شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی؛ سه‌رقافڵه‌ی خه‌باتی سیاسی، مه‌عریفی و رزگاریخوازیی كوردستانه
2023-11-14
دوایین پەیامی سەرۆک مام جه‌لال بۆ شاره حه‌یاته‌که
به‌بۆنه‌ی یادی شكۆداریی دووسه‌د و بیست و حه‌وت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی خۆشه‌ویسته‌وه شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، شاری ناودارانی سیاسی و رووناكبیران و منه‌وه‌رانی كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رجه‌م دانیشتووانی شاره حه‌یاته‌كه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه له هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م .
به‌و پێیه‌ش ئه‌و شاره قاره‌مانه كه شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه سه‌رقافڵه‌ی خه‌باتی سیاسی، مه‌عریفی و رزگاریخوازیی كوردستانه، بۆیه یادی دامه‌زراندنه‌كه‌ی یادێكی مێژوویی و دره‌وشاوه‌ی ئه‌وتۆیه كه سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان شانازی پێوه بكه‌ن و له قوربانیدان، خۆنه‌ویستی و به‌خششه زۆره‌كانی به‌سه‌ر كاروانی كوردایه‌تی، رووناكبیریی و بوێریی نه‌ته‌وایه‌تیییه‌وه ده‌رس و په‌ند وه‌ربگرن.
شاری سلێمانی له درووستبوونیه‌وه‌و به درێژایی مێژووه پڕ له شانازی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی هه‌میشه شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بووه له‌پێناوی گه‌شه پێدان، په‌ره‌پێدانی ئه‌ده‌ب، هونه‌ر ،كوردایه‌تی، خه‌باتی سیاسی و فیكریدا.
دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ پایته‌ختی كوردستان بوو، پایته‌ختی ئه‌ماره‌تی نیمچه سه‌ربه‌خۆی بابان كه به‌شێوه‌ی ئۆتۆنۆمی ئه‌و سه‌رده‌مه حوكمی ناوچه‌ی سلێمانی ده‌گێڕا.
له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنه‌كه‌شیدا كه خۆی له‌خۆی دا هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شارێك و گواستنه‌وه له لادێ-وه بۆ شار، بۆ داهێنانی ژیانی شارنشینی له كوردستان دا، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنه‌كه‌شیدا هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌ده‌بی نوێ ده‌ستپێده‌كات كه شۆڕه سواره‌كانی سالم و نالی بوون، زمانی شیعر و ئه‌ده‌بی كوردیان كرد به‌و زبانه‌ی ئێستای زۆربه‌ی كوردستانی عێراق و ئێران قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
ته‌نانه‌ت له دوای داگیركردنیشی له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی خوێنده‌واری و قوتابخانه‌كردنه‌وه به هه‌وڵی سه‌ركرده ده‌ربه‌ده‌ره‌كانی ده‌ستیپێكرد كه ئه‌نجامه‌كه‌ی سازدانی ده‌یان خوێندكار بوو، نێردران بۆ ئه‌سته‌مبوڵ بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و له ئه‌نجامدا ده‌یان ئه‌فسه‌ری ناوداری كورد و چه‌ندین ئه‌دیبی وه‌ك پیره‌مێرد، ره‌فیق حیلمی و چه‌ندین خوێنده‌واری كوردیان لێ كه‌وته‌وه كه هه‌م له شۆڕشی كوردایه‌تیدا به سه‌رۆكایه‌تیی شێخ مەحمودی نه‌مر و هه‌م له دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی عێراقیش ده‌وری دیاریان هه‌بووه.
له‌كاتی شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌میشدا سوله‌یمانی هه‌ڵمه‌تی راپه‌ڕین و شۆڕشی كوردایه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی شێخی نه‌مر ده‌ستپێكرد بۆ یه‌كه‌مین جار یه‌كه‌مین حكومه‌تی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و شۆڕشێكی به‌رپاكرد و كوردی به دنیای ئه‌و سه‌رده‌مه ناساندووه عوسبه‌تول ئومه‌می ناچار كرد كه له بڕیاری دابڕینی كوردستان به سه‌ر عێراقدا چه‌ندین مافی سیاسی، ئیداری و خوێنده‌واری بۆ كورد بسه‌لمێنێت.
له دوای دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشی كوردایه‌تیش به سه‌رۆكایه‌تیی شێخی نه‌مر سلێمانی هه‌ڵمه‌تی راپه‌رینی شه‌شی ئه‌یلولی ده‌ستپێكرد كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ كرده‌وه له مێژووی خه‌ڵكی كوردستاندا و له خه‌باتی رزگاریی خه‌ڵكی كوردستاندا. كه بۆ یه‌كه‌مین جار خه‌باتی كوردایه‌تی له شاخه‌وه گواسته‌وه بۆ شار جڵه‌وی خه‌باته‌كه‌شی شۆڕ كرده‌وه بۆ خوێنده‌واران و رۆڵه‌كانی شاره‌كان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هه‌ڵمه‌تی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌ر له سلێمانییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداو به‌ڕێبه‌ری ئه‌دیبه نه‌مره‌كان پێره‌مێرد، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، گۆران، فائق بێكه‌س و عه‌لائه‌دین سوجادی هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن رۆڵه‌ی ئه‌م شاره پیرۆزه‌وه، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵدانه‌وه و نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورد و كوردستان له لایه‌ن ئه‌مین زه‌كی به‌گی نه‌مر و ژیاندنه‌وه‌ی زمان و قواعیدی زمانی كوردیش له‌لایه‌ن خوا لێخۆش‌بوو ته‌وفیق وه‌هبی به‌گه‌وه بوون.
چه‌ندین ساڵ رۆژنامه‌ی ژین و گۆڤاری گه‌لاوێژ چرای ڕێی روونكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هوشیاری و زمانه‌وانی كورد بوون.
له چل و په‌نجاكانیشدا هه‌ڵمه‌تی خه‌باتی سیاسیی كوردایه‌تی و چه‌پی عێراقی له سلێمانی ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر هه‌موو ژیانی سیاسیی كوردستان و عێراق.
له شۆڕشی ئه‌یلولیشه‌وه هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی قاره‌مان ده‌وری پێشڕه‌وی گێڕا له‌و خه‌باته شۆڕشگێرانه‌دا، شۆڕشی نوێی كوردستانیش به ده‌ست پێشخه‌ری (ی. ن.ك.) له پێش هه‌مووان له سه‌ره‌تاوه به هیمه‌ت و هه‌ڵمه‌تی رۆڵه‌دلێره‌كانی شاره حه‌یاته‌كه بوون.
هه‌ڵمه‌تی كارگێڕی و رزگاربوونی كوردستانی عێراقیش له سلێمانییه‌وه ده‌ستیپێكرد و شاره‌كانی تریش فریای كه‌وتن قوربانیدانیش له خه‌باتی كوردایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ماندا له ناوچه‌كانی سلێمانی و سۆران ته‌شه‌نه‌ی كرد بۆ شوێنه‌كانی تری كوردستانیش له پاراستنی ئه‌ماره‌تی بابان دا خه‌ڵكی سلێمانی زۆر قوربانیان داوه. له شۆڕشی شێخی نه‌مردا زۆر قوربانی و فیداكارییان كردووه. یه‌كه‌مین شاری كوردستان بووه كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی به‌ریتانیا بۆمبارانیان كردووه.
له شه‌شی ئه‌یلولیشه‌وه سلێمانی هه‌ر شاری قوربانیدان بووه له كۆڕی كوردایه‌تی و له خه‌باتی دیموكراتی عێراقدا قوربانییه‌كانیشی له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا بێ شمار و له ژماردن نه‌هاتووه.
بۆیه به‌ڕاستی ناوی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی پڕ به پێستی شاری پڕ له سه‌روه‌ری و شانازی سلێمانییه.
راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه كه پێویسته له‌و یاده پرشانازییه‌دا بیخه‌ینه روو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه شاری سلێمانی له درووستبوونه‌كه‌یه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام وه‌ك شارێكی زیندووی رچه‌شكێن.
له شۆڕشی ئه‌یلولیشه‌وه هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی قاره‌مان ده‌وری پێشڕه‌وی گێڕا له‌و خه‌باته شۆڕشگێرانه‌دا. شۆڕشی نوێی كوردستانیش به ده‌ستپێشخه‌ری (ی. ن. ک.) له پێش هه‌مووان له سه‌ره‌تاوه به هیمه‌ت و هه‌ڵمه‌تی رۆڵه‌دلێره‌كانی شاره حه‌یاته‌كه بوون.
كراوه ماوه‌ته‌وه و هه‌رده‌م شاری خوێنده‌واران، رووناكبیران، خه‌باتگێران و جوامێران بووه و له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رده‌میشدا خۆی نوێكردۆته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و شاره خۆشه‌ویست و فیداكاره له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا شاری مشتومڕی سیاسی و رووناكبیریی و حیوار بووه و به شه‌وق وزه‌وقه‌وه تێكۆشاوه‌و خزمه‌تی كاروانی شارستانی و مه‌عریفی و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی گشتیی كورده‌واری و كوردستانی كردووه.
تۆماری ئه‌م شاره خه‌باتگێڕ و كوردپه‌روه‌ره لێوان لێوه له خزمه‌ت و فیداكاریی بۆ كوردستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران، سته‌مكاران و چه‌وسێنه‌ران له‌و رێگەیه‌شدا به سه‌خاوه‌ته‌وه هه‌زاران رۆڵه‌ی ئازا و دلێری خۆی به‌خشیوه‌ته كاروانی ئازادی و دیموكراسی و سه‌رفرازی گه‌لی كوردستان.
بۆیه له‌م یاده‌دا به شانازییه‌وه چه‌پكه گوڵی وه‌فا و دروود و سڵاو بۆ شه‌هیدانی ئه‌م شاره ده‌نێرم هه‌ر له شه‌هیدانی راپه‌رینه مێژووییه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را له ساڵی (1930) كه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌بات و راپه‌رین له شاخه‌وه بۆ شار، تا راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له ساڵی (1991) و قۆناغه‌كانی دواتر.
یادی (227) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئازادی و سه‌رفرازی و به‌دیهاتنی زۆربه‌ی ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و شادبوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی مه‌زن و گرانبه‌ها له كوردستان و عیراقیشدا كه شاری سلێمانی رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی هه‌بووه له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌دا، بۆیه سلێمانی له پاڵ شار و شارۆچكه و لادێكانی تری كوردستان قه‌رز و چاكه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌مانانه‌وه هه‌یه و باشترین وه‌فاش بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه باشتر خزمه‌تكردنیانه، چ به فراوانكردنی بازنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاروانی ئاوه‌دانی و جوانكاری بێت ، چ به گه‌شه‌پێدانی ئازادییه‌كان و كاروانی دیموكراسی و هۆیه‌كانی پێشكه‌وتنی سه‌رده‌میانه.
مایه‌ی خۆشحاڵیشه كه ئێستا شاری سلێمانی له سایه‌ی خه‌باتی رۆڵه‌كانییه‌وه به قۆناغێكی بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكاری و پێشكه‌وتنێكی زۆر دڵخۆشكه‌ر له هه‌موو رووه‌كانی سیاسی و ئابووریی و بازرگانی و رووناكبیریی و بازار و بژێوی میللی و لایه‌نه‌كانی تری ژیاندا تێده‌په‌رێت، ئه‌وه‌ش شانازی ده‌به‌خشێت به تێكۆشه‌رانی رێگەی رزگاریی و سه‌رفرازی و خۆشگوزه‌رانی كوردستان و له هه‌مانكاتیشدا گیانی شه‌هیدانی كوردستان ئاسووده ده‌كات كه بۆ هێنانه‌دی ئه‌م رۆژگاره گیانی خۆیان به‌ختكرد.
له كۆتاییدا جارێكی تریش یادی دامه‌زراندنی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له هه‌موو چین و توێژ و كه‌رته جیاجیاكانی ئه‌م شاره فیداكار و پێشره‌وه به تایبه‌تی و له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش به گشتی پیرۆز ده‌كه‌م و هیوادارم وه‌ك هه‌میشه ئه‌م شاره قاره‌مانه هه‌ر له لوتكه و به‌رزیی و شكۆمه‌ندیی دا بمێنێته‌وه و خه‌ڵكه دلێره‌كه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌له‌كه‌ماندا له ئارامی و خۆشی و سه‌رفرازیی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام دا ببینم.
دووباره پیرۆزه
هه‌ر شاد، سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتووبن .
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
14/11/2011