قۆناغێکی مێژوویی سەرکەوتووی سەرۆک مام جەلال

2024-10-31

بۆ یەکەم جار لە میژووی عێراقدا لە یەکەم ڕۆژی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٣ سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم کورد ئەرکی سەرۆکایەتیکردنی دەوریی ئەنجومەنی حکومڕانی عێراقی پێسپێردرا، ئەو هەنگاوە بە سەرەتای قۆناغێکی گرنگی عێراق داندرا، سەرۆک مام جەلال لەماوەی یەک مانگی سەرۆکایەتیی عێراقدا، جگە لە زنجیرە کۆبوونەوە چڕوپڕو سەرکەوتووەکانی، چەندین چالاکی دیبلۆماسیشی ئەنجامداو ئەو ڕاستییەی بۆ دۆست و دوژمن سەلماند، کە نەتەوەی کورد خاوەنی کەسایەتیی سیاسیی باڵایە و لە توانایدا هەیە سەرۆکایەتیی وڵاتێکی گەورە بکات، هەر لەو ماوەیەدا خشتەیەکی زەمەنی بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی کاتی خاوەن سەروەری داندرا.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved