کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەرۆک مام جەلال بەراورد و جیاوازی لەنێوان رۆژنامەی حزبی و ئازاد دەکات
2024-09-08
رۆشنبیر کێیە؟ سەرۆک مام جەلال: ئەى باشە ئێمە قابيلە بە تەزوير رۆشنبير بين
سەرۆک جەلال تاڵەبانی: ئەى باشە ئازادى چیيە؟ ئازادى ئەوەيە ئێمە دەمكوت كەن و نەقە نەكەين و بۆچوونمان نەبێت و هەر ئەوان شت بنووسن؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە لە کتێبی (بیرەوەریی رۆژنامەنووسی) مــام جــەلال: چەپکە گوڵم پێ جوانترە لە تاقە گوڵ، چاوپێکەوتنی رۆژنامەنووس هاوار مستەفا خانە لەگەڵ سەرۆک مام جەلال وەرگیراوە.
پێتان وانییە بيروڕاى ئازاد، رۆژنامەی ئازاد لە رۆژنامەى حزبى جيادەكاتەوە؟
- سەرۆک مام جەلال: ئاخر خۆ دوو شتى لێكجيان، رۆژنامەى ئازاد شتێكەو رۆژنامەى حزبيش شتێكى ترە.
رۆژنامەى حزبى رۆژنامەيەكە بيروباوەڕ و سياسەتى حزبێكى دياريكراو بڵاودەكاتەوە... واتا رۆژنامەيەكى مولتەزيمە، لە عەرەبى پێى دەڵێن: رۆژنامەيەكى هاديفە... واتا ئامانجى ديارى خۆى هەيە، ئيلتيزامێكى تايبەتى خۆى هەيە، رێ و شوێنى خۆى هەيەو سنورێكى بۆ دانراوە، چوارچێوەيەكى بۆ دانراوە كە دەبێت لەو چوارچێوەيەدا ئيش بكات؟
رۆژنامەى ئازاديش ئەوەيە كە ئازادبێت، پەيوەندى نە بە حزب و نە بە سياسەتێكى حزبێكەوە نەبێت، جا رۆژنامەى(كوردستانى نوێ) لەڕاستيدا شتێكە لەنێوان ئەو دوو حاڵەتەدا( رۆژنامەى ئازاد) و (رۆژنامەى حزبى) سەروتار و هەندێ لە بابەتەكان سياسەتى رەسمى يەكێتیى نيشتمانیى كوردستان دەردەخات، بەڵام ئەوەى كە بە قەڵەمى نووسەر دەنووسرێ بۆچوونى نووسەر دەردەخات.
من پێم وايە ئەوە شتێكى باشە، بەڵام بۆئەوەى رۆژنامەى ئازاديش هەبێت، هەقە رۆژنامەى ئازاد هەبێت هەقە رۆژنامە هەبێت بيروڕاى خۆى بەسەربەستى دەرببڕێت. من هەندێجار تێبينى و رەخنەكانى هەندێ لە ئەديبەكان بە تايبەتى ئەوانەى سەر بە حزبى شيوعى عیراقن دەخوێنمەوە دەبينم زۆر تووند دژى ئەو وەزعەى ئێستاى كوردستانى عیراق قسە دەكەن، بۆ نمونە لەدوا ژمارەى (الثقافە الجديدة)دا خوێندمەوە دەڵێت: ئازادى نیيە و تەنگ و چەڵەمەيەو دەشڵێت: ئەسڵەن رۆشنبير هەر دەورى نیيە لە دانانى سياسەتى ئەو دۆخە و لە رۆژنامەگەريدا.
ديارە ئەوە بەڕاستى قسەى كاڵ و كرچى سەر پێييە. جارێ مەبەست لە رۆشنبير كێيە؟.. ئەگەر مەبەستى لە رۆشنبير وشياریى سياسیى بێت يا دەرچووانى كوليە و ئەوانەيە. باشە خۆ يەكێتیى نيشتمانیى كوردستان دەيان خاوەن دكتۆرا و خاوەن ماجستێر و رۆشنبيرى تێدايە. بۆچى ئەوانە رەش بكرێنەوە.
بە نموونە برادەرێكى وەكو (ئازاى حەسيب قەرەداغى) خۆى بەرۆشنبير دابنێت، بەڵام پياوێكى وەكو د. فوئاد مەعسوم يا د.كەمال فوئاد، د. بەرهەم ، د. عومەر شێخ موس، د. كەمال خۆشناو يا كاك نەوشيراون مەستەفا يا بەندەى موخليستان شەتب بكات و بڵێ ئەوانە رۆشنبير نين، ئەى باشە ئێمە قابيلە بە تەزوير رۆشنبير بين!. رۆشنبير ئێمەش دەگرێتەوە، دەوريشمان هەيە لە قەوارەى سياسیدا. يا بۆ نموونە دەڵێت:- هيچ ئازادى نیيە، بيروڕانيە، باشە ئەوە رۆژنامەكانى كوردستانى عیراق، ئەوە رۆژنامەكانى دى كە لە ناوچەكانى ئێمەدا دەردەچن. رۆژنامەى حزبى شيوعى خۆى، ئەوە گۆڤارى حزبى شيوعى، ئەوە راديۆى حزبى شيوعى، ئەوە تەلەفزيۆنى حزبى شيوعى هەرچى دەيەوێت دەيڵێت. كەس رۆژێ لە رۆژان چووە دەمى بگرێت؟ ئەوە ئيسلامی راديۆو تەلەفزيۆنى هەیە، ئەوە پارتى كۆمەنيستى كرێكارى كە رۆژنامە و دروشمى تەواو جياوازى خۆى هەيە لەگەڵ هەموومان هەموو رۆژێك قسەى خۆى دەكات، كەس رێگەى لێ گرتووە قسەى خۆى بكات.. كەس پەكى خستووە؟
من پێموايە ئەو ئازادى و ديموكراسيەى ئێستا لە كوردستانى ئێمەدا هەيە لە هيچ زەمانێكا خەونى پێوە نەبينراوە، هەقە قەدرى بزانين، هەقە بەلاى كەمەوە نەيشێوێنين،
بۆيە مەسەلەى ئەوەى كە ئەوها هەندێك لە نووسەر و ئەديبەكان بێ ئينسافانە مەسەلەى ئازادى پێشێل دەكەن و دێنە سەر ئەوەى وەڵڵا ئازادى نيی ەو دوو حزبەكە ئيحتيكاريان كردووە، من بەش بە حاڵى خۆم لە يەكێتى بەرگری دەكەم. ئێمە هيچمان ئيحتيكار نەكردووە، ئەوە ناوچەى ئێمە هەموو حزبێك راديۆ، تەلەفزيۆن و بڵاوكراوەى خۆى هەيە، هەتا ئەو حزبانەى لە حكومەتەكەى هەولێردان، وەزيريان هەيە لەوێ و راديۆيان هەيە لێرە!، تەلەفزيۆنيان هەيە لێرە و بە حكومەتەكەى ئەوان دەڵێن:(حكومەتى هەرێمى كودرستان)و باسى دەكەن و هەرچيش دەيانەوێ لێرە دەيڵێن، هەرچى دەيانەوێ دەينووسن.
ئەى باشە ئازادى چیيە؟ ئازادى ئەوەيە ئێمە دەمكوت كەن و نەقە نەكەين و بۆچوونمان نەبێت و هەر ئەوان شت بنووسن؟ نەخێر، ئەوان ئازادبن و ئيشى خۆيان بكەن ئێمەش ئازادين و ئيشى خۆمان دەكەين. ئازادیى بۆ هەموو لايەكە، من لايەنگرى ئەوەمە بە راستى ئازادىی تەواو هەبێت، پێمخۆشە هەموو حزبەكان لەو پەڕى چەپەوە بۆ ئەو پەڕى راست راديۆيان هەبێ، تەلەفزيۆنيان هەبێ ، رۆژنامەيان هەبێ و قسەى خۆيان بكەن.
بەڵام لە بنەڕەتدا دەبينين هەموو كەس ئەو هەقەى هەيە. لە كوردستانى ئێمەشدا هەموو كەس هەقى هەيە راديۆى هەبێت، تەلەفزيۆنى هەبێت، رۆژنامەى هەبێت.
بەڵام ئەوە بەو مانايە نیيە هەندێك لە ئەديبەكان وائيشەكە لێك بدەنەوە كە هەر ئەوان هەقيان هەيە قسە بكەن و حزبەكان دەم كوت بن. ئەمە ديموكراسى نیيە بەڕاستى، ئەمە پێشێل كردنى ئازاديیە لەلايەن ئەوانەوە نەك تاوانباركردنى حزبەكان بە پێشێلكردنى ئازادیى. يان بە نموونە دەڵێن: رۆشنبير هيچ دەورى نيیە… نازانم رۆشنبيريش لە كوردستاندا دابەش بوونە بەسەر حزبەكاندا. من پێموانيە سەركردايەتىی حزبەكان هەمووى جاهيل و نەفام و نەخوێندەوار بن و تەنها مشتێك لە ئەديبى دوور لە حزبايەتى يان هى حزبەكانى دیکە خوێندەواربن.
يەكێتیى نيشتمانى هەر ئەسڵەن حزبى رۆشنبير بووە. تۆ هەر لە درووستبوونيەوە سەيرى دەستەى دامەزرێنەر بكەن ( د. كەمال فوئاد، د. فوئاد مەعسوم د. عومەر شێخ موس، نەوشيروانيش هەر بە دكتۆر حيسابە د. نەوشيروان و د. كەمال خۆشناو) بەس من و عادل موراد و عەبدولرەزاق فەيلى دكتۆر نەبووين . منيش حقوقم تەواو كردووە، عادل كوليەى تەواوكردووە، عەبدولرەزاق زانكۆى ئەمەريكى تەواو كردووە چەندين زمان دەزانێت … ئيتر نازانم ئەگەر ئەوانە رۆشنبير نەبن كێ رۆشنبيرە.
هەندێك لەوانەى كە كۆلكە خوێندەوارن مومكينە زمانێكى بيانيش نەزانن كە ئێمەمانان هەريەكەمان چەند زمانێكى بيانيش دەزانيين، هەموو زمانەكانى رۆژهەڵات دەزانين ، ئەگەر لە سەركردايەتى تەماشا بكەين دەبينين هەموو زمانەكانى رۆژهەڵات و ئەوروپى ..ئەڵمانى و ئينگليزى و فەرەنسى و كۆمەڵيك زمانى ترى تێدا دەزانرێ بۆ ئەوە رۆشنبير نەبێ، برادەرێك لەو سەرەوە خۆى بە رۆشنبير دانابێ و ئەو ناسنامەى رۆشنبيریى دابەش بكات.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یادی حەوتەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
مام جەلال سەركردەی دوو سەدە
هەواڵ
سودانی: خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدژی ستەم و دیكتاتۆرییەت بوو
هەواڵ
سودانی: خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدژی ستەم و دیكتاتۆرییەت بوو
هەواڵ
پەیامی مەكتەبی سیاسیی بۆ ساڵرۆژی كۆچی یەكجارەكی و نەمری سەرۆك مام جەلال
هەواڵ
پەیامی مەكتەبی سیاسیی بۆ ساڵڕۆژی كۆچی یەكجارەكی و نەمری سەرۆك مام جەلال
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 pjtfoundation.org ,All rigth reserved