سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی: قەڵادزێی سەربەرز؛ سەرباری زیانی گەورە هەر بە خۆڕاگریی خۆی مایەوە

2023-04-25
٤٩ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر بۆردوومانی شاری قەڵادزێی خۆڕاگر و زانکۆی سلێمانی لەو شارەدا، بەداخەوە رژێمی بەعس لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤، بە دڕندانە و بە بۆمبی ناپاڵم؛ بێدەست پاراستن لە خەڵکی مەدەنی و بێ دیفاع، شاری قەڵادزێی خۆڕاگر و زانکۆی سلێمانی بۆردوومانکرد.

سوپای بەعس نامرۆڤانە بە بۆردوومان؛ بەسەدان خەڵک و خوێندکاری شەهیدکرد و بەشێکی زۆری سەرخان و ژێرخانی ئەوشارەی خاپوورکرد.

قەڵادزێی سەربەرز؛ سەرباری زیانی گەورە هەر بە خۆڕاگری خۆی مایەوە و دژ بە ستەمکاری داگیرکاری بەعسی فاشی وەستایەوە و کۆڵی لەڕێگەی کوردایەتی و رێبازی نوێی خەبات نەدا.

لەم رۆژەدا درود، وەفا و رێز؛ دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved