کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
یوسف زۆزانی: حەوت کورسی خوێندنمان بۆ خوێندکاران دابینکردووە
2023-07-13
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەماوەی رابردوودا توانیویەتی ژمارەیەک کورسیی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکەش دەڵێت: "لەسەر روئیای سەرۆک مام جەلال گرنگی بە زانکۆکان و گەنجان دەدەین و لە ساڵانی ئایندەدا ژمارەیەک کورسیی خوێندنی زیاتر بۆ زانکۆکان دەستەبەر دەکەین".
یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەماوەی رابردوودا دامەزراوەکەمان حەوت کورسیی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندکاران دابینکردوەو پێشکەشی زانکۆکانی کردووە، کە دوو کورسییان بۆ زانکۆی سلێمانی و دوو کورسی دیکە بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و کورسییەکی دیکە بۆ زانکۆی کۆیە بووە، کە ئەم پێنج کورسییە لەلایەن کونسوڵخانەی چینەوە پێشکەش بە دامەزراوەکە کراوە، هەروەها دوو کورسی دیکەش لەلایەن دامەزراوەی (بەحر ئەلعلوم) لە نەجەف، پێشکەش بە دامەزراوەکەمان کراوەو ئێمەش بەخشیومانە بە زانکۆی گەرمیان".
"لەماوەی رابردوودا باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەشێکی زۆری باڵیۆزی وڵاتان کۆبووەوە و یەکێک لە تەوەرەکان کە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، پرسی دابینکردنی کورسیی خوێندن بوو لە وڵاتەکانیان بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی_یەوە، ئەوانیش بەڵێنیاندا کە لە ساڵی ئاییندەدا کورسیی زیاتری خوێندن بۆ دامەزراوەکە دەستەبەر بکەن"، یوسف زۆزانی وای وت.
جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەشڵێت: "گرنگیدانمان بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و گەنجانمان لە چوارچێوەی روئیای سەرۆک مام جەلال دێت، کە هەمیشە گرنگییەکی تایبەتی بە زانکۆکان داوە و وەک دامەزراوەیەکی مەعریفی گرنگ لە زانکۆکانی روانیوە".
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنە، هەروەها کولتووری، مرۆڤایەتی و نیشتمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن و پاراستن و ئەرشیفکردنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، کە رۆژی 28-9-2022 دامەزراندنی دامەزراوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیەندرا.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved