هێدی هێدی گه‌ڕه‌كی خۆیان دامه‌زراندوه، كه به‌شێك بووه له گه‌ڕه‌كی گۆیژه و له نێو خه‌ڵكی گشتیدا به گه‌ڕه‌كی گاوران ناسراوه، دواتریش هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا یه‌كه‌م كه‌نیسه‌یان به ناوی مریه‌م ئه‌لعه‌زراوه له ساڵی 1862 دامه‌زراندوه و به‌شی زۆری مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه به ده‌وری كه‌نیسدا نیشته‌جێبوون هاوكات ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی تری شاره‌كه ژیاون(مه‌حمود،2023)".
"ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ئه‌و زانیاری وده‌قانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه هه‌ن به یادگه‌ی نووسراو وزاره‌كییشه‌وه له مه‌حه‌ك بدات، بۆ نزیكبوونه‌وه له درووسترین گێرانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه وگه‌یشتن به‌و واقیعه‌ی : مام جەلال ئه‌م گووتانه‌ی ده‌ریبڕیون له واقیعدا تا چه‌نده له گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كاندا پیاده‌ی كردوون، ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری خودی مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی، پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه بریتین له‌وانه‌ی: مام جه‌لال تاچه‌نده هاوكاری مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی بووه و چۆن و له چ بوارێكدا هاوكاری كردوون؟. وێنه‌ی ماجه‌لال له یاده‌وه‌ری ئه‌واندا چۆنه؟. تا چه‌ند مام جەلال هه‌ڵوێسته‌كانی، كه به تیۆر و له گوتاردا به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كان دریبڕیون له واقیعیشدا كاری پێكردوون" لەناو توێژینەوەکەدا بەم شێوە باس لە ئامانجی توێژینەوەکە کراوە.
ئەم توێژینەوەیە لەلایان پ. د. سامان حسێن ئه‌حمه، مامۆستا له به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی/ زانكۆی سلێمانی نووسراوە و خراوەتەڕوو.