پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ بەڕێز کاك یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

2023-11-22
بەڕێز/ کاك یوسف زۆزانی، بەڕێزان/ بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (تاریق ئیبراهیم خدر)، برای بەڕێزتانمان پێگەیشت هاوبەشی خەم و پەژارەتانین و زۆر دڵگرانین.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین، بە هیواین کە دوایین ناخۆشیتان بێت و دڵنەواییش بەهەموو لایەكمان ببەخشێت.

دەخوازین لە خوای گەورە کاک (تاریق ئیبراهیم خدر)ی برای بەڕێزتان، بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەتان و هەموو لایەکمان بدات.

انا لله وانا الیە راجعون

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved