دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولی بەرزکردنەوەی تواناکان دەکاتەوە

2023-05-04
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولێکی بۆ بەشێک لە فەرمانگە جیاوازەکانی شاری سلێمانی کردەوە، بەشێک لە فەرمانبەران بەشدارییان تێداکرد، خولەکە لە ژێر ناوی (خۆگونجاندن و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتییاندا) کە بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥/٤/٢٠٢٣ بە کۆتا گەیشت، ئامانج لەم خۆلە پەرەپێدانی تواناکانی پەیوەندی، زارەکی، نازارەکی و شێوازی رووبەڕووبوونەوە و بنیاتنانی کەسایەتیی خوازراو بۆ هەموو کەسێک لە هەر ئاستێکدا بێت.

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەبارەی خولەکەوە باس لەوە دەکات: "ئەم خولە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی تواناکانی تاک لەبواری پەیوەندیی نێوان کەسەکان و گواستنەوەیان بۆ ئاستی داهاتوو، هەروەها کردنەوەی ئەم جۆرە خولەنە بەردەوامی دەبێت".

لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون درایە ئەو فەرمانبەرانەی بەشدارییان کرد بوو، سەرنجی بەشداربوون ئەوە بوو کە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بە پێویست دازانن و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کەسایەتی و توانا زانستییەکانیان لەبواری خۆگونجاندن و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتییاندا.
ئەم خولە لەلایەن پ. د. کاوە محەمەدفەرەج قەرەداغی، مامۆستای زانکۆی سلێمانییەوە وترایەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved