لە یادی شەشەمین ساڵیادی ژیانئاوایی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاورێیەتی بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوە ؛ وەک وەفاو رێزی هاورێیەتی سەردەمی کۆنی خەبات؛ سەردانی مەزاری کاک نەوشیروان-یان کرد و چەپکەگوڵی رێز و وەفایان لەسەر گڵکۆی کاک نەوشیروان دانا.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر لەسەر مەزاری کۆچکردوو وتی: "کاک نەوشیروان، ناوێکی هەمیشە زیندوو، سیاسییەکی پاک و جوان بوو هەمیشە خەباتی شاخ و شاری جێگەی شانازیمانە، مێژوو ناوی بەسەربەرزیەوە دەگێڕیتەوە".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی: "خەمی کاک نەوشیراوان تەنها و تەنها کورد و کوردستان بوو، ئەمەش لەو ئەرشیف و نووسینانەی جێهێشتووە بە دیارە، رۆحی شادبێت".
ژیاننامەی نەوشیروان مستەفا
- نەوشیروان مستەفا لە ٢٢ ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
- نەوشیروان مستەفا سەرەتای شەستەكانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە كاروچالاكیی سیاسی كردووە.
- قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوكردووە، لە ساڵی 1967 كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی لە زانكۆی بەغدا تەواو كردووە.
- گۆڤاری رزگاری كە لە ساڵی ١٩٦٩ دا دەرچووە، نەوشیروان مستەفا خاوەنی ئیمتیازی ئەو گۆڤارە مانگانەیە بووە.
- لە نەمسا پاش تەواوكردنی ماستەر، سەرقاڵی خوێندنی دكتۆرا دەبێت لە بواری یاسای نێودەوڵەتیی، بەڵام بۆ دامەزراندی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان واز لە خوێندنەكەی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە كوردستان.
- لێرە بەدواوە ئیدی نەوشیروان مستەفا وەك سەركردەیەكی دیار بە تەواوی دەردەكەوێت كە هەم سكرتێری كۆمەڵە و هەم جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
- نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ لەگەڵ شوعلە عەلی خێزانی پێكەوە ناوە، کە تەنیا سێ مانگ پێش کۆچیی دوایی خۆی هاوسەرەکەی لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧دا کۆچی دوایی دەکات.
- رێکەوت ١٩ ئایار ٢٠١٧، نەوشیروان مستەفا ئەمین، لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.