کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
لەتیف نێروەیی
پەنجا ساڵ شكۆمەندی
2025-05-25
(1)
(50) ساڵ لەمەوبەر، بەهۆی نسكۆی شۆڕشی ئەیلولەوە رۆژێكی رەشی پڕ لە بێ ئومێدی و تۆقاندن باڵی بەسەر تێكڕای شار و شارۆچكە و گوند و كوێستان و گەرمیان و پێدەشتەكانی كوردستاندا كێشابوو. كوردستانی زامدار، هاوار و ناڵینەكانی نەدەگەیشتە هیچ كوچە و قوڵاچێكی ئەم جیهانە پان و بەرینە، دۆسیە و دۆز و مەزڵومیەتی گەلی كوردستان لەژێر تەپوتۆزی ئەرشیفی نێودەوڵەتیدا خنكێنرابوو، ئا لەو دۆخەدا، لە دووری دوورەوە، لە مەملەكەتی شامەوە، دەنگێكی بەرزی پڕ لە هیوا و ئیرادە، مزگێنی و پەیامی لەدایكبوونی هێزێكی نوێ، رێبازێكی نوێی بە گوێی گەلی كوردستان و هەموو جیهاندا چرپاند، ئەو هێز و رێبازە لەدایكبوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، دوای تێپەڕبوونی تەنها یەك ساڵ، مەشخەڵی شۆڕشێكی نوێ بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ مام جەلال لەسەر لووتكەی شاخە بەرزەكانی كوردستان داگیرساند. هەر زوو ئەم شۆڕش و رێبازە نوێیە تایبەتمەندیی خۆی بەشێوەیەكی سەركەوتووانە و ئەرێنی خستە بەرچاوی رای گشتیی كوردستانی و جیهانی، هۆكاری ئەو تایبەتمەندییە ئەرێنییە دەگەڕێتەوە بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی هاوسەنگ لە خەباتی (چەكداری، سیاسی و دیپلۆماسی، راگەیاندن، رێكخراوەیی و... هتد) هەروەها پەیڕەوكردنی سیاسەتی پشتبەخۆ و بە جەماوەری كوردستان بەستن. ئەم هاوسەنگی و تایبەتمەندییە وایكرد كە سەرەڕای جۆرەها ئاڵنگاری و بەربەستی ناوخۆیی و دەرەكی، هەندێجار كەوتووەتە داوی پیلانی هەمەجۆری مەترسیدار، كەچی هەر زوو هەستاوەتەوە و بەپێی پلانێكی نوێ و گونجاو بۆ ئەو هەلومەرجە ئەسپی خۆی سەرلەنوێ لە گۆڕەپانی خەباتەكەدا تاوداوە و لە هیچ هەلومەرجێكدا كۆڵینەداوە و خاك و خەڵكی كوردستانی بەجێنەهێشتووە و بۆ هەموو قۆناغ و سەردەمێك، پلان و شێوازێكی نوێی خەباتی هەڵبژاردووە و هەمیشەش بڕوای تەواوی بە یەكڕیزیی گەلی كوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هەبووە و بروسكەكانی سەرۆك تاڵەبانی لەسەرەتای دامەزراندنی یەكێتی و پاشان لە ساڵانی هەشتاكان و نەوەدەكان و هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی بەرەی كوردستانی، تا دەگاتە قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و روخانی رژێم و پرسی دەستوور و پێكهێنانی عیراقێكی نوێ، بەڵگەی ئەو راستییەن و یەكێتی هەمیشە دەستپێشخەربووە. ئەمڕۆش بەهەمان ئیرادە و هێزەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی، درێژە بە خەباتێكی شكۆمەندانە دەدات و دەخوازێت بەرەو ئایندەیەكی گەشدارتر هەنگاو بنێت و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان و باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا و پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەری خزمەتگوزار و بەدیهێنانی پرۆسەی ئاشتی لە هەموو پارچەكانی كوردستان و تا رادەیەكی باش لەو بوارانەدا شوێندەستی یەكێتی بەتایبەتی رۆڵی سەرۆكی یەكێتی، دیارە و هەڤاڵانی یەكێتی بەوە خۆشحاڵن كە یادی یۆبێلی زێڕین لە سایەی یەك سەرۆك، یەك ئیرادە، یەك سیاسەت، یەك پەیام، پیرۆز دەكەن و یەكێتی دەتوانێ بەرەو ئایندەیەكی زوڵاڵ بەردەوامبێت لەسەر كاروانی خەباتی خۆی و ئەو ئامانجە پیرۆزەش ئەمانەتێكی (مام)ە و لە ئەستۆی هەموو هەڤاڵانی یەكێتییە.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved