دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ میدیاکاران کۆدەبێتەوە

2023-06-07
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە ئۆفیسی سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە دامەزراوە و دەزگا میدیاییەکانی بینراو، بیسراو و نووسراوەکانی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبووونەوەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باسی لەو ئامانجانە کرد کە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەپێناویدا درووستبووە، هەروەها باسیشی لە کار و پرۆژەکانی رابردوووی دامەزراوەکە کرد.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر؛ پلان، کار و پرۆژەی داهاتووی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ میدیاکاران خستەڕوو وتی:

"پلانی بەڕێوەبردن و بەڕێوەچوونی یادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال ئەمساڵ جیاواز دەبێت".

لە بەشێکی دیکەی کۆبووونەوەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی ئامادەبوونی میدیاکارانی کرد وتیشی: "میدیا و میدیاکاران بۆ ئێمە گرنگە، هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامان دەبێت لەگەڵیان".

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved