کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
باڵیۆز د. محەمەد سابیر و نزار ئامیدی جەخت لە گرنگی پاراستنی ئەو میراتە گەورەیە دەکنەوە کە سەرۆک جەلال تاڵەبانی جێی هێشتووە
2024-05-27
ڕۆژی دووشەممە، 5/20/2024، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری سەردانی نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-بەغدایان کرد، لەلایەن بەڕێز نزار ئامێدی، بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی (وەزیری ژینگەی عیراق) پێشوازی کران، لە دیدارەکەدا د. عزەت سابیر، جێگری وەزیری نەوتی عیراق بۆ کاروباری غاز ئامادەبوو.
باڵیۆز د.محەمەد سابیر پیرۆزبایی لە بەڕێز نزار ئامیدی کرد بۆ وەرگرتنی ئەرکی بەرپرسیارێتی و بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا، جەختیان لە گرنگی پەیوەندی سەرجەم لایەنەکان لەگەڵ یەکێتی کرد، تەئکیدیان لەسەر گرنگی پاراستنی ئەو میراتە گەورەیە کردەوە کە سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەجێی هێشتووە کە هەمووان شانازی پێوە دەکەن و دەیپارێزن، پێویستە بە هەموو عیراق و جیهانی بناسێنن.
لای خۆیەوە بەڕێز نزار ئامیدی خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی شاندی دامەزراوە دەربڕی و پلانی داهاتووی خۆی بۆ سەرخستن یەکێتی و پەیوەندییەکی درووست لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان ئاشکرا کرد، ئاماژەی بە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ ئەو پرۆژەیەی یەکێتی و رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییانەی روو لە یەکێتی و کادرەکانی دەکەن کرد.
هەروەها هەردوولا رێککەوتن لەسەر دابینکردنی نووسینگەیەک بۆ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا بۆ هاوئاهەنگی و بەدواداچوونی ئیش و کارەکانی دامەزراوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە و ناساندنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و کارکردن لەگەڵ دامەزراوە و ریکخراوە هاوشێوەکانی.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved