زنجیرە سیمینارەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، لەسەر فکر، ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەکادیمیستان و نووسەران

2026-06-05


 رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سیمینارێکی تایبەتی بۆ نوێترین بڵاوکراوەی دامەزراوەکە رێکخست بە ناونیشانی (مام جەلال هەوێنی ئاشتی لە سەقامگیری سیاسیی عێراقی دوای سەدام) کە لەلایەن توێژەرو مامۆستای زانکۆ پ. ی. د. رەنجدەر محەمەد ئامادەکراوە رێکخست.

لەو سیمینارە تیشکخرایە سەر رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە دنیای سیاسی، دیبلۆماسی و دەوڵتیداری لە عێراق و ناوچەکە و خۆی لە سێ باسی سەرکیدا بینییوە، باسی یەکەم ئاوڕدانەوەبوو لە رۆڵی مام جەلال لە کۆکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق و هەوڵەکانی بە ئاراستەی پێکهێنانی حکومەتی نیشتمانیی عێراق لەماوەی ئەنجومەنی حوکم و قۆناغی ڕاگوزەری ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥.

 باسی دووەم تایبەت بوو بە قسەکردن لەسەر پرەنسیپ و ستراتیژی مام جەلال لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و تەوافوقی نێوان لایەنەکان وەک ئامرازی پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان لە ماوەی (٢٠٠٦ تا ٢٠١٠).

 هەرچی باسی سێیەمە تیشک دەخاتە سەر دید و بۆچوونی لایەنەکان بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵوێست و کارەکانی مام جەلال لە (٢٠١٠ تا ٢٠١٢)  دواتر ئامادەبووان بە سەرنج و دیدەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندترکردوو پێشنیار و بۆچوونی تایبەتی خۆیان دەربارەی رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە کایەی سیاسی و دیبلۆماسی ئاشتی پێکەوەژیان خستە ڕوو.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved