چیرۆکی دۆزینەوە و بەدەستگەیشتنی نەخشەی مورافەعەکە بە سەرۆک مام جەلال

2024-02-14
شانازییەکانی ئەکادیمیای بەدرخان گەلەک زۆرن ...
 ٭ مێژوو شاهیدە، چۆن ئەو نەخشە عوسمانلییەمان دەستکەوت ...
حەمید بەدرخان :شانازییەکی مێژوویی گەورەم تۆمارکرد ...
لە رۆژی مورافەعە مێژووییەکی سەرۆک مام جەلال
من نەخشە مێژووییە عوسمانییەکەمدا بە سەرۆک مام جەلال ...

ئەو رۆژە مێژووییەی مام جەلال عێراقییەکانی تووشی شۆک کرد بەنیشاندانی نەخشەی هەموو کوردستان لە سەردەمی
عوسمانییەکان کە سنووری هەموو کوردستانی تێدا دیاری کراوە بەکەرکویشەوە ئەم نەخشە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عەبدول حەمیدی دووەم دەگەڕێتەوە

مام جەلال تاڵەبانی لە ٩ی شوباتی ٢٠٠٤ بۆیەکەمجار لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی حوكم کە ئەوکات عێراق لەڕێگەی ئەو ئەنجومەنەوە بەڕێوەدەبرا، نەخشەیەکی گەورەی هەرچوار پارچەی کوردستان کە هی سەردەمی عوسمانییەکان بوو بەرزکردەوە و تیایدا ئەوەی سەلماند کە ناوچەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ سەر بە باشووری کوردستانن، ئەوەش بوو بە بەڵگەیەکی مێژووی گەورە بۆ کورد.

ئەو کەسانەی کە هاوکاربوون بۆ ئەوەی نەخشەکە بگات بە دەستی مام جەلال، دوانیان له‌ ژیاندا نه‌ماون و یەکێکیشان هێشتا لە ژیاندایه‌. چیڕۆکی هەڵگرتن و شاردنەوەی نەخشەکە زیاتر لە ١٠٠ ساڵ بووە لە شاری موسڵ لەلایەن کەسێکی عەرەبه‌وه‌، دواتریش ده‌گه‌یەنرێته‌ دەستی مام جەلال.

حەمید بەدرخان كه‌سایه‌تییه‌كی كورده‌، ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ نەخشەکە و ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ نه‌خشه‌كه‌ی لابووه‌ گه‌یاندووه‌ته‌ لای مام جه‌لال، ئه‌ویش نەخشەكه‌ی وەک گەورەترین خەڵات پێشكه‌شی مام جه‌لال كردبوو.

حەمید بەدرخان، سەرۆکی دامەزراوەی بەدرخان کە ئێستا لە ئەڵمانیا ده‌ژی، نەخشەکەی گەیاندە دەستی مام جەلال، ئه‌و بۆ دواڕۆژ دەڵێت "لەساڵی ٢٠٠٣ دوای رووخانی رژێمی بەعس بۆیەکەمجار سەردانی شاری موسڵم کرد، بۆ لای برایەكم کە لە ساڵی ١٩٦٧وه‌ لەوێ نیشتەجێبوون، لە جەژنی رەمەزانی هەمان ساڵدا، لە ماڵی برا گەورەکەم بەناوی فارس ئەبوبەکرد له‌ ساڵی 2003، دانیشتبووین کەسیک هات بۆ جەژنانە کە عەرەب بوو به‌ ناوی (ئه‌بو عماد)، وتی من نەخشەیەکی سەردەمی عوسمانییەکانمان لایە کە لەکۆنەوە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە لای بنەماڵەكه‌ی ئێمەیە بەناوی بنەماڵەی (المعماری) لە شاری موسڵ هەڵگیراوە".

حەمید بەدرخان دەڵێت "قسەکانی سەرنجیان راکێشام و بیرم بۆ لەوە کردەوە کە ئەبێت نەخشەکە چی بێت و چۆنبێت، پرسیارم لێكرد و ئه‌ویش وتی نەخشەکە هی عوسمانلییە، رەنگە بۆ کورد گرنگ بێت، چونکە باسی کوردستان و سنوورەکەی دەکات و ئەگەر بۆ ئێوە باشبێت کە کاری رۆژنامەنووسی و چاپ دەکەن پێشکەشتان بێت".

دەشڵێت "پێموت نەخشەکە چۆن ببینین؟ کاتژمێر 2:00ی هەمان رۆژ نەخشەکەی هێنا و لەناو تورەکەیەکی کۆنی سەردەمی عومسانی بوو، جوان پێچرابوو".

بەدەرخان باس له‌وه‌ده‌كات: کاتێك ئەبو عیماد نەخشەکەی هێنا، کردمانەوە نەخشەکە لە پێستەی ئاژەڵ دروستکرابوو و پێکهاتبوو لە ١٦ پارچەی جیا جیا به‌ درێژی مەترێک و بەرزیی ٧٠ سانتیمەتر، لە چاپخانەی ئەمریکا لە لوبنان چاپکرابوو، مێژووکەی لەسەری نوسراوە ١٨٩٧ چاپکراوە، ئەوەش سەرنجی راکێشام، چونکە نەخشەکە زۆر جوان سنووری باشووری کوردستانی دیاریکردبوو".

وه‌ك بەدرخان ده‌ڵێت سەری دەسوڕمێت، بەڵام نایەوێت وا نیشانی بدات کە ئەوە بۆ کورد گرنگە، نەوەک ئه‌بو عیماد پەشیمان بێتەوە، بۆیە دەڵێت: "بەسادەیی پێموت ئەوە شتێکی باشە، نەخشەی وامان زۆر هەیە، بەڵام ئەوە رەنگەکەی جوانە  تۆخە و رەنگا و رەنگە، ئەویش وتی پێشکەشت بێت، منیش بۆ بەیانییه‌كه‌ی زوو لەگەڵ خۆمم هێنایەوە بۆ هەولێر، هاتمە سلێمانی و نیشانی هەریەک لە فەرید ئەسەسەرد و جەمال عەبدولم-دا کە ئەوە نەخشە گرنگەم دەستکەوتووە".

ئەوەی بۆ حەمید بەدرخان گرنگبوو، ئەوکات بتوانێت مام جەلال ببینێت و نەخشەکەی نیشان بدات، بۆیە حەمید بەدرخان دەچێتە نووسینگەی مام جەلال، بەدرخان دەڵێت "ئەوکات ئاراسی شێخ جەنگی کە سکرتێری سەرۆک مام جەلال بوو، نەخشەکەم نیشاندا و  وتی نەخشەکە زۆر گرنگە، بەبێ وەستان بڕۆ لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێک کەسەکە بێنە بۆ ئێرە با بیبه‌ین و گفتوگۆی لەگەڵ بکەین، بەڵام من بە ته‌کسی گەڕامەوە و چووم بۆ لای ئه‌بو عیماد و پێموت نووسینگەی مام جەلال زۆر سوپاسیان کردووی و دەیانەوێت سوپاست بکەن و بتبینن، بەڵام ئەو بەهۆی بارودۆخی ئەوکاتی عێراق دەترسا، بەڵام زۆر دڵخۆشبوو ئامادەیی هاتنی بۆ سلێمانی دەربڕی، گەڕاینەوە بۆ سلێمانی و لە نووسینگەی سەرۆک مام جەلال، جگە لە پێشوازی و سوپاسکردنی، بڕی 10 هەزار دۆلاریان پێیدا وەک خەڵات بۆ نەخشەکە و کڵاشێکیشمان وەک یادگاری پێیدا".
نەخشەکە دەگات بە دەستی مام جەلال و سەرسوڕمانی خۆی دەردەبرێت و بە کارێکی گرنگ و گەورە وەسفی دەکات، حەمید بەدرخان دەڵێت "مام جەلال لەبەرانبەر کارەکەی ئێمە ئەوکاتە کۆمپیوتەرێک و پرێنتەرێک و فلاشێکی و چەند کەلوپەلێکی دا بە دەزگای بەدرخان بۆ چاپ، چونکە ئێمە ئامادەنەبووین هیچ هاوکارییەکی ماددی لە مام جەلال وەربگرین، جگە لەوەی سوپاس و دەستخۆشی زۆری کرد بۆ ئەو کارە گرنگەی کە کردومانە".
مام جەلال نەخشەکە وەردەگرێت و دەڵێت ئەوە بەڵگەیەکی بەهێزە کە ناوچە کوردستانییەکان دەسه‌لمێنێت و دەبێت هەموو جیهان نەخشەکە ببینێت، بۆیە لە رۆژی ٩ شوباتی ساڵی ٢٠٠٣ لە دانیشتنی ئەنجومەنی حوكم نەخشەکەی بەرزکردەوەو جگە لەوەی کوردستانیبوونی کەرکوک و شه‌نگال و خانەقین و ناوچەکانی تری وەک کوردستانی ناساند، سنووری هەرسێ پارچەکەی تری کوردستانیشی دیاریکردوەو بەپێی نەخشەکە سنورەکان دیاریکراون، لە نەخشەکەدا بەوردی سەرجەم شوێنەکان دیاریدەکات و تیایدا روونکراوەتەوە
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved