نامەکەی هێرۆخان بۆ وەڵامی پێشنیازەکەی باڵیۆز بیرنارد دۆران

2023-12-10
دەقی نامەیەکی هێرۆخان بۆ وەڵامی ئەو پێشنیاز و نامەیەی بەڕێز باڵیۆز بیرنارد دۆران، دۆستی کورد کە لە ساڵی ٢٠١٦ ناردوویەتی بۆ سەرۆک مام جەلال  کە لەو کاتەدا جەنابی مام جەلال نەخۆش بوو ، بۆیە هێرۆخان لە جیاتی مام جەلال وەڵامی بەڕێز برنارد دۆران دەداوەتە، لە نامەکەدا هەوڵی فەرەنسییەکان بۆ نەهێشتنی ناکۆکی نێوان ماڵی کورد دەردەکەوێت بە تایبەت نێوان یەکێتی و پارتی، وەکو هەوڵی پێشووتری فەرەنسییەکان لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ نەهێشتنی ناکۆکی نێو ماڵێ کوردە.
 بۆ گرنگی ئەو نامەیە و وەڵامەکەی هێرۆخان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بڵاوی دەکاتەوە، بۆئەوەی جەماوەری گەلەکەمان و ئەندامانی یەکێتی بە ئاگابن
دەقی نامەکە:

بەڕێز/ سەعادەتی سەفیر بیرنارد دۆران
نامەی ٣٠حوزەیرانی٢٠١٦تان کە ئاراستەی فەخامەتی سەرۆک  کۆماری پێشووی عیراق بەڕێز جەلال تاڵەبانی و منتان کردبوو، زۆر بە خۆشحاڵی و پێزانینەوە وەرمان گرت زۆر سوپاستان دەکەین و پشتگیری هەمیشەییتان بۆ گەلی کورد لە کوردستانی عیراقدا زۆر بەرز دەنرخێنین و هەمیشە جێی پێزانینمان دەبێت.
ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەنابی مام جەلال دۆستایەتی و پشتگیریی گەلی مەزنی فەرەنسا و سەرۆک کۆمار و حکومەتەکەی و بەڕێزتان زۆر بەگرنگ دادەنێن و بە پڕبایەخەوە سەیری دەکەین و هەڵیدەسەنگێنین.
لەم رووانگەیەوە هەر کۆبوونەوەیەک لەلایەن فەرەنسا و بەڕێزتانەوە رێکبخرێت کە هەمووی پارتە سیایییەکانی کوردستانی تیا بەشداربێت بانگێشتمان بکەن بۆی زۆر بەخۆشحاڵییەوە بەشداردەبین و رۆڵی  زۆر ئیجابیمان دەبێت،  هەوڵی تەواوەتی خۆمان دەدەین بۆ سەرخستنی ئەو کۆبوونەوەیە و بەشێک دەبین لە چارەسەری کێشەکانی ناوخۆی کوردستان بۆیە چاوەڕێی هیمەتان و رێکخستنی ئەو کۆبووونەوەین، هیوادارین سەرکەوتووبیت و لە کات و شوێنی یان هەرگۆڕانکارییەک و پێشهاتەیەکی تر بێتە پێشەوە سوپاستان دەکەین کە ئاگادارمان بکەنەوەلێی.

لەگەڵ رێز و پێزانین و حورمەتمان بۆتان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved