دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و رێکخراوی Hub 200 وۆرکشوپێک بۆ بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان لە بەغدا رێکدەخەن

2026-11-08
​دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە بەغدا، بە هاوکاریی رێکخراوی Hub 200، وۆرکشوپێکی راهێنانی بە ناونیشانی "بیرکردنەوەی داهێنەرانە و ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان" بە بەشداریی کۆمەڵێک لە قوتابیانی زانکۆ ئەنجام دا.

​وۆرکشوپەکە تیشکی خستە سەر گرنگیی بیرکردنەوە لە دەرەوەی چوارچێوە باوەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ قوتابیان تاوەکو رای خۆیان دەرببڕن و بیرۆکەکان لە گۆشەنیگای جیاوازەوە تاووتوێ بکەن، لەگەڵ هاندانی گفتوگۆ و کارکردنی بەکۆمەڵ لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و گەڕان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆیان.

​وۆرکشوپەکە شایەتی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی رای و ئەزموون بوو لە نێوان بەشداربوواندا، کە تێیدا کاریان کرد بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەکانیان بە شێوازێکی هاوبەش و گۆڕینیان بۆ پێشنیاری کرداریی کە بتوانرێت لە ژینگەی زانکۆیی و کۆمەڵگەدا سودیان لێ وەربگیرێت.

​ئەم وۆرکشوپە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەی کە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوکاریی رێکخراو و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ئەنجامی دەدات، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتی فراوانتر بۆ گەنجان تاوەکو بەشداری بکەن، بیرۆکەکانیان دەرببڕن و بەشداری لە پێشکەشکردنی دەستپێشخەرییە خزمەتگوزارییەکانی کۆمەڵگەدا بکەن.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved