یادی شەشهەمین ساڵی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال

2023-10-02
ئەمڕۆ کە شەش ساڵ تێپەردەبێت بەسەر کۆچی دوایی ئەو پیاوە مەزنەدا سەرۆك مام جەلال...
کۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال کۆستێکی یەکجار گەورە بوو کە لە ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانی و لە گەلی کورد و گەلانی عیراق کەوت شوێنی ئەو سەرکردە مەزنە هەرگیز پڕنابێتەوە.

هەروەها ئەوەی جێی ئاماژەیە کە مام جەلال یەکەمین سەروک کوماری کوردی هەڵبژیردراوی عیراق بوو، رۆڵی یەکجار گەورەی بینی لە بنیاتنانەوەی عیراق دوای رووخانی رژیمی بەعس (بعث) ئەم سەرکردە بێ وێنەیە لە پیشمەرگایەتییەوە بۆ سەرۆک کومار نیشانەی بەردەوامی، کاریزمایی و کۆڵنەدان و زیاتر لە نیوسەدەی خەبات و تێکۆشانی نوچدان هەستانەوەی و بەردەوامی خەباتی بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد و دابین کردنی دیموکراسی بۆ گەلی عیراق وهێنانەکایەیی کومەڵگەیەکی تەندرووست و پیشکەوتوو لە عیراق و کورستاندا لە هیچ مانووبوون و مەترسیەک و قوربانیەک لەپێناوی ئامانجە پیرۆزەکانیدا سڵی نەکردۆتەوە و هەموو ژیانی لەو پێناوەدا بەسەر بردوە وە سیاسەت مەدارێکی بێ هاوتا بوو هەمیشە لە هەوڵی کوکردنەوەی هەموو لایەنەکان و دژبەیەکەکان بووە لە ژێر چەترەکەیدا کۆکەرەوەی هەموو دژەکان بوو هەرلەبەرکارامەیی حیکمەتی مام جەلال بوو کە مەرجەعی باڵای ئیسلامی عیراق مام جەلال_ی بە (صمامی أمان) دانا بۆ هەموو عیراق.

بۆیە مام جەلال نەک هەر سەرکردەیەکی میژووی بێوێنە بوو لە میژووی گەلی کورد و عیراق و لای هەموو گەلانی ناوچە و ئازادیخوازانی گەلانی جیهان بۆیە کوچ کردنی ئەو سەرکردە مەزنە بۆشاییەکی یەکجار گەورەیشی بەجێهێشت لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عیراق وەک دەوڵەت مەداریکی بێهاوتایە بۆیە ئەستەمە شوێنی ئەو سیاسەت مەدار و سەرکردەیە پڕ ببێتەوە، هەرگیز دوای کۆچی مام جەلال لەسەر ئاستی عیراقیش بە دەیان کێشەی گەورە بەرۆکی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ، ئەگەر مام جەلال لە ژیاندا بوایە بە حیکمەت و دانای خۆی نەی دەهێشت ئەو کێشانە گەورە بێت بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا و بە تایبەت پەیوەندی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی عیراق و هەمووی چارەسەردەکرد . بۆیە لەم یادە خامناکەدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی جگە لە دەربڕینی خەمناکی و یادکردنەوەی ئەو کۆستە گەورەیە داواش دەکات لە هەموو ئەندامانی یەکێتی و هەموو پێشمەرگە و هەموو ئەو کەسانەی کە بەتەنگ خەباتی گەلی کوردەوەن و هەموو پارتەکانی کوردستان و دڵسۆزانی گەلەکەمان دەکات کە هەوڵی ئەوە بدەن کە جیاوازیەکانمان بخەینە لاوە هەولی ئەوە بدەین کە هەموومان یەک ریز و هاوکاری یەکتری بین و لەپێناوی گەلەکەمان خەباتی دەیان ساڵی میللەتەکەمان و دەستکەوتەکانی کە بە خوێنی هەزاران شەهید هاتووتە کایەوە لە کیسی نەدەین و تەبای بەرقەرارکەین لەگەڵ هەموو پارت و هێزە کوردستانییەکان و عیراق لەپێناو بەرژەوەندی گەلەکەمان و پاراستنی دەستکەوتەکانی و سەقامگیری لە عیراقدا.
ئەوەی شایەنی ئاماژەیە کە مام جەلال میژووی درووستکردووە نەک مێژوو ئەوی دروست کردبێت دەبێت هەمووان بەتایبەتی یەکێتییەکان رێبازی ئەو پیاوە مەزنە وون نەکەین و بەزیندویەتی بهێڵینەوە... بیروباوەڕو کردار و دید و بۆچوونەکانی وەکو گلێنەی چاومان بیپارێزین لە خەبات، کار و ئیشەکانماندا بیروبۆچوون رەفتار و کردارەکانی سەرۆکی مەزنمان قیبلەنمامان بێت و لەسەر ئەو رێبازە هەرگیز لا نەدەین...

چرایەک بێت بۆ هەموومان و رێگە رۆشن کەرەوەمان بێت. دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دڵنیایە ئەگەر لەسەر بیرو بۆچوون و حیکمەت و کارامەی و رێبازی ئەو پیاوە مەزنە قیبلەنمامان بێت و لەسەری بڕۆین هەم یەکێتییەکەمان دەکەینەوە بە یەکێتی یەکەی مام جەلال و هەم کیشە و گرفتەکانمان چارەسەر دەکەین و هەم گەلەکەمان دەگەیەنینە کەناری ئارام و هەم کوردیش دەتوانێت رۆڵی کاریگەری خۆی لە عیراقدا ببینیت و کەرکوکی قودسی کوردستانیش هەمیشە ئامانجی سەرەکی یەکیتییەکان و گەلەکەمان دەبێت چەسپاندن و سەلماندنی کوردستانی و بوونی کەرکوکی قودسی کوردستان لە پێشینەی کارەکانمان دەبێت، با لەم یادەدا هەمووان بەیەک دەنگ بە یەک رەنگ هەم خەباتمان پەرەپێبدەین هەم تەبایی ریزەکانی گەلەکەمان دابین بکەین و گەلەکەمان و یەکێتییەکەمان بگەیەنینە کەناری ئارام.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو سەرکردە مەزنە و هەموو شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان.
دە با ئەم یادە بکەینە رۆژی تەبایی و یەکڕیزی گەلەکەمان لەپێناوی بەدیهێنانی هەموو ئەو ئامانجانەی سەرۆک مام جەلال کە هەموو ژیانی بۆ بەدەستهێنانیان تەرخان کردبوو، هەروەها لەپێناو پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەخوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتووە.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
‌ ‌ ‌ ‌ ٢٠٢٣

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved