کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
پرسەنامەی باڵیۆز د. محەمەد سابیر بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر ئەرجومەند سدیق-ەوە
2024-07-01
زۆر بەڕێز/ هانا خان هاوسەری هاوڕێی تەمەنم کاک دکتۆر ئەرجومەند
بەداخ و پەژارەیەکی یەکجار زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویستم کاک دکتۆ ئەرجومەندم پێگەیشت بەڕاستی دڵی تەزاندم، چونکە کاک دکتۆر ئەرجومەند راستە هاوسەر و خۆشەویستی بەڕێزتان بوو، بەڵام بۆ من برایەک، هاوخەبات و تێکۆشەری دێرین بوو، بەشی زۆری ژیانی لەپێناو کوردایەتی و گەلی کوردستان بەسەربرد هەر لەسەردەمی لاوێتییەوە زۆر چالاکانە و بێ گوێدانە هیچ مەترسییەک و ئێش و ئازارێک یەکێک بوو لە سەرقافلەچییەکانی رێگەی خەبات و لە پێشەوەی رێزەکانی لە خەباتی بێوچان و بەردەوامدا بوو لە رێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا تا سەرەتاکانی ساڵەکانی شەستەکان و پاشان رۆڵی گەورەی بینیوە لە هەستانەوەی خەباتی گەلەکەمان پاش ئا بەتاڵ و لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا و شۆڕشی نوێ گەلەکەماندا لە ساڵی ١٩٧٥تاکۆتایی ژیانی بە دڵسۆزی مایەوە لە ریزەکانی (ی. ن. ک.)دا ماوەیەکی زۆریش لە کۆنفرانسەکانی یەکێتی لە دەرەوەی وڵات بە ئەندامی کۆمیتەی ئەوروپا هەڵبژێردرا وەک ئەندامی کارگێڕی لقی ئەوروپا، بەوپەڕی چالاکی لە خۆبووردنەوە ئەرکەکانی خۆی ئەنجامداوە هەتا دوایی ساڵی ٢٠٠٣ لە پرۆسەی ئازادیدا و پاشانیش گەڕایەوە کوردستان بوو بە عەمیدی کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سلێمانی زۆر بە دڵسۆزی کارەکانی ئەنجامداوە تا کاتی خانەنشینبوون و دوا ساتەکانی ژیانی بەدڵسۆزی مایەوە بۆ گەل و نیشتمانەکەی و خیزانەکەی زۆر جێی داخێکی گەورەیە بۆ بەندە و هەموو هاورێکانی و گەلی کوردستان و خەسارەتێکی گەورەبوو لە یەکێتی و گەلەکەمان کەوت دڵنیام ناوی کاک دکتۆر ئەرجومەند بە زیندوووی دەمێنێتەوە لای هاورێکانی و خەباتکەران گەلەکەمان و یەکێتی.
مەخابن، سەد مەخابن بۆ کۆچی دوایی ئەو کەڵە پیاوە تێکۆشەرەی گەلەکەمان، گیانی کاک ئەرجومەند ئارام بێت و رۆحی شاد بێت، خوای گەورە سەبوووری ئێوەی بەڕێز و هەمووان بدات و دوواناخۆشیتان بێت.
برا و هاوڕێی دڵسۆزی کاک دکتۆر ئەرجومەند، باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved