پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی (٣٠)یەمین ساڵیادی دەرکردنی گۆڤار و دامەزراندنی ماڵپەڕی ئەلمەرسەد (المرصد)

2024-03-12

بەڕێزان/ سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی گۆڤار و ماڵپەڕی ئەلمەرسەد (المرصد)
بەبۆنەی (٣٠)یەمین ساڵیادی دەرکردنی گۆڤار و دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتانەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.
دامەزراوە میدیاییەکەتان سەرچاوەیەکی گرنگ و باوەڕپێکراوی ئێمەیە، گۆڤار و ماڵپەڕەکەتان شیکارییە وردەکانی کە بەزمانی عەرەبی دەردەچێت پێویستییەکی ئەم قوناغەیە بۆ بەرچاوخستنی رووداوەکانی هەرێم و عیراق، هیوادارین لە داهاتوودا زیاتر خزمەت بە دۆزی کورد پرسە نیشتمانییەکان بکەن لە شەقامی عەرەبیدا.

(المرصد) لەماوەی تەمەنی خۆیدا بووەتە مینبەری گەیاندنی راستی و دەنگی سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگە، دامەزراوەکەتان موڵکی هەمووانە و بۆ هەمووان دەبێت، لەئێستاشدا رۆڵێكی كاریگەر لەبەرگریكردن لەبیری نیشتیانپەروەری، ماف و ئازادییە گشتییەكاندا دەگێڕێت.
دەمەوێت لەم رۆژە پیرۆزەدا سوپاسێکی بێ پایانتان بکەم بەهۆی ناردنی گۆڤاری ئەلمەرسەد رۆژانە بۆ دامەزراوەکەمان.
‎ هەمیشە لەلووتكەدا بتان ببینین و پاڵپشتی تەواوتان دەکەین، هیوای سەرکەوتنی زیاتر، چالاکانەتر و هەنگاوی بەهێزترتان بۆ دەخوازین.

دووبارە (٣٠)یەمین ساڵیادی گۆڤار و ماڵپەڕی ئەلمەرسەد (المرصد)ی ئازیز پیرۆزدەکەین.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved