سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی: "نووسین بەشێکی جەوهەریە لە خەباتی نیشتمانی بۆ ئەم گەلە مام جەلال هەموو ئەوەی هەیبوو پێ بەخشی و خەباتێکی سەختی بۆ کرد، مام جەلال رەمزێکی ناوازە و سەرکردەیەکی ئازا و هاوبەشێکی رەسەنبوو لە بوونیادنانی وێستگەکانی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی".
رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی ١١ی ۲۰۲٤ بە سەرپەرشتی باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بەڕێز شاناز ئیبراهیم، خانمی یەکەمی عیراق و کۆمەڵێک میوانی حزبی و حکومی و سەرجەم توێژەرانی بەشدرابووی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، لە شاری سلێمانی، هۆڵی کۆبوونەوەی (کۆنگرێس)ی زانکۆی سلێمانی مەراسیمێک سازکرا.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە وتەیەکیدا کە لەبەردەم میوانانی مەراسیمەکەدا پیشکەشی کرد سوپاسی تویژەرانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و وتی ئەم بەرهەمە گرنگییەکی زۆری هەیە سەبارەت بە ژیانی مام جەلال و کەسایەتییە بێوێنەییەکەی.
لەم مەراسیمەدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشرایە ئەو توێژەرانەی بە نووسین و لێکۆڵینەوەی بەشداربووون لە یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری نەجەف رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤/١٠/٢٠٢٣ توێژینەوەکانیش لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناونیشانی (کارنامەی تەواوی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانی لە شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی) بڵاوکرایەوە و بە دیاری بەخشرایە ئامادەبووان.
کۆڕبەندی نیشتمانیی یەکەم لە سێ تەوەر پیکهاتبوو تەوەرەی یەکەم: (سەرۆک تاڵەبانی لە چاوی هاوڕێیان و هەڤاڵانیدا) کە لەم دانیشتنەدا ١٠ کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری دووەم: (پێودانگە سیاسییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)، لەم دانیشتنەدا ٧ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری سێیەم: (بایەخە ئەدەبییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و پەیوەندییە رۆژنامەگەری و میدیاییەکانی) لەم دانیشتنەدا ٥ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەم دیدارە لە چوارچێوەی شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال-دا بەڕێوەچوو.
رۆژی شەممە ۲۱ی ۹ی ۲۰۲٤ له رێوڕهسمێكدا له شاری بهغدا تهواوی بەرهەمەکانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
رێوڕهسمهكه بە ئامادەبوونی باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و د. ئیبراهیم بەحرلعلوم، سەرۆکی دامەزراوەی بەحرلعلوم و ژمارەیەکی زۆر لە نووسران و رۆشنبیران بەڕێوەچوو.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤/١٠/٢٠٢٣ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحرلعلوم یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال لە شاری نەجەف بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمینتاری لەبارەی سەردانەکانی سەرۆک مام جەلال بۆ شاری نەجەف و دانانی بەردی بناغەی مەعهەدلعەلەمەین نمایشکرا، لە فیلمەکەدا جۆش و خرۆشی دانیشتوانی نەجەف بۆ سەرۆک مام جەلال بەدەردەکەوت.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەم دیدارە لە چوارچێوەی شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال-دا بەڕێوەچوو، شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە شاری بەغدا دەستیپێکرد و لە شاری نەجەف کۆتایی هات.