دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات

2024-09-17
 

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات


بەڕێز/ پ. د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
بەڕێزان/ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی

ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەمانەوێت هەوڵ و ماندوونتان بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئاستی یەکەم لەسەر هەرێمی کوردستان و دووەم لەسەر ئاستی عیراق لە ریزبەندیی دامەزراوەی 'AD Scientific Index' بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی 'h-index, i10-index' گووگڵ سکۆلەر، هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان بەرزبنرخێنین و  پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و خۆمان بکەین.

بەدەستهێنانی ئەم ئاستە بەرزە زیاتر زانکۆی سلێمانی دەگەیەنێتە لووتکە، یەکەمبوونتان دڵخۆشی بۆ ئێمە هێنا و دڵنیاشین خەمخۆری و هەوڵە بێوچانەکانی ئێوەیە، ئێمەش شانازیتان پێوە دەکەین دەستخۆشیتان لێدەکەین.

گوومان لەوەدا نییە شەونخۆنی دەکەن بۆ ساڵەکانی داهاتوو ئەم ئاستە زیاتر ببەنە پێشەوە و لە پلەی یەکەمدا بمێننەوە هەرچەند لە بارودۆخێکی ئابووری سەختدان، بەڵام بێوچان هانگاو دەنێن و لەمپەرەکان تێدەپەڕێنن.


زانکۆی سلێمانی یەکەمبوونتان پیرۆز، پاڵپشت و پشتیوانتانین و هەمیشە سەرکەوتووبن.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
١٧ی ٩ی ٢٠٢٤



 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved