کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
رێبین عومەر
هێرۆخان ئەستێرەیەکی گەشی کوردایەتی
2025-06-12
هێرۆخان خانمێک لە سەخترین کاتی مێژوودا دەرکەوت و خاوەندارێتی لە دۆزی رەوای گەلی کورد کرد.
هێرۆخان دوور لە سەیوانی حەوانەوە، ژیانی خەبات و تێکۆشانی سەختی هەڵبژارد. ژیانی تێکۆشانی کوردایەتی دیاری کرد. هاوەڵی بیروباوەڕی خەباتی سەرۆک مام جەلال بوو، هێرۆخان کەمی نەکرد ئامادەگی جدی هەبوو لە مەیدانی خەبات و تێکۆشاندا؛ دادەی کوردایەتی بووە سەرچاوەو ئیلهام بەخش بۆ بەشداری راستەقینەی ژنانی کورد لە شۆڕش و خەباتی نەتەوەیدا . بەهەر بارێکدا باس لەم کێوە بەهێزو بڵندە بکەیت؛ هەر کەمەو باسو خواستی زیاتر هەڵدەگرێت. لە شاخ هێرۆخان توانی وەک میدیاکارێکی سەردەمیانە گرنگی بە تۆماری ئەرشیفی شاخ و شۆڕشی نوێ بدات، کامێراکەی دەستی دادە هێرۆ گەواهیدەری تۆماری داستان و نەبەردی هێزی پێشمەرگەبوون، بەکارەکانی توانی زۆرێک لە تاوانەکانی بەعس لە بۆردومان و راگواستنی گوندەکان و کاولکاری دێهاتەکان و ژەهربارانکردن بە تۆپ و تەیارە تۆماربکات، هەرئەوتۆمارەش لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا لە میدیا جیهانییەکان بڵاوبوونەوەو رووی تاوانی بەعس دژ بەگەلی کورد لە جیهان زیاتر دەرکەوت کە رژێمێک لە دنیادا هەیەو بە قورسترین چەک دژ بە نەتەوەیەکی بن دەست لە وڵاتەکەی خۆی دەجەنگێت.
لە ژیانی شاردا هێرۆخان سەرچاوەی گەورەترین شۆڕشی کلتوری و فەرهەنگی و رۆشنبیری بوو؛ لە دوای راپەڕین هێرۆخان بووە سەیوان بۆ کۆکردنەوەی چینی رۆشنبیرو هونەرمەندی کورد؛ کارەکانی مەدەنی و خزمەتی گەورەبوون بەنەتەوەی کورد؛ منداڵ پارێز ، پاراستنی شوێنەواری ئەم وڵاتەو ئەمنە سورەکەو خاک تیڤی و کوردسات و خەڵوەتگەی پیرو پشتگیری کردنی ناوەندەکانی زانست و زانیاری و کلتورو هونەرو رەسەنایەتی؛ ئەوکارەمەزنانەبوون کە تاهەتایە ناوی هێرۆخان گەش و دەدرەوشێنێتەوە.هێرۆخان سەرچاوەو چاوگی ئەو هەیەجانەبوو کە کۆمەڵگەی بەرەو مەدەنییەت دەبرد. زۆر عورفی نابەجێی لەگۆمەڵگە لەناوبرد لە رێی میدیاوەو بەردەوام خەمی هۆشمەندی تاکی کوردی بوو، رووبەڕووی نەریتە نەخوازراوە دواکەوتووەکانی کۆمەڵ بووە.
بۆ شاری سلێمانی هێرۆخان، سەرداری پێشکەوتنی شاربوو، جێنەبوو لەم شارەدا خزمەتی دادە هێرۆی پێنەگات. هێرۆخان تین و تاوی ئاوەدانی و حەسانەوەی گەل بوو، کارەکانی بەگەشی و درەوشاوەیی بۆ گەل دەمێننەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved