پیرۆزباییەک لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-ەوە بۆ زانکۆی سلێمانی

2024-01-28
بەڕێزان/ پ. د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی

دەمانەوێت هەوڵ و ماندوونتان بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئاستی یەکەم لەسەر هەرێمی کوردستان و چوارەم لەسەر عێراق لە ریزبەندیی وێبۆمێتریکس بەرزبنرخێنین دەستخۆشیتان لێبکەین، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و خۆمان بکەین.

بەدەستهێنانی ئەم ناو، رێزبەندییە و بەرزترکردنەوەی ئاستی زانکۆی سلێمانی، خەمخۆری و هەوڵە بێوچانەکانی ئێوەیە ئێمەش شانازیتان پێوە دەکەین، دڵنیاشین شەونخۆنی دەکەن بۆ ساڵەکانی داهاتوو ئەم ئاستە زیاتر ببەنە پێشەوە هەرچەند لە بارودۆخێکی ئابووری سەختدان، بەڵام بێوچان هانگاو دەنێن و لەمپەرەکان تێدەپەڕێنن.

زانکۆی سلێمانی؛ زانکۆی دایکە بنەما و سەرچاوەی دروستبوونی چەندین زانکۆی دیکە بووە لە هەرێمی کوردستان، ئەم زانکۆیە دەدرەوشێتەوە و بووەتە چرای گەشاوە لە ماڵی هەموواندا.
زانکۆی سلێمانی ناو و ناوبانگتان پیرۆز، پاڵپشت و پشتیوانتانین و هەمیشە سەرکەوتووبن.


باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی 
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved