له ژماره‌ی پێشووی رۆژنامه‌كه‌مان و له لاپهڕەی وه‌رزشدا، بابه‌تێكمان به ناونیشیانی (سه‌رۆك تاڵه‌بانی: یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردنم له حكومه‌تی نوێ‌دا، پاڵپشتیی كردنی وه‌رزشه) بڵاو كرده‌وه، له بهبهتهكهدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا كه ده‌قی راپۆرته‌كه بڵاو بكه‌ینه‌وه، وا له‌م ژماره‌یه‌ی رۆژنامه‌كه‌ماندا ده‌قی ئه‌و راپۆرته وه‌ك خۆی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه له ژماره 564 – ی رۆژنامه‌ی (المدی) بڵاوبۆته‌وه كه رۆژی شه‌ممه 24/12/2005 ده‌رچووه.
راپۆرته‌كه خالید مه‌حفوز كه رۆژنامه نووسێكی ئه‌و رۆژنامه‌یه بوو، یه‌ك لاپهڕەی بۆ ته‌رخانكردبوو، ناونیشانی راپۆرته‌كه‌ش ووته‌كه‌ی رهوانشدا مام جه‌لاله (یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی به‌شدارییكردنم له حكومه‌تی نوێ‌دا پاڵپشتییكردنی وه‌رزشه)، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وه‌ك خۆی نووسیویه‌تی به‌بۆنه‌ی دوو سه‌ركه‌وتنی وه‌رزشیی گرنگه‌وه بووه كه هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا ئه‌وكات تۆماریانكردووه.
یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان ئه‌وه‌بووه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق توانی میدالی زێڕ و جامی پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی(خولی یارییه‌كانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا) بباته‌وه كه له قه‌ته‌ر كرا، یارییه‌كه رۆژی 10/12/2005 كرا‌و له یاریی كۆتاییدا پاش یه‌كسان بوون 2-2 له‌گه‌ڵ سوریا، به په‌نالتی عیراق یارییه‌كه‌ی برده‌وه و جامی یه‌كه‌می و میدالی زێڕیان برده‌وه، هه‌ر لهوخوله وه‌رزشییه‌ی وڵاتانی ئاسیادا پاڵه‌وانی كوردی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی (هه‌رێم ته‌ها) ش میدالێكی زێڕی تری بۆ عیراق بردبووه‌وه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه رهوانشدا مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی عیراق، پێشوازی له هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و پاڵه‌وان (هه‌رێم ته‌ها) كرد، رۆژنامه نووس خالید مه‌حفوز له راپۆرته‌كه‌یدا به‌وردی تیشكی خستۆته سه‌ر دیداره‌كه و وته‌كانی رهوانشدا سه‌رۆك مام جه‌لال له‌و بۆنه‌یه‌دا.
ره‌وانشاد مام جه‌لال: وه‌رزش هۆكارێكی گرنگ و بنه‌ڕه‌تییه له یه‌كێتیی وڵات و هۆكارێكه بۆ بنبڕكردنی جودا خوازی و په‌رته‌وازه‌یی و ناكۆكییه‌كان له وڵات‌دا
وته‌كانی مام
ئه‌و رۆژنامه نووسه عیراقییه سه‌باره‌ت به وتاره‌كه‌ی مام نووسیویه‌تی: بۆچی ئه‌و دیداره رووداوێكی گرنگ بووه له مێژووی تۆپی پێی عیراقدا، چونكه سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق وتارێكی جوان و وردی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر بارودۆخی یاریی تۆپی پێی عیراق پێشكه‌ش كرد، به‌ڵكو وتاره‌كه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی خێرا‌و ده‌ست به‌جێی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازانه‌ش بوو كه ئاماده‌بووانی دیداره‌كه بۆ جه‌نابی كردبویان، به‌ڕێزی سه‌رجه‌م پێشنیاز و داواكارییه‌كانی ئه‌وانی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكات به‌رهه‌م ساڵح كرد كه جێبه‌جێبكرێن، له پێش هه‌موویانه‌وه مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان كه گرنگترین پێدایستی وه‌رزشكارانی عیراقه و جه‌نابی وتی: له‌و رووه‌وه جیاوازییه‌كی یه‌كجار گه‌وره له نێوان عیراق و وڵاتانی تردا هه‌یه، به‌رهه‌م ساڵحی راسپارد گرنگی ته‌واو به‌م مه‌سه‌له‌یه بدرێت و په‌له له جێبه‌جێكردنیاندا بكرێت.
مه‌رجی چی بووه؟
وه‌ك رۆژنامه نووسه‌كه نووسیویه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كرد، به‌ڵكو زۆر له‌وە زیاتر چووه قووڵایی باسی وه‌رزش و گرنگی وه‌رزشه‌وه، له دیداره‌كه‌دا زۆر به گرنگییه‌وه وتی: یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی به‌شداریی كردنی من له حكومه‌تی نوێی عیراقدا ئه‌وه بوو خواست و داواكارییه‌كانی وه‌رزشكاران له عیراق دابین بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزش هۆكارێكی گرنگ و بنهڕەتییه له یه‌كێتیی وڵات و هۆكارێكه بۆ بنبڕكردنی جودا خوازی و په‌رته‌وازه‌یی و ناكۆكییه‌كان له وڵات‌دا.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌ر ئه‌وه‌نده نا به‌ڵكو وتی: من هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی خۆم ده‌خه‌مه گه‌ڕ تا سه‌رچاوه‌كانی پاره و دارایی بۆ وه‌رزش و وه‌رزشكارن په‌یدا بكه‌م و له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر بكرێن تا وه‌رزش له گێژاوی كێشه‌و كه‌م و كوڕییه‌كان ده‌رباز بكه‌ین جا ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به بودجه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بووه یان به داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت.
لهوهرزشیشدا شاره‌زایی هه‌بوو
هه‌روه‌ها وتی : من خۆم ئیتر هه‌وڵده‌ده‌م به‌شێك له كاته‌كانی خۆم بۆ په‌ره‌پێدان و گرنگیدان به‌وه‌رزش و پێشخستنی وه‌رزش له عیراقدا ته‌رخان بكه‌م، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی وه‌رزشدا زیاتر بكه‌م و له‌گه‌ڵیان قسه بكه‌م و گفت‌و گۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌تایبه‌تیش من خۆم ده‌مێكه ده‌مه‌وێت دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراقدا بكه‌م.
رۆژنامه نووسه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا پاش ئه‌وه‌ی تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین قسه‌كانی رهوانشدا سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌و دیداره‌دا، ستایشی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كردووه كه كه‌سێكه حه‌كیمانه له بواری وه‌رزشیش تێگه‌یشتووه، زۆر زیره‌كانه لهوهرزشیشدا شاره‌زایی هه‌بووه، زۆر باش ده‌یزانی وه‌رزش و وه‌رزشكارانی عیراق له چ بارودۆخێكدان و مژده‌ی دڵخۆشكه‌ری پێدان كه چاوی لێیان ده‌بێت و ئه‌وانیش هه‌موویان به رویه‌كی خۆش و دڵێكی خۆشه‌وه دیداره‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا و ماڵئاواییان له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد.
رای ئاماده‌بووان له‌سه‌ر رهوانشدا مام جه‌لال
راپۆرته‌كه له‌كۆتاییدا رای ئاماده‌بوانی له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی وه‌رگرت و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه دیداره‌كه‌یان هه‌ڵسه‌نگاند:
*حسێن سه‌عید-سه‌رۆكی ئه‌وسای یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق: ئێمه زۆر ئاسوده و به‌خته‌وه‌ر بووین به‌و دیاره، به‌تایبه‌تی به قسه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، دڵنیاشین كه پاشه رۆژی وه‌رزش باشتر ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و كه‌سه خێرخوازه‌كان.
*ئه‌حمه‌د عه‌باس-ئه‌مینداری یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وسای عیراق: من زۆر شادمان و به‌خته‌وه‌ر بووم به‌م دیداره له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌و قسه به‌تام و جوانانه‌ی به‌ڕێزی بوو به‌گشتی له‌سه‌ر وه‌رزشی عیراق، ئێمه‌ش به‌ڵێنی پێده‌ده‌ین كه له ئاستی خواسته‌كانی جه‌نابیدا بین و هیوادارین ته‌ندروست باشبێت و هیوای زۆرمان پێیه‌تی.
*ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د سه‌لمان-راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وسای عیراق: به‌ناوی كاستی راهێنه‌ریی هه‌ڵبژارده‌كه‌و كادرانی پزیشكی و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانه‌وه، سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌م، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه جه‌نابی رێزی لێناین، به‌ڵكو ئه‌وه‌شمان له جه‌نابی بینی كه گیانێكی وه‌رزشیی به‌رزی هه‌یه و ئه‌وه‌ش خۆی بۆخۆی گه‌وره‌ترین خه‌ڵات بوو بۆ ئێمه.
*نور سه‌بری-گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق: ئه‌م ساته‌ی كه به‌دیداری سه‌رۆك تاڵه‌بانی شادبووین، خۆشییهكه هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌و خۆشییه‌ی یاریی كۆتایی كه تونیمان به په‌نالتی یارییه‌كه ببه‌ینه‌وه و ببینه پاڵه‌وانی ئاسیا.
كۆتایی راپۆرت
خالید مه‌حفوز راپۆرته‌كه‌ی به‌م چه‌ند دێڕە كۆتایی پێهێناوه: له‌كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بڵێین؛ سه‌رۆك تاڵه‌بانی خاڵه‌كانی به جۆرێك ده‌خسته سه‌ر پیته‌كان ئێمه‌ی تێده‌گه‌یاند كه زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی وه‌رزشی عیراق هه‌یه، به‌وردی و بابه‌تییانه كه‌م و كوڕییه‌كانی وه‌رزشی عیراقی باس ده‌كرد، هه‌روه‌ك نه‌ریتی خۆی زۆر به لهباقهتهوه قسه‌كانی خۆی ده‌كرد، زۆر له خۆ بوردووانه قسه‌ی بۆ ده‌كردین، به‌جۆرێك وا خۆت ده‌هاته پێش چاو كه زۆر ده‌مێكه ئێمه هه‌موومان مام جه‌لال ده‌ناسین ، هه‌رچه‌نده هه‌موومان بۆ یه‌كه‌م جار بوو به‌دیاری شاد بووین.
له‌كۆتاییدا نووسیویه‌تی: پیرۆزبێت له وه‌رزشی عیراق ئه‌م رێزلێنان و خه‌ڵاتكردنه، پیرۆزبێت له تۆپی پێی عیراق كه سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و جێده‌ستی له‌سه‌ر وه‌رزشی عیراق دیار ده‌بێت و ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ش(مام جه‌لال)-ە.
لە کوردستانی نوێوە وەرگیراوە