زنجیرە سمینارەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە زانکۆی سلێمانی بە کۆتا گەیشت

2024-05-09

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی ئایار ٢٠٢٤ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی(PJTF) ، زنجیرە سمینارەکانی بۆ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بە کۆتا گەیشت، ئەم سمینارانە بۆ خوێندکارانی کۆلێجی هونەری بەشی موزیک سازکرابوون بە ناونیشانی (دابینکردنی سەرچاوەی پێویست) بۆ خوێندکاران.

بەشی پرۆژەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڵێت " ئامانج لەم سمینارانە بەهێزکردن و فێرکردنی فێرخوازان و دابینکردنی سەرچاوەی پێویست بۆ توێژینەوەی خوێندکاران و ئاشناکردنیان بە موزیکی بەشەکانی کوردستان".

دەشڵێت " ئەم سمینارانە لەچوارچێوەی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنمانەیە کە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی واژۆ کراوە، مەبەست لێی گرنگیدانە بە لایەنی زانستی و ئەکادیمی خوێندکاران".

لە سمینارەکاندا (٥٠) خوێندکار بەشداری کرد، سمینارەکان لەلایەن توێژەر رێژەن حەسەن_وە وترایەوە، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاسی خوێندکارانی بەشداربوو دەکات و  ئەرکێشانی مامۆستایانی هاوکار لەم چالاکییەدا بەرزدەنرخێنێت.
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved