کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
پێناسەی دامەزراوە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
سکرتێری سەرۆکی دامەزراوە
دەستەی دامەزرێنەر
دەستەی کاڕگێڕی
دەستەی ڕاوێژکاری
بەشی وردبینی دارایی
بەرپرسی یەکەکان
بەرپرسی نووسینگەکان
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کارو چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
کتێب
هەلی کار
دامەزراندن
خۆبەخش
سکۆلارشیپ
مەرجەکان
بوارەکان
وتار
گەلەری
هەواڵ
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ ساڵیادی یەکێتیی ژنانی کوردستان
2023-11-05
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ ساڵیادی یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەڕێز هێرۆخان، بەڕێز کافیەخان سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان و بەڕێزان ئەندامانى سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستان لە یادی 34 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستان و هەموو ژنانی کوردستان دەکەین.
خەبات و تێکۆشانتان لە 34 ساڵی رابردوودا لەپێناو دابینکردنی مافەکانی ژنانی کوردستان و هەموو مافەکانی گەلی کورد بەرز دەنرخێنین و شوێن پەنجەتان دیارە.
دیارە دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان 34 ساڵ لەمەوبەر لە بارودۆخێکی زۆر ناهەمووار و سەخت و دژواردا بوو کە لەسەردەستی هێرۆ خان بە هاوکاری کافیەخان دامەزرا، لە کاتێکدا کە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەسەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رووبەڕووی رژێمی رەفتار فاشتستی بەغدا بووە کە نەک ئازادی، دیموکراسی، مافی ژن، مافی مرۆڤ لەلایەن رژێمی خوێنڕێژی بەغداوە زەوتکرابوو، بەڵکو هەر ناوهێنانی ئەو مافانەش وەک تاوانێکی گەورە دادەنرا، بەڵام لەو بارودۆخە ناهەمووار و سەختەدا لەلایەن تێکۆشەرێکی مەزن وەک هێرۆخان بە هاوکاری ژنەتێکۆشەرە کۆڵنەدەرەکانی کوردستان یەکێتیی ژنانی کوردستان دامەزراوە و وەک داکۆکیکارێکی سەختی خەبات و تێکۆشان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنانی کوردستان و گەلی کوردی قارەمان بووە چرای مەشخەڵ و هەڵگری پرەنسیپی داکۆکی و قوربانی لەپێناو ئازادی، سەرفرازی و دیموکراسی بۆ ژنان و سەرجەم کۆمەڵگەی کوردستان.
شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە شاخ، شار و هەموو کۆچەیەکی کوردستاندا نمونەی قوربانی ژنان و ئەندامانی یەکێتییەکەتان لە شاخ و زیندانەکانی فاشستەکاندا نموونەی ئەوپەڕی خەبات و فیداکاریتانە، لە راپەڕینیشدا رۆڵی ژنانی کوردستان و ئەندامەکانتان بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان و هەموو مافەکانی دیکەی گەلەکەمان و لە بەگژداچوونەوەی رژێمی سەدامی خوێنڕێژی جێی شانازییە و لە بەرچاوە، ئێستاش بوونەتە پایەیەکی گرنگ بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنانی کوردستان لەسەرجەم بوارەکاندا.
بۆیە لەم یادە پیرۆزودا سڵاوی تایبەت بۆ ئەو ژنانە، کچانی شەهید کە خوێنی پاکی خۆیان بەگەلەکەیان بەخشیوە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و جارێکی دیکەش پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین هەرشاد و سەرکەوتووبن.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
5/11/2023
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک (قاسم حاجی حەمە)
هەواڵ
وتاری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە مەراسیمی بڵاوکردنەوە کتێبی (جەلال تاڵەبانی و هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەکی مێژوو)
هەواڵ
پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ بەڕێز د. محەمەد حەسیب، سەرۆکی زانکۆی کۆیە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشداری لە کردنەوەی یەکەمین سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەواڵ
پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید)
هەواڵ
پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ بەڕێز کاك یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
پێناسەی دامەزراوە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کارو چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
هەلی کار
دامەزراندن
خۆبەخش
سکۆلارشیپ
مەرجەکان
بوارەکان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2023 pjtfoundation.org ,All rigth reserved