لقی سەندیکای پزیشکانی ددان سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات

2023-05-10
رۆژی چوارشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پێشوازی لە بەڕێز د. سەنگەر سەرچڵ، سەرۆکی لقی سەندیکای پزیشکانی ددان و شاندی یاوەریان کرد.

لە دیدارێکدا؛ سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باسی کار و چالاکییەکانی رابردووی دامەزراوەکەی کرد و  پلانی ئاییندەی دامەزراوەکەی بۆ لقی سەندیکای پزیشکانی ددان کرد روونکردەوە.

لای خۆشیەوە د. سەنگەر سەرچڵ ئامادەیی و هاوکاریی خۆی و لقی سەندیکاکەی بۆ گەشەسەندنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەربڕی.



 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved