کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
بۆچی سەرۆک مام جەلال نازناوی پیرۆت بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت؟
2024-08-22
بۆچی سەرۆک مام جەلال نازناوی پیرۆت بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت؟
سەرۆک مام جەلال باسی ناوی شەرارە دەکات کێ پێشنیازی کردووە و لە چییەوە وەرگیراوە؟
سەرۆک مام جەلال: يەكێتى هەميشە پێى وابووە مەسەلەى راگەياندن، بيروباوەڕ، فەلسەفە و هۆشياریى سياسى چەكێكى كاريگەرە
وەڵامی ئەم پرسیارانە لە کتێبی (بیرەوەریی رۆژنامەنووسی) مــام جــەلال: چەپکە گوڵم پێ جوانترە لە تاقە گوڵ، چاوپێکەوتنی رۆژنامەنووس هاوار مستەفا خانە لەگەڵ سەرۆک مام جەلال وەرگیراوە.
هاوار مستەفا خان: ناوى (پيرۆت) و گۆشەى ياداشتەكانى رۆژنامەى (خەبات)و ماوەى زێڕينى رۆژنامەنووسى كوردى، چيت بيردەخاتەوە؟
- سەرۆک مام جەلال: وەڵڵا من لەو ماوەيەدا چەند بيرەوەريەكم لە رۆژنامەگەریدا هەيە، يەكەم بيرەوەريم ئەوەيە؛ من لەلايەن بەشى كوردەوە لە دەستەى نەقابەى رۆژنامەنووسى هەڵبژێردرام و كرام بە ئەندامى كۆميتەى بەڕێوەبردنى رۆژنامەگەرى عێراق كە لەژێر سەرۆكايەتىی شاعيرى گەورەو مەزن و نەمرى عەرەب مامۆستا محەمەد مەهدى جەواهيریدا بوو.
بەراستى ئەوەش بوو بە هۆيەك بۆ نزيك بوونەوەى زۆرم لە مامۆستاى خوالێخۆشبوو جەواهيرى لەبەر ئەوە ئەو بيرەوەريە هەر لە مێشك و دڵ و دەرونمدا زيندووە... سەبارەت بە ووتارەكانم ، من ئەوسا بەدوو ناو دەمنوسى . سەردەمێك بەناوى ( پيرۆت)ەوە دەمنووسى.
24
هۆكارەكەشى ئەوەبوو من ئەو كاتە زابت ئيحتيات بووم لە كەتيبەى دەباباتى چوار ( كتيبە الدبابات الرابعة) ، كە لە كۆمەڵێ دەباباتى رووسى جۆرى ( T54) پێكهاتبوو. چونكە من كە كوليەى ئيحتياتم تەواو كرد، چوومە مەدرەسەى دروع، جا لەبەرئەوەى زابتى حكومەت بووم نە دەكرا بە ناوى رەسمى ئاشكراى خۆم بنووسم بۆيە ئەو ناوەم هەڵبژاردبوو كە (پيرۆت) ناوێكى بەربڵاوە لە ناوچەى پشدەرو بتوێن.
ئەو گۆشەيەى من بە ناوى ( پيرۆت)ەوە دەمنووسى بيرەوەريەكانى خەبات و كێشەى گەلان و پەيوەنديەكانى دەرەوەو ناوەوەو ئەوانەم تيادا بڵاودەكردەوە، هەورەها زنجيرەيەك مەقالەشم هەيە وەڵامى مامۆستا ( مەسعود محەمەد)م داوەتەوە كە ئەوكاتە مامۆستا مەسعود محەمەد لە رۆژنامەى (الحريە)ى نەتەوەيیدا دەینووسی.
هەروەها لەگەڵ مامۆستا بەهائەدين نوريش كە ئەو كاتە لەحزبى شيوعى بوو ، هەندێ مەقالەمان بەرامبەر يەكترى نووسى.
هاوار مستەفا خان: بەڕێز مام جەلال.. دواى خەباتێكى دورودرێژى سياسى كە شانبەشانى ئەوە بايەخێكى زۆرتان بە بوارى رۆژنامەگەریداوە ، ئەستەم زۆر بوونە لە بەردەم چاپكردنى رۆژنامە، بەتايبەى لە شاخ.
ئەگەڕێينەوە سەر رۆژنامەى ( الشرارە ) و (ڕێبازى نوێ) ى دواى شۆڕشى نوێى گەلەكەمان. حەز دەكەين لە دەركردنى ئەو دوو رۆژنامەيەدا ، چ وەكو سەرپەرشتى كردنى رۆژنامەكەو چ وەكو برەودان ياخود نووسينى بابەتى سياسیى تايبەت لە رۆژنامەكەدا … بيرەوەرى ئەو ساڵانەمان بۆ باس بكەن.
- سەرۆک مام جەلال: بەڵێ… وەڵا ئەمە زۆر باش بوو ئەو پرسيارەت كرد، پێم خۆشە چونكە هەندێ راستى هەيە دەمەوێت بيڵێم كە رەنگە ئەوە بۆ يەكەمين جارە بگوترێ!. خۆى كە يەكێتیى نيشتمانیى كوردستان لەدەرەوە دامەزرا . دەستەى دامەزرێنەرى بريتى بوون لەو ناوانەى خوارەوە ( د. فوئاد مەعسوم ، د. كەمال فوئاد . د. عومەر شێخ موس. د. كەمال خۆشناو ، كاك نەوشيروان مستەفا كە ئەويش خەريك بوو ببێتە دكتۆر لەڕاستیدا ئەو دوو ماجستێرى وەرگرتبوو؛ يەك لە ياساى پەيوەنديیەكانى نێودەوڵەتى، ئەوەى تريش لە زانستى سياسی لە زانكۆى بە ناوبانگى ڤيەننا.. تێزى دکتۆراکەشی ئامادە كردبوو، بەڵام سەبارەت بەوەى كە هاتەوە شۆڕش پێشكەشى نەكرد ئەگينا ئەويش دكتۆراى وەردەگرت. هەورەها كاك عادل مراد و من و عەبدولرەزاق فەيلى ئەو هەشت كەسە بووين).
لە راستیدا دەركردنى ( رێبازى نوێ) و( شەرارە) لە بڕيارى دەستەى دامەزرێنەران بوو، سەرپەرشتى كردنى چاپ و چاپخانە و دەرچوواندنيشى كاك عادل موراد دەيكرد وەكو ئێستا چۆن لێپرسراوى دەزگاى راگەياندنە ئەوساش لێپرسراوى دەرچوواندن بوو، بەڵام من دەمەوێت ئەوەت پێبڵێم ناوەكانى چۆن هات.
(رێبازى نوێ) پێشنيارى خوالێخۆشبوو د. كامل بەسير بوو، ئەو لە قاهيرە بوو، ئێمە چووين بۆ ئەوێ بۆ ئەوەى لقى يەكێتیى نيشتمانیى كوردستان بكەينەوە ئەويش ئەندام بوو پێشنيارى كرد، وتى: با كورديەكەى ناوى رێباز بێت… كاك عەبدولرەزاق فەيلى گوتى: نە با رێبازى نوێ بێت... واتا هەم (رێباز)و هەم (نوێ) دوو تێكۆشەرى هۆشيارى فەيلى، دوو رۆشنبيرى فەيلى ناوەكەيان هەڵبژارد.
(شەرارە) پێم وابێ پێشنيارى من بوو كە لە(ئايسكرا)كەى لينينەوە وەرگيرابوو كە وەختى خۆى لينين ئەو رۆژنامەيەى دەردەكرد.. خۆى لەبنەڕەتدا (ئايسكرا)ش هى لينين نەبوو، بەڵكو لە پێش ئەويشەوە ئى ديسەمبەريە ديموكراتيیەكانى رووس بوو.
بۆيەش ئەو ناوەمان هەڵبژارد چونكە لەگەڵ بارودۆخى ئەو قۆناغەمان دەگونجا كە لە شەرارەوە بڵێسە هەڵسێتەوە.. ئەو دوو رۆژنامەيەمان پێش هەڵگيرسانى شۆڕشى نوێ، بەدزى لە چاپخانەكانى شام دەرچوواند. كە شۆڕشى نوێ هەڵگيرسايەوە هاتينەوە ناو خاك و ديسان دەستمان كردەوە بە دەرچوواندنيان.
ئەوەى كە گرنگە بيڵێم ئێمە بۆ دەرچواندنى (شەرارە) و (رێباز نوێ) هەوڵى زۆرماندەدا نەك هەر لەڕووى دەرچواندنيەوە، بەڵكو هەوڵماندا شتى نوێى بۆ پەيا بكەين.. ئەوە بوو ئۆفێستمان پەيدا كرد، ئۆفێستمان بردە ئەو شاخ و داخەى كە جێگاى سەرسوڕمان بوو چۆن ئەو ئۆفسێتە گەورەيە بۆ ئەو ئەشكەوتە بەرزە بەرزكراوەتەوە، كە بەو ئامێرە (شەرارە)و (رێبازى نوێ)مان پێ دەردەكرد.
جا بەراستى گۆتەكەى مامۆستا شێركۆ بۆ سروودى (چەك قەڵەم) بە راستى چەك و قەڵەم هەميشە لە ناو يەكێتیدا هەردووكيان ئەو دوو چەكە بوونە بەكارهاتووە. يەكێتى هەميشە پێى وابووە مەسەلەى راگەياندن و بيروباوەڕو فەلسەفەو هۆشياریى سياسیى چەكێكى كاريگەرە، زۆر گرنگە بۆ سەركەوتنى هەم رێكخستن و هەم سەركەوتنى خەباتى سياسیى و خەباتى پێشمەرگايەتى.
* هاوار مستەفاخان: بەڕێز سەرۆک مام جەلال... هەر دوو رۆژنامەى (الشرارە)و (رێبازى نوێ) ساڵانێكى دوور و درێژيان خاياند كەوا بزانم گەيشتە (15- 16)ساڵ.
پرسيار ئەوەيە بۆچى بير لەوە نەكرايەوە بە تايبەتى (رێبازى نوێ) لە جياتى (كوردستانى نوێ) درێژە بە بوارى رۆژنامەنووسیى كوردى بدات؟
- مام جەلال: بەڵێ…من پێم وايە ئەو قسەيە لە كاتى پێشنيارى بيرۆكەى دەركردنى رۆژنامەيەكى رۆژانە كرا، چونكە (رێبازى نوێ) دەورێكى مێژوويى خۆى هەبوو لەو قۆناغەدا كە بە بۆچوونى ئێمە لە هەڵگيرسانەوەى شۆڕشدا ديبوى، لە بڵاوكردنەوەى بيروباوەڕى يەكێتیى نيشتمانیی كوردستاندا، لە دەرخستنى رووى گەشى خەباتى شاخدا، لە بيرەوەريەكانى شەهيدەكانمان و سروشتى ژيان و خەبات و بيركردنەوەياندا، بەڵام دواى ئەو قۆناغە دۆخێكى تازە هاتبۆكايەوە، كوردستانێكى نوێ هاتبۆكايەوە، كوردستانێك كە بۆ يەكەمين جارە ئازادبێت و تيايدا پەرلەمانى كوردیى بۆ يەكەمين جار هەڵبژێردرێت و حكومەتى هەرێمى تێدا پێكبهێنرێ.
لەبەر ئەوە وا بە باش زانرا كە (كوردستانى نوێ) ئێستا لەم سەردەمەدا ناوێكە شايستەى رۆژنامەيەكى رۆژانە بێت... ئەمە لەكاتێكدا (رێبازى نوێ) گۆڤار بوو زياتر لەوەى كە رۆژنامەبێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ٣٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان-ەوە
هەواڵ
سەرۆک مام جەلال بەراورد و جیاوازی لەنێوان رۆژنامەی حزبی و ئازاد دەکات
هەواڵ
ژن و ڕۆڵی کاراکتەرە جیاوازەکان لە نۆڤلێتی (کارەکەر)دا
هەواڵ
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ١٣-هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکوک-ەوە
هەواڵ
پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک سەید مەجید گردعازەبانی تێکۆشەرەوە
هەواڵ
پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاڵە سەید مەجید گردعازەبانی تێکۆشەرەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 pjtfoundation.org ,All rigth reserved