دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ دامەزراوە میدیاییەکان کۆدەبێتەوە

2026-05-25

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بەشێک لە دامەزراوە میدیاییەکان ( بینراو، بیسراو و نووسراو) کۆبوویەوە ئامانج لە کۆبەونەوەکە باس کردن بوو لە گرنگی رۆڵی میدیا لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، پاراستنی ئازادیی رادەربڕین و پشتگیری لە پرۆسەی دیموکراسی، لە دیدارێکدا باس لە پێویستیی هاوکاری و گەشەپێدانی پەیوەندیی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و میدیا و میدیاکاران کرا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و گەشەی کۆمەڵگە بکات.

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەو دیدارەدا جەختی لەسەر گرنگیی میدیای پیشەیی و بەرپرسیار کردەوە، داوای زیاترکردنی هەماهەنگی و رێکخستنی چالاکیی هاوبەش لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوە میدیاییەکان کرد لە کۆتایدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاس و پیزانینی بەخشییە سەرجەم دامەزراوە میدیاییە بەشدارەکان.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved