کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
مام جەلال یەكەمین سەرۆك كۆماری عیراق لە نەتەوەی كورد، ١٩ ساڵ بەسەر هەڵبژاردنیدا تێدەپەڕێت
2024-04-04
سەرۆک مام جەلال لە ٦ی نیسانی ٢٠٠٥ دوای هەڵبژاردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێدرا، ئەمڕۆ ١٩ ساڵ بەسەر ئەو رۆژە مێژوویەدا تێدەپەڕێت.
لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ سەرۆک کۆمار؛ سەرۆک مام جەلال بووە یەکەم سیاسیی کورد لە مێژووی عێراقدا پۆستی سەرۆکی وڵات وەربگرێت بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی گەلی کورد، یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە مێژووی ئەو عیراقدا، لە چوارچێوەی دەستوری نوێی عێراقدا.
سەمامی ئەمانی پێبەخشرا ؛ بە هۆی لێهاتووی، سیاسەتی حەکیمانە، ئاشتەوایی و برایەتی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عیراقدا بەو هۆیەشەوە لەلایەن ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان نازناوی سەمامی ئەمانی بەخشییە سەرۆک مام جەلال.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە یاداشتەکانیدای لەبارەی سەرۆک مام جەلال نووسیویەتیێ: "غیابی لە عیراق پڕنابێتەوە، چونكە بە ئەزموون و تەمەنێكی مەعریفیی خۆی بووبووە مایەی خێر بۆ گەلانی عیراق و هەمووانی لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆدەكردەوە، غیابی سەرۆك مام جەلال بەهیچ شێوەیەك لە عیراق پڕنابێتەوە، چونكە تێڕوانینێكی واقعی بۆ بارودۆخەكان هەبوو، كە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەركردەكانی دەكردە دۆستی خۆی و بەمەبەش سەرنجی سەركردەكانی بەلای خۆیدا راكێشابوو".
باڵیۆز د. محەمەد سابیر دەشڵێت: "لە ساڵیادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كوردو لەدوای كۆچی دوایی، هیچ سەركردەیەك نییە هێندەی سەرۆك مام جەلال سیاسی بووبێت و هێندە رۆڵی گرنگی لە عیراق و ناوچەكەدا ببینێت، سەرۆك مام جەلال بەڕاستی سەمامی ئەمان بوو نەك هەر بۆ كورد، بەڵكو بۆ هەموو عیراق، بەشاهیەی دۆست و نەیارەكانی گەرەنتیكاری پاراستنی هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكانی عیراق و كۆكەرەوەی دیدگە و ڕروانگە جیاوازەكان بوو".
پەرۆشییەکان بۆ سەرۆک مام جەلال؛ سەرۆک ئۆباما کاتێک مام جەلال نەخۆش بوو ئەم نامەیەی نارد بەهۆی نەخۆش کەوتنەکەیەوە "خۆشەویستم فەخامەتی جەنابی سەرۆک، هەستێکی ناخۆش دایگرتم کاتێک هەواڵی نەخۆش کەوتنتم بیست، جەنابی سەرۆک بەڕێز بۆ چەندین ساڵ دۆستێکی گەوری ئەمریکا و سەرکردەیەکی سەرەکی لە عیراق و دیموکراتی نوێ و ئەمریکا و عیراق هاوبەشی نێوان وڵاتەکەمان و بە هۆی هەڵوێستی ژیرانەتان سوودی وەرگرتووە هیوای زوو چاکبوونەوەی خێرا و تەواو دەخوازم جێگەی ئومێد و هیوامە کەلە نزیکدا بگەڕێتەوە سەرکارەکەت".
تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پێشوو بەریتانیا لە پرسەی سەرۆک مام جەلال لە شاری لەندەن لە رێکەوتی ١٤/١٠/٢٠١٧ وتی: "ئێمە کۆبوونەوەی زۆرمان لەگەڵ مام جەلال پێکەوە هەبوو، زۆر کاتی باشمان پێکەوە بەڕێکرد، ئێمە کاتی بێ وێنەمان پێکەوە بەسەر برد ئاڵۆگۆڕی بەسەرهاتی زۆرمان کرد بیروڕامان لەبارەی جیاوازی رابردوو و ئایندە گۆڕییەوە، بە بۆچوونی من جەلال تاڵەبانی تایبەتمەندی هەبوو بەرچاوی هەبوو ئەو تەنها سەرکردەیەکی مەزن نەبوو، بەڵکو دەوڵەتمەداریش بوو:
یەکەم: تایبەتمەندی زیرەکییەکەی بوو، ئەو کەسێکی ژیر بوو، کارامەیی وتوانای هەبوو لە دەست وپەنجە نەرمکردن لەگەڵ هەرقورسترین سیاسەت لە جیهاند.
دووەم: تایبەتمەندی کە هەیبوو بریتی بوو لە سووربوون، بیر لە هەموو ئەوکاتانە بکەرەوە رووبەڕووی ئەو ببوەوە، کاتێک وادیاربوو ئەو دۆزەی لە دڵیدا شیرینە لە بارەی ئازادکردنەوە بوو.
سێیەم: تایبەتمەندی ئەو تایبەتمەندییە کە من لە بارەی زیرەکییەکەیەوە و سوور بوون لەسەر مرۆڤایەتییەکەی دەینرخێنمئ ەو پیاوێکی بە خەم بوو پیاوێکی شایستە بوو".
رۆژێكی مێژوویی؛ ئەو رۆژە مێژوویی بوو بۆ گەلی كورد، چونكە یەكەمجار بوو لە مێژووی حكومڕانی عیراقدا كوردێك وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا، هەر لەو رۆژەشدا جۆرج بۆش، سەرۆكی ئەمریكای ئەو کات پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە سەرۆك مام كرد، لەلایەكی تریشەوە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێ جیاوازی رژانە سەر شەقامەكان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی كە كوردێك توانی ببێت بە سەرۆك كۆماری عیراق، هەروەها لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و ژمارەیەكی زۆر بەرپرسان پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە لە سەرۆك مام جەلال و گەلی كورد كرا.
رۆڵی سەرۆك مام جەلال لەعیراق؛ پاش ئەوەی كە سەرۆك مام جەلال وەك سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا، سەرجەم پێكهاتەكانی عیراقی لە ژێر چەتری پێكەوەژیان كۆكردەوە، ئەوەش ئەركێكی قورس بوو، عیراقییەكان ئەو هەوڵەیان بەرز دەنرخاند، بەڵام لەدوای نەخۆشكەوتنی ئیدی كێشەكان سەریان، بەزیرەكی و سیاسەتی ناوازەی خۆی توانیبوو ئەو ئەركە قەرسە رایی بكات چونكە عیراق چەندین پێكهاتە لە خۆ دەگرێت و بیروڕاو مەزهەبی سەرجەیمان جیاوازە وەك كورد و عەرەب و توركمان و ئێزیدی و ئاشوری و كلدانی و مەسیح ... ئەمە جگە لەوەی عەرەب كە لە دوو مەزهەب پێكهاتوون سوننەو شیعە.
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەکات
هەواڵ
سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەکات
هەواڵ
جێگرانی رێکخراوە ناحکومییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
هەواڵ
کونسوڵی گشتیی چین سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی زانکۆی سلێمانی چالاکییەک ئەنجامدەدات
هەواڵ
سودانی پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 pjtfoundation.org ,All rigth reserved