بەرەو هەشتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی- شاری سلێمانی – ٢٠٢٥

2025-05-05

پێناسەی دامەزراوە

دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى؛ دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنە، هەروەها کولتووری، مرۆڤایەتی و نیشتمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن، پاراستن، ئەرشیف کردنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.

ئامانجەکانی دامەزراوەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى

١- پاراستن و کۆکردنەوەی ئەرشیفی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی.
٢- پەرەپێدانی بواری رووناکبیری و توێژینەوەی ئەکادیمی؛ لەسەر فیکر، ژیان و سیاسەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
٣- گەشەپێدانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان و  یەکسانیی جێندەری لە کۆمەڵگەی کوردستانی و عێراقیدا.
٤- گەشەپێدانی بەها مرۆییەکان لەبواری جێندەری و  کولتووری پێکەوەژیان لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی و عێراقیدا.
٥- گەشەپێدانی چۆنایەتى بە نووسینی توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر رێباز و ئەندێشەى سەرۆک جەلال تاڵەبانى و بڵاو کردنەوەی.
٦- هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری تاک لە کۆمەڵی کوردستان و عێراقدا.
٧-کارکردن بۆ دابینکردنی خوێندنی ساڵانەى (سکۆڵەرشیپ) لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
٨-دیارى کردنى رۆژى ژیان ئاوایکردنى سەرۆک جەلال تاڵەبانى لە رێکەوتی٣ی ئۆکتۆبەر وەک بۆنەیەکى نیشتمانى و نەتەوەیی.
٩- پێگیریکردن بە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق.
١٠- پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق.

-یەکەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، دووەمین، سێیەم و چوارەمین هیچ مەراسیمێکی بۆ نەکراوە

 پێنجەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال - شاری هەولێر٢٠٢٢ 

شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال - شاری بەغدا٢٠٢٣

 یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال لە شاری نەجەف٢٠٢٣
 پرۆژەوە چالاکییەکان:
   یەکەم: ئەرشیف
ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە درووستکردنی رایەڵەیەکی فراوان لەناوەو دەرەوەی وڵات، کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی (ڤیدیۆ، وێنە، دەنگ، نامە، نووسین، وتار، دەستنووس، بەڵگەنامە و کتێب...) وە هەربابەتێک کە پەیوەندی بە ئەرشیفی مێژوو خەباتی سەرۆک مام جەلالەوە هەبێت.
ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەسەر سێ بنەمای سەرەکی کە بریتین لە (کۆکردنەوە، پاراستن و پەرەپێدان).
*کۆکردنەوەی سەدان بابەت لە (ڤیدیۆ، وێنە، دەنگ، نامە، نووسین، وتار، دەستنووس، بەڵگەنامە و کتێب...) لە ئەرشیفی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
*پڕۆژەی چاوپێکەتن لەگەڵ سەرجەم ئەو کەسایەتیانەی کە هاوڕێو هاوخەباتی سەرۆک مام جەلال بوون یاخود ئەو کەسایەتیانەی کە کاریان لەگەڵ کردووە بە چاوپیکەوتنی ڤیدیۆیی و وەرگرتنی ئەرشیفەکانیان.
*جگە لە ئەرشیفی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کارکراوە بۆ کۆکردنەوەی ئەرشیفی هێرۆخان و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد.
*درووستکردنی ساڵنامەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
*واژۆکردنی لێکتێگەشتن لەگەڵ ناوەندە ئەرشیفییەکانی ناوەو دەرەوەی وڵات، بەمەبەستی کۆکردنەوەی ئەرشیفی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
*دابینکردنی سەرچاوەی توێژینەوە بۆ خوێیندکارانی زانکۆ.
*درووستکردنی ئەرشیفی نیشتمانی، بۆ پاراستنی سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی کە پەیوەندی بە مێژووی کورد و کوردستانەوە هەیە.
*بەشداریکردن لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان لەبواری ئەرشیفیدا

لە ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانیدا سەرجەم بەرهەمە کۆکراوەکان کاری ئیدیتکردن و رێکخستن و پۆلێنکردنیان بۆدەکرێت و ئامادەدەکرێن بۆ توێژینەوەی زانستی .

حەوتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال - شاری کەرکوک- ٢٠٢٤ 

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یادی حەوتەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری کەرکوک کردەوە
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۳/ئۆکتۆبەری ۲۰۲٤ بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری کەرکوک مەراسیمی یادی حەوتەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق و نوێنەری تایبەتی محەمەد شیاع سودانی و بەڕێر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتیی سەرۆک مام جەلال و کۆمەڵێک میوانی حکومی و حزبی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، یادەکە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییەوە ئامادەکرابوو.

                                 سەنتەری راهێنان
١- ناوەندی راهێنان و فێرکردن: ئەنجامدانی 6 شەش خولی بەرزکردنەوەی تواناکان لەم بابەتانەی لای خوارەوە:
ا. خۆگونجاندن و مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتی: فەرمانبەرانی چەند دامودەزگایەکی حکومی لە سلێمانی.
ب. ماف و ئەركی فەرمانبەران: فەرمانبەرانی چەند دامودەزگایەکی حکومی لە سلێمانی
ج. ئەركەكاني بەرێوەبردن: فەرمانبەرانی چەند دامودەزگایەکی حکومی لە سلێمانی
د. بەرێوەبردنی پرۆژە: فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی
ه. ICT and Modern Academic Tools: بۆ مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە
و. بەرێوەبردنی گەنجینە: بۆ فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی.
ح. : New Trends in Research Methodology
بۆ  خوێندکاری خوێندنی باڵا لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
کۆی گشتیی سوودمەند (فێرخواز) لەم خولانەی کەئەجامدراون: ١١٥ سوودمەند(فێرخواز).
                                                                                        ٥٦ فێرخواز (بەشداربوو) مێ
                                                                                        ٥٩ فێرخواز (بەشداربوو) نێر
                                                                         کۆی راپرسی: ١١٣

                         چوارەم: لێکتێگەیشتن
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆ و لایەنەکان: ١١ لێکتێگەیشتن
١-زانکۆی سلێمانی
٢- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٣- زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان
٤- زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان
٥-زانکۆی گەرمیان
٦- زانکۆی راپەڕین
٧- زانکۆی کۆیە
٨- زانکۆی هەڵەبجە
٩- مؤسسة بحر العلوم الخیریة
١٠- ستۆدیۆی عەباسی ڤیدیۆ
١١- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
١٢- زانکۆی چەرمۆ
١٣- زانکۆی جیهان – سلیمانی.
                         پێنجەم: بڵاوکراوە
چاپکردنی کتێب و بڵاوکردنەوە
چاپکردنی کتێب:٦ کتێب
                         شەشەم: سکۆلارشیپ
دابینکردنی سکۆلارشیپ (ماستەر – دکتۆرا)
زانکۆی سلێمانی: ٢سکۆلاشیپ
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی: ٢سکۆلارشیپ
زانکۆی کۆیە: ١سکۆلارشیپ
زانکۆی کۆمار: ١سکۆلارشیپ
زانکۆی گەرمیان: ٢سکۆلارشیپ

راگەیاندن
( ویبسایت و سوشیاڵ میدیا)

                                     یەکەم: وێبسایت
بەشی زمانی کوردی (https://www.pjtfoundation.org/)
بەشی زمانی عەرەبی (https://www.pjtfoundation.org/arabic/)
بەشی زمانی ئینگلیزی (https://www.pjtfoundation.org/english/)
                                   دووەم: پەیجی فەیسبووک
 (https://www.facebook.com/pjtfoundation)
                                  سێیەم: ئینستاگرام
 (https://www.instagram.com/pj_tf/)
                                 چوارەم: یوتیوب
 (https://www.youtube.com/@pjtf)

 

کۆنفرانسی ناوچەیی پوگواش-عێراق

یەکەمین کۆنفرانسی ناوچەیی پوگواش-عێراق، کە لە ڕێکەوتی ١٩–٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥ لە هۆتێل ڕۆتانای شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە دەچێت.
ئەم کۆنفرانسە گرنگە تیشک دەخاتە سەر سنووردارکردنی بڵاوبوونەوە و بەکارهێنانی چەکە کۆکوژەکان(WMD)  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. وەک لە پرۆگرامەکەدا دیارە (کە پەیوستکراوە)، ئەم کۆنفرانسە کۆمەڵێک پسپۆڕ، توێژەر و بەرپرسانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کۆدەکاتەوە بۆ شیکردنەوەی ئاڵەنگارییەکان و دەرفەتەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و بەکارهێنانی چەکە کۆکوژەکان و پێشخستنی هەنگاوە کردارییەکان بۆ داماڵینی چەک و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. دانیشتنێکی تایبەت تەرخان دەکرێت بۆ بونیادنانی ناوچەیەکی داماڵراو لە چەکی کۆکوژلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەشتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال - شاری سلێمانی – ٢٠٢٥


  یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە زانكۆی سلێمانی رێكدەخرێت
زانــكۆی ســلــێمـانـی بەهەمئاهەنگی (دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی‌) و هەریەك لە زانكۆكانی (كۆیە، راپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتی‌ و قەیوانی نێودەوڵەتی)، بەدروشمی (سەرۆك مام جەلال راستی‌ و هەڵوێستە مێژووییەكان)، یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
كۆنفرانسەكە، (نۆ) تەوەری زانستی دەربارەی (ژیاننامە‌ و كەسایەتیی سەرۆك مام جەلال، رەهەندی سیاسی‌ و هزری‌ و شۆڕشگێریی سەرۆك تاڵەبانی، رۆڵی لە چەسپاندن‌ و سەروەری یاسا، رۆڵ‌ و كاریگەری سیاسەتی سەرۆك مام جەلال لە گرنگیدان بە پرس‌ و مافەكانی ژنان، كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر سەقامگیری‌ و هاوسەنگیی سیاسی لە هەرێمی كوردستان‌ و عێراق، رۆڵی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، رۆڵی لە بەدەستهێنان‌ و دابینكردنی مافەكانی نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان‌ و مافی نەتەوەكانی تر و كەمایەتییەكان لە عێراقدا، رۆڵی لە رەوتی ئازادی رادەبڕین‌ و مافی مرۆڤ‌ و ئازادی میدیا‌ و چاپەمەنی لە هەرێمی كوردستان‌ و نەخش‌ و جێدەستی لە بواری سیاسی‌ و دبلۆماسیەتی گشتیدا) لەخۆدەگرێت.       
     دیـدگای کۆنفرانس:
سەرۆک جەلال تاڵەبانی یەکێکە لە کەسایەتییە دیار و کاریگەرەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەک، ڕۆڵ و کاریگەرییەکی زۆری لە کۆی کایە جۆراوجۆرەکانی ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و زانستی و ئازادیخوازیی نەتەوەی کورد و سەرجەم عێراق بە هەموو نەتەوەو پێکهاتەکانییەوە هەبووە. هەموو ژیانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد و گەیشتن بە مافی چارەی خۆنوسین و چەسپاندنی دیموکراسی لە عێراق و ئاشتی لە ناوچەکەدا. مێژووی ژیان و خەبات و کاری ڕێکخراوەیی و سیاسی و هەوڵەکانی لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و دبلۆماسی و ڕزگاربوونی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی دکتاتۆری و دامەزراندنی حکومەتی هەرێم و پاشان ڕۆڵی لە بونیاتنانی عێراقێکی دیموکراسی و فیدراڵ و بوونی بە یەکەمین سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق و هەوڵە بێ وچان و نەبڕاوەکانی بۆ یەکخستنی هەموو نەتەوەو پێکهاتەکانی عێراق و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا و ڕۆڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی، هەموو ئەمانە هەڵگری ئەوەن قووڵ و ورد بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستییەوە لەلایەن پسپۆڕەکانی ئەم بوارەوە شەن و کەو بکرێن.

ئامانجەکانی کۆنفرانس:
ناساندنی دنیابینیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە بواری بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردندا.
خستنەڕوو و ناساندنێکی گشتگیر و هەمەلایەنەی کەسێتیی سیاسی و هزری و یاسایی و دبلۆماسیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، کە کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لەسەر کۆی ڕووداوەکانی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم و سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەک.
ڕۆشنکردنەوەی ڕێباز و ڕەوتی خەباتیان و ڕۆڵ و کاریگەریی لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد و کاریگەریی لە ئاستی عێراق و ناوچەکەو نێودەوڵەتیدا.
گرنگیدان بە لێهاتوویی و کاریزماییەکەی لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکاندا، هەروەها تیشک خستنە سەر خەباتی ئاشتیخوازانەی و دیدو تێڕوانینی بۆ پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێم و عێراق و ناوچەکەدا.
شیکردنەوەی هەوڵ و بیر و کارەکانی لە پتەوکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و یاسایی و دبلۆماسی لە عێراق و ناوچەکەدا.
کارە ئەکادیمییەکانی و ڕۆڵی لە گەشەپێدانی زانست و پاراستنی کەلتور و گرنگیدانی بە بواری پەروەردەو خوێندنی باڵاو ڕۆڵی لە کردنەوەی زانکۆی سلێمانی و فەراهام کردنی سەربەخۆیی بۆ دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو زانکۆکان.
دەرخستن و ڕوونکردنەوەی گرنگیدانی بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری و دەستەبەرکردنی ئازادیی دەربڕینی بیروڕاو کردنەوەی دەرگای ڕەخنەگرتن، بە مەبەستی چارەسەرکردن و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان.

تەوەرکانی کۆنفرانس:
تەوەری یەکەم – ژیاننامەو کەسایەتیی مام جەلال:
وردەکاریی و لایەنە زانراو و نەزانراوەکانی ژیانی مام جەلال و قۆناغی لاوێتی و یەکەم هەنگاوی بۆ ناو کاری رێکخراوەیی و سیاسەت و ڕۆڵی لە دروستکردنی رێکخراوەکاندا. هەروەها کەسێتی و شێوازی مامەڵەو پەیوەندییەکانی و ڕەهەندە تایبەتەکانی کەسایەتییەکەی و لایەنە قسە لێ نەکراوەکانی ژیانی و نوکتەو قسە خۆشەکانی، لەگەڵ تەواوی ئەو نامەو وێنەو دۆکیۆمێنتانەی پەیوەندییان بەم لایەنانەوە هەیە.
تەوەری دووەم: ڕەهەندی سیاسی و هزری و شۆڕشگێڕی:
کارو چالاکیی و خەبات و بەشدارییە سیاسییەکانی لە روووداوە کاریگەرەکانی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم و سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەکدا. هەروەها ڕۆڵی بەرێزیان وەک شۆڕشگێڕێک لە خەباتی نەتەوەیی و ڕۆڵی لە شۆڕشی ئەیلول و پاشان لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێدا لە پاش نسکۆ.
تەوەری سێهەم: ڕۆڵی لە چەسپاندن و سەرەوەری یاسادا:
ئەزموونی خوێندن و پاشان پارێزەرایەتی و ڕۆڵی لە بوارە یاساییەکان و چەسپاندن و سەروەری یاسادا.
تەوەری چوارەم: ڕۆڵ و کاریگەریی سیاسەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە گرنگیدان بە پرس و مافەکانی ژنان و کاراکردن و هێنانە پێشەوەیان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و رێکخراوەیی و هەموو ڕەهەندەکانی تری ژیاندا.
تەوەری پێنجەم: کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر سەقامگیری و هاوسەنگیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆڵی لە پەیوەندییەکانی کورد بە بەغداد و دەرەوەی کوردستان و  ڕاگرتنی هاوسەنگیی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغداد. 
تەوەری شەشەم: ڕۆڵی لە بواری پەروەردەو خوێندنی باڵاو بەرهەمەکانی وەک مێژوونووس و ئەکادیمیستێک.
تەوەری حەوتەم : ڕۆڵی لە بەدەستهێنان و دابینکردنی مافەکانی نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان و مافی نەتەوەکانی تر و کەمایەتییەکان لە عێراقدا.
تەوەری هەشتەم: ڕۆڵی لە ڕەوتی ئازادی ڕادەبڕین و  و مافی مرۆڤ و ئازادیی میدیا و چاپەمەنی لە هەرێمی کوردستان و جێدەستی لەم بوارانەدا.
تەوەری نۆیەم: نەخش و جێدەستی لە بواری سیاسی و دبلۆماسیەتی گشتیدا.

رێنماییەکان
١-ناردنی پوختەی توێژینەوە، کە پێویستە (٢٥٠ – ٣٠٠) وشە بێت، لەگەڵیدا ناوی سیانی توێژەر و شوێنی کار و ئیمەیل و ژمارەی تەلەفۆن دانرابێت.

٢-لەگەڵ ناردنی پوختەدا توێژەر (CV)یەکی خۆی بەجیا بنێرێت.
٣-ئەو توێژینەوەیەی دەنێردرێت بۆ کۆنفرانس، نابێت پێشتر لە هیچ گۆڤارێک یان شوێنێکی تردا بڵاو کرابێتەوە.
٤-پێویستە توێژینەوەکان سەرجەم مەرجە زانستی و ئەکادیمییەکانی نوسینی توێژینەوەی زانستییان تێدا بێت، بەتایبەتیش رەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت (ناونیشانی توێژینەوە پوخت و ڕوون بێت، ناوی تەواوی توێژەر، شوێنی کارکردن، ناوی وڵات، پوختەی توێژینەوە، کلیلە وشە، پێشەکی، ئەنجام، لیستی سەرچاوە).
٥-ئاماژەدان بە سەرچاوە لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەدا دەبێت و بەشێوازی (کۆتا ناوی نوسەر یان نازناو، ساڵی چاپ، ژمارەی لاپەڕە). وردەکاریی زیاتری سەرچاوەکان لە لیستی کۆتایی سەرچاوەکانی توێژینەوەکدا دەنوسرێت.
٦-توێژینەوە بە زمانەکانی کوردی (سەرجەم دیالێکتەکان)، عەرەبی، ئینگلیزی وەردەگیرێت.
٧-شێواز و رێنماییەکانی نوسینی توێژینەوە لە ڕووی فۆنتەوە بە (Unicode) بێت و پێویستە بەم جۆرە بێت:
أ‌. توێژینەوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بە فۆنتی (Noto Naskh Arabic) بێت و ناونیشان بە سایزی (١٥) و ناوەڕۆک بە سایزی (١٤) بنوسرێت.
ب‌. توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزی بە فۆنتی (Times New Roman) بێت و ناونیشان بە سایزی (١٤) و ناوەڕۆک بە سایزی (١٢) بنوسرێت.
٨-توێژینەوەکان بە پێی رێوشوێنەکانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی زانستی دەنێردرێن بۆ هەڵسەنگێنەران و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ئەوان پەسەند، یان ڕەتدەکرێنەوە.
٩-پێویستە توێژینەوەکە لە (٦٠٠٠) شەش هەزار وشە زیاتر نەبێت.
١٠-توێژینەوەکە دەنێردرێت بۆ ئەم ئیمەیلە ([email protected]).

کاتە گرنگەکانی کۆنفرانس:
١٦/ ٠٢/ ٢٠٢٥  ​ڕاگەیاندنی کۆنفرانس.
٢٢/ ٠٤ / ٢٠٢٥ ​ کۆتا کاتی وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان.
٠١/ ٠٥ / ٢٠٢٥  وەڵامدانەوەی پوختە پەسەندکراوەکان.
٠١ / ٠٨ / ٢٠٢٥  ​دوا کات بۆ ناردنی توێژینەوەکان بە تەواوکراوی.
٠١ /٠٩ / ٢٠٢٥  ​ڕاگەیاندنی توێژینەوە پەسەندکراوەکان.
٠٣–٠٤/ ١٠ / ٢٠٢٥​  ئەنجامدانی کۆنفرانس لە زانکۆی سلێمانی ــ هۆڵەکانی کۆنفرانس
شوێنی ئەنجامدانی کۆنفرانس:
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی / هۆڵەکانی کۆنگرێس

لیژنەکانی کۆنفرانس:
لیژنەی زانستی:
لیژنەی ئامادەکاری:
لیژنەی ڕاگەیاندن و (IT):
لیژنەی ڕاوێژکاری:
لیژنەی پەیوەندی و پڕۆتۆکۆل:
لیژنەی ئەندامانی زانکۆ هاوبەشەکان لە کۆنفرانسدا:
لیژنەی دارایی:
ــــــ ساڵیادەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و کۆنفرانسەکان بەسەربەرشتی و رۆڵی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراوە.


ئامادەکردنی کاروان رەسوڵ، راگەیاندنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved