کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشداری لە کردنەوەی یەکەمین سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە هەرێمی کوردستان دەکات
2023-11-30
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری لە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی و کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان، بەشداریکرد لە کردنەوەی یەکەمین سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە هەرێمی کوردستانی عیراق لە زانکۆی سلێمانی.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە وتەیەکیدا سوپاسی وڵاتی چین و زانکۆی سلێمانی کرد و گرنگی کردنەوەی ئەم سەنتەرەی بۆ میوانان روونکردەوە بە دەستپێشخەرییەکی باشی وەسفکرد.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر پشتیوانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ زانکۆی سلێمانی و یەکەمین سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە هەرێمی کوردستانی عیراق لە زانکۆی سلێمانی دەربڕی.
کردنەوەی ئەم سەنتەرە دەرگایەکی باش دەبێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین، لەڕووی زانستی، ئەکادیمی، ئابووری، دۆزینەوەی هەلی کار و پێگەیاندنی کادر و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی کورسیی خوێندن بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
"سەرۆک مام جەلال هەمیشە پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندان بوو"
هەواڵ
سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال دەکات
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی مەئموون هاوبەشییەکی ئەکادیمی و راهێنان دادەمەزرێنن و ئامادەکاری دەکەن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی لەگەڵ یونسکۆ هەنگاو بەرەو رێکخستنی فەزای دیجیتاڵی بۆ هۆشیاری لە عێراق دەنێن
هەواڵ
پرسەنامەیەک لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە بۆ بەڕێز رەفعەت عەبدوڵڵا
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ تۆڕی میدیایی عێراق تاوتوێی دەسپێکردنی هاوکارییەکی هاوبەش و مەشقپێکردنی دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved