کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
باڵیۆز د. محەمەد سابیر: پێویستە رۆژی یادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بکرێتە رۆژێکی نیشتمانی لە عیراقدا
2024-09-30
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆکی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند یادی حەوتەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری کەرکوک دەبێت و دەڵێت پێویستە ئەو رۆژە بکرێت بە رۆژێکی نیشتمانی و باسی لەوەش کرد مام جەلال ئەندازیاری ماددەی ١٤٠ بوو.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆکی جەلال تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە رۆژی دووشەممە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بۆی سازکرابوو وتی:
"کەرکوک بۆ گەلی کورد و عیراق گرنگییەکی مێژوویی هەیە، هەمیشە مام جەلال دەیوت کەرکوک قودسی کوردستانە".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆکی جەلال تاڵەبانی وتیشی: "مام جەلال ئەندازیاری ماددەی ١٤٠ بوو هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە مافی سەرجەم نەتەوەکان و پێکهاتەکان پارێزراوبێت بێجیاوازی خزمەت بە کەرکوک و کەرکوکییەکان بکرێت".
لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر باسی لەوە کرد: "یادی حەوتەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری کەرکوک دەبێت کە رۆژی پێنجشەممە ٣ی ئۆکتوبەری ٢٠٢٤ کاتژمێری ٥ی ئێوارە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک کەسایەتیی حکومی و حزبی لەسەر ئاستی جیهان، عیراق و هەرێمی کوردستان دەبێت و مەراسیمێکی شایستەی بۆ ئامادەکراوە".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆکی جەلال تاڵەبانی باسی لەوەش کرد:
" رۆژی یادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێویستە بکرێتە رۆژێکی نیشتمانی لە عیراقدا، چونکە مام جەلال هیچی لەو سەرکردانەی دیکەی جیهان کەمتر نییە بگرە زیاترە کە رۆژی کۆچی دواییان کراوە بە رۆژی نیشتمانی.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved