نامەیەک لە سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە بۆ هاوڕێیان و ئەندامانی خێزانی ئان کلۆید

2023-10-17
هاوڕێیان و ئەندامانی خێزانی ئازیز
میوانە بەڕێزەکان

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەم نامەیە دەنووسم بۆ یادکردنەوە و بەرزنرخاندنی ژیانی هاورێی ئازیزمان ئان کلۆید. ئان کاریگەری لەسەر ژیانی زۆر کەس هەبوو بە هەست و سۆزە گەرمەکەی و خۆبەخشیە بێسنوورەکەی بۆ بەدەستهێنانی جیهانێکی باشتر.
ئان تەنها ئەندامێکی خۆشەویستی خێزانێک نەبوو، بەڵکو هاوڕێیەکی راستەقینە بوو بۆ ئەو کەسانەی کە بەپێی پێویست بە بەخت بوون لە نزیەکەوە بینانسن. میهرەبانیەکی بێسنووری هەبوو، گوێگرێکی باش بوو هەمیشە وشەی دڵنەوایی هەبوو بیبەخشێ جا لەڕێگەی گفتوگۆیەکی پڕسۆزەوە بوبێت لەکاتی چا خواردنەوەیەکدا یاخود بەسەرکردنەوە بێت لەکاتی پێویستیدا، هەمیشە ئامادبوونی ئان سەرچاوەی دڵنەوایی و هێز بووە.
پابەندبوونی ئان بە دادپەروەری و داکۆکیکردن بە درێژایی ژیانی ئیلهام بەخش بووە، کارە ماندوونەناسەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی یەکسانی کۆمەڵایەتیی کاریگەریەکی بەرچاوی هەبووە لەسەر میللەتەکەمان و میللەتانی تریش. چرایەکی رووناک بوو بۆ بەخشینی هیوا بوو بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە دەنگێک هەبوو هەروەها پاڵەوانێک بوو بۆ ئەوانەی بەرەوڕووی ناخۆشی دەبوونەوە.
ئان کلۆید هەمیشە لە دڵی گەلی کوردا یاد دەکرێتەوە وەکو هاوڕێیەکی راستەقینە و هاوپەیمانێکی بەردەوام. خۆبەخشی ئان بۆ دادپەروەری و مافی مرۆڤ بە قووڵی دەنگی دایەوە لای میللەتەکەمان و هەوڵە ماندوونەناسەکانی بە ناوی ئێمەی کورد بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەچەسپێت.
داکۆکیردنی ئان لە مافی گەلی کورد سنوور وشەکانی تێپەڕاند و بوو بە بەڵگەیەکی راستەقینە بۆ پابەندبوونی ئەو بە دادپەروەرییەوە. لە گەڵمان وەستا لەکاتی رووبەڕووبونەوەی هەندێک لەو زەحمەتانەی بەرۆکی دەگرتین، دەنگی خۆی تەرخان کرد بە دۆزی جینۆسایدی کورد و هەڵمەتی ئەنفال، کیمیابارانی هەڵەبجە، ئۆتۆنۆمی و ئازادی. وتارە پڕسۆزەکانی لە پەرلەمان و پشتگیریە بێ وچانەکانی لە سەر شانۆی نێودەوڵەتی کاریگەریەکی بەرچاوی هەبوو لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە خەباتی گەلی کورد.
جێی ئاماژەیە ئان تەنها کەسێکی سەیاسەتمەدار نەبوو بۆ ئێمە، بەڵکو رۆحێکی هاوسۆز بوو کە لە ئازار و نەهامەتییەکانی گەلی کورد تێدەگەیشت. سەردانەکانی بۆ ناوچەکەمان کە شایەتحاڵی ئەو هەموو نەهامەتیانە و سەختیانەبوو کە بەرەوڕووی گەلی کورد بووتەوە، هاوسۆزی و نیگەرانی قووڵی ئەوی نیشان دەدا. گوێی رادەگرت بۆ چیرۆکەکانمان و باوەشی کردەوە بۆ کەلتوورەکەمان و هاوبەشی خۆشی و ناخۆشیەکانی کردین، هەر بۆیە نازناوی شاژنی کوردستانمان پێبەخشی.
لە کاتێکدا باس لە ژیانی ئان دەکەین، با وەکو سەرچاوەیەکی ئیلهام بەخش یادی بکەینەوە، ئەو فێری گرنگی میهرەبانی و هاوسۆزی و وەستان لە پاڵ حەقی کردین. میراتیەکەی بەردەوام دەژی لە دڵی ئەو کەسانەی کاریگەری هەبوو لەسەریان. یادەوەریەکەی بۆ هەمیشە دەبێتە بیرهێنەرەوەی ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنیانەی مرۆڤێک دەتوانێت بیکات لە جیهاندا.
لەم کاتی خەم و پەژەارەیەدا با دڵنەوایی بدۆزینەوە لە ناو ئەو یادەوەرییە بە نرخانەی لەگەڵ ئان هاوبەشمان کردووە و دەزانین رۆحی لە ناو میهرەبانی و ئەو کردەوە باشانەدا دەژی کە ئیلهامبەخش بووە بۆ هەموومان. ئەو لە ژیاندا نەماوە، بەڵام میراتییەکەی بەردەوام دەدرەوشێتەوە لە ژیانماندا.
تکایە لەگەڵمان بن بۆ ئاهەنگگێران بەبۆنەی ژیانی ئان کلۆید و ئەو کاریگەرییە قووڵەی کە لەسەر هەموومان هەیبوو. با پشتگیری یەکتری بکەین لەم کاتە سەختەدا و ئەو بەها و بنمەیانە بەرەو پێش بەرین کە بەنرخ بوون لەلای.
هیوادارم تێپەربوونی کات ببێتە هۆی رەوانەوەی خەمەکانتان و یادەوەری خۆش بەجێبهێڵێت لاتان.
لەئێستادا هاوخەمی خۆمتان پێڕادەگەیەنم لەگەڵ پرسە و سەرخۆشیەکی قووڵ.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved