کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
پەیامی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا
2026-11-22
پەیامی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا
بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە، لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە سەری رێز و نەوازش لەبەردەم گڵکۆی پیرۆزی سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان دادەنەوێنین و سڵاو و دروود دەنێرین بۆ رۆحی پاکی هەموو ئەو قارەمانانەی کە بە خوێنی خۆیان مێژووی پڕ لە سەروەریی یەکێتی و گەلەکەمانیان نەخشاند.
رۆژی٢١ی تشرینی دووەم "رۆژی شەهیدانی یەکێتی"یە، یادێکی مەزن و پڕشکۆیە لە مێژووی و سەروەریی و خەباتی بەردەوامی نەتەوەی کورد و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆک مام جەلال، هەرئەمەش وای کرد یەکێتی ناوی حزبی شەهیدانی لیبنرێت.
رۆژی شەهیدی یەکێتی، وێستگەیەکی مێژوویی و پڕ شکۆیە بۆ بیرهێنانەوەی قوربانیدان و خۆڕاگریی ئەو مرۆڤە مەزنانەی کە لەپێناو ئازادی، دیموکراسی، مافی چارەی خۆنووسین، پاراستنی خاک و کەرامەتی نەتەوەکەماندا، گیانی خۆیان بەخت کرد، ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خوێنی شەهیدانمان لەیاد ناکەین و لەگەڵ ناوهێنانی هەرشەهیدێکدا لەسەر پێ دەوەستین و دەست لەسەر دڵمان دادەنێین، خۆمان بە قەرزاری یەکبەیەکیان و کەسوکارەکانیان دەزانین، چونکە ئەوان یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت بەڕاستی بۆ میللەت جەنگان و گیانی خۆیان بەخت کرد.
لەم رۆژەدا رایدەگەیەنین خەبات و قوربانیدان بەردەوامیمان دەبێت تا بەدیهێنانی یەکجارەکی ئاوات و خۆزگەی شەهیدان و داواکاریی کەسوکارە سەربەرزەکانیان.
سەری رێز و نەوازش بۆ شەھیدانی یەکێتی و ھەموو شەھیدانی دیکە رێگەی رزگاریی کوردستان دادەنوێنین، بەرز و پرسەروەری بێت رۆژی شەھیدی یەکێتی.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٢١ی ۱۱ی ٢٠٢٦
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
پرۆژەی فۆتۆگرافی «چاوی شاری شاران» بۆ یادی ٢٤٢ ساڵەی سلێمانی
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشداریی مەراسیمی خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز دەکات
هەواڵ
ئایندە میدیا ئەرشیفی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشکەشی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و رێکخراوی Hub 200 وۆرکشوپێک بۆ بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان لە بەغدا رێکدەخەن
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە کۆنفرانسی زانستیی زانکۆی سلێمانی دەربارەی منداڵان و گەنجان بەرهەمە چاپکراوەکانی دەبەخشێتە خوێنەران
هەواڵ
بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی پرۆژەی رۆشنبیری؛ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و رێکخراوی CDO هەمئاهەنگییەکان پەرەپێدەدەن
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved