شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو

2023-10-03
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٣ لە شاری بەغدا لە ژێر چاودێری بەڕێز د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە پایتەختی عیراق بەڕێوەچوو.

دەستپێکی مەراسیمەکە بەخوێندنەوە چەند سورەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد و پاشان فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بیست خولەکی نمایشکرا کە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییەوە بەرهەمهێنرابوو.

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا وتاری سەرۆک کۆماری عیراق لەلایەن بەڕێز د. لەتیف رەشید و وتاری سەرۆک وەزیرانی عیراق لەلایەن بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی خوێندرانەوە، لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا بەڕێز عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی وتارێکی پێشکەشرد.
جێگەی باسە ناوەڕۆکی ئەم وتارانە باسکردن بوو لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی سەرۆک مام جەلال و سەرکەوتنی بەسەر ئاڵانگارییەکانی بەرپرسیارێتی لە حکومڕانی و ئیدارەدانی عیراقدا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا وتاری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و خانەوادەی سەرۆک مام جەلال لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییەوە خوێندرایەوە.

"هەوڵ و مانووبوون بۆ دابینکردنی ژیانی شایسە بۆ تەواوی عیراقی و کودستانییەکان و پەرۆشی دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری یەکێک بوو لە ئامانجەکانی سەرۆک مام جەلال".

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وای وت.
شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی و بەغدا دەستیپێکرد و لە شاری نەجەف کۆتایی دێت.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved