کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەکات
2023-08-07
باڵێۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی ٨ی ٢٠٢٣، لە شاری بەغدا سەردانی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر باسی لە گرنگی و رۆڵی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد وەک دامەزراوەیەکی رۆشنبیری، زانستی و کولتووری لە هەردوو ئاستی کوردستان و عێراقدا، تەواوکەری بەرنامە و رێبازی سەرۆک جەلال تاڵەبانییە؛ کە لە شەست ساڵی خەباتی خۆیدا کاری بۆ درووستبوونی عێراقێکی دیموکراس و مەدەنی کردووە، ویستی زۆری بۆ پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینزاو شارستانیەتە جیاوازەکان هەبووە.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ داوای هاوکاری و هەماهەنگی کاری هاوبەشکرد لە ئاستی گۆڕەپانی کۆمەڵایەتیی عێراقدا؛ باسی لەوەشکرد ئامانجی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی درووستکردنی رایەڵەی پەیوەندیی زیاترە لە ئاستی تەواوی لایەن و پێکهاتەکانی عێراقدا.
پاشان لای خۆیەوە سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەرێز نوری مالکی؛ سوپاسی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەفدی دامەزراوەی کرد؛ کە هاتوونەتە شاری بەغداو بەسەریان کردووتەوە؛ بەڵێنی هاوکاری هەماهەنگیدا بۆ زیاتر سەرکەوتنی کارەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە ئاستی عێراقدا.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
چەسپاندنی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، گۆڕانکارییەکی نوێیە لە گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتیدا
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری سیاسی کۆدەبێتەوە
هەواڵ
وەزیری ژینگە پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دووپات دەکاتەوە و دەستپێکردنی ڕێکارە مەیدانییەکانی بۆ پڕۆژەی "پارکی شەهیدان" لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد ئاسۆکانی هاریکاری و پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی دامەزراوەکە تاوتوێ دەکەن
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و یونسکۆ تاوتوێی ڕاگەیاندنی بەرنامەیەکی کاری هاوبەش دەکەن بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی ڕاهێنان لە عێراقدا
هەواڵ
باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved