کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
خاتوو گەلاوێژ: یادێكی تری سەرۆك مام جەلال
2024-10-02
وا یادی حەوت ساڵەی ئەو سەفەرەی مام جەلال دەكەینەوە كە هەرگیز من بڕوا بەوە ناكەم دواسەفەری بێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دەچمە سەر ڕای گەلەكەمان و منیش پرسەی ئەو پیاوە مەزنە دەگێڕم كە نە زمان و نە قەڵەمەكەم ناتوانن هیچی لەسەر بڵێن و نە دڵ و نە دەروونیشم ناتوانن بڕوا بەوە بێنن كە بگەمە ئەو قەناعەتەی دوا كۆچی كردبێت.
ئەم قەناعەتەم لەناخی دڵەوەیە، چونكە ئێستایش وا دەزانم سەفەری دەرەوەی وڵاتی كردووە و بۆ ئەركێك لەو هەموو ئەركە قورسانەی كە هەر شانی ئەو پێیهەڵدەگیران ڕۆیشتووە و هاكا بە مزگێنیی جێبەجێكردنی ئەركەكەیەوە هاتەوە ناومان.
ئاخر مام جەلال-ێك كە لە تەمەنی 15-16 ساڵییەوە وەك نەوجەوانێكی زیت و وریا كەوتبێتە خەباتی ڕێكخراوەیی و پاشان ڕۆشنبیری و سەندیكایی و سیاسی و پێشمەرگایەتی و دیپلۆماتی و دوا وێستگەیش بەڕێوەبردنی دەوڵەتێكی وێرانەی دوای چەندین جەنگی كاولكاری كە تێیدا ناسناوی "صمام الأمان"ی پێبدرێت و جێدەستی ڕاستەقینەی بە ئاشتبوونەوەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگیی ئەم هەموو پێكهاتە مەزهەبی و نەتەوەیی و ئایینی و....هتد-ەی عێراقەوە هەبێت، چۆن نابێتە تاجی سەری میللەتەكەی و تا هەتایە شانازیی پێوەناكات!
لەسەر داوای كەركوكییەكان، ئەم یادە ئەمساڵ لە كەركوك دەكرێتەوە، ئەمە بۆخۆی وەفادارییەكی خەڵكی شارەكەیە بەهەموو پێكهاتەكانیەوە، چونكە ئەوەی مام بۆ كەركوكی كرد هیچ سەركردەیەك بۆ ئەو شارەی كوردستانی نەكردووە، ئەو شارەی كە نموونەی پێكەوەژیانی پێكهاتە ڕەسەن و لەمێژینەكانیەتی، ڕەنگە تاكە بەڵگەیەكیش بۆ ڕاستیی خزمەتی كەركوك لەلایەن سەرۆكە پێشمەرگەكەیەوە هەر ئەو نەخشە دێرینە بەس بێت كە ناونرا "مورافەعەكە" و كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماندەوە.
بەڕاستی بۆ ڕۆژێكی ئاوا، نازانم چی بنووسم!! خۆ ئەگەر لە مێشك و پەنجە و قەڵەمەكەم بگەڕێم، ئەوا نەك چەند دێڕێك بەڵكو بەچەند ڕۆمانێكیش ئینجا مەگەر بتوانم گەشتێك بەژیانی پڕ لە سەروەریی مام جەلال و ئەم سەفەرەیدا بكەم كە هەر بەحەق باوەڕ بە كۆچی دوایی ناكەم و چاوەڕێم بێتەوە ناومان.
گەلاوێژ
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved