پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی سەرنووسەری کوردستانی نوێ_وە

2024-04-03

بەڕێز/ د. عەدالەت عەبدوڵڵا، سەرنووسەری نوێی کوردستانی نوێ

بەبۆنەی دەستبەکاربوونت وەک سەرنووسەری کوردستانی نوێ، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایت ئاراستە دەکەین هیوای سەرکەوتن بۆ دەخوازین لە ئەرک و کاری نوێدا، هیوادارین بە هێزو توانایەکی جیاوازە و داهێنانی نوێوە دەستپێبکەیت.

‎‎کوردستانی نوێ؛ رۆژنامەیەکی نۆبەرەیە و جێگەی شانازی هەمووانە دڵنیاشم تواناکانی جەنابت وا دەکات زیاتر بیکەیتە سەرچاوەی هەواڵی رۆژانەمان، هەمووان دەزانین پشتبەستن بە فکری سەرۆک مام جەلال هەمیشە دەرگەی کراوە و لەسەرپشت بووە بۆ بڵاوكردنەوەی رەخنە و بیروڕای جیاوازی رۆشنبیران و نووسەران لەم رۆژنامە جوانە، ئەم رۆژنامەیە بە وێبسایت و پەڕەکانی لە سۆشیاڵ میدیا رۆڵێكی كاریگەر لە بەرگریكردن لەبیری نیشتیانپەروەری، ماف و ئازادییە گشتییەكاندا دەگێڕێت.

ئاواتەخوازین هەمیشە كوردستانی نوێ لە لووتكەی سەركەوتن و پێشكەوتن ببینین.

‎دووبارە پیرۆزبێت، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆت و تەواوی ستافە جوانەکەت دەخوازین.



                باڵیۆز د. محەمەد سابیر
    سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved