کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەکات
2024-12-09
رۆژی دووشەممە ۹ی دیسەمبەری ۲۰۲٤ بەڕێز لویس ئایالا، سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ و هاوڕێ سەرۆک مام جەلال سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی کرد و لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لێکرا.
بەڕێز لویس ئایلا تاجەگوڵینەی خۆشەویستی، رێز و وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا لە تیانووسی یادەوەرییەکاندا پاش نووسینی چەند بیرەوەرییەکی خۆی و سەرۆک مام جەلالی نووسی و تیشکی خستەسەر رۆڵی و هەنگاوە ئەرێنییەکانی سەرۆک مام جەلال لەبارەی پێکەوەژیان لە عیراق و هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد مام جەلال هاوڕێ و هاوخەباتی رێگەی تێکۆشا بووە بۆ هێنانەکایەی ئازادی بیروڕا و ئاشتی بۆ گەلانی جیهان.
سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ لەبەردەم میدیاکاندا وتی: "ئێمە بە شانازییەوە ئەو خزمەتانە دێنینەوە یادمان و رێزدەگرین لە مێژوو، قوربانییەکانی کە لەپێناو مرۆڤایەتیدا داویەتێ".
وتیشی: "لەماوەی رابردوودا مام جەلال رۆڵی گەورەی هەبوو لە گۆڕانكارییەكاندا، مام جەلال توانای تێپەڕاندنی زۆربەی قەیرانەكانی هەبوو، لەڕێی قورسایی و پێگە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكەیەوە".
پاشان بەڕێز لویس ئایلا سەردانی مۆزەخانەی ئەمنەسورەکەی کرد و لە کۆتایی سەردانەکەشیدا ئۆفیسی سەرەکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی بەسەرکردەوە و خۆشحاڵی خۆی بە بوونی دامەزراوەکە دەربڕی و کارەکانی رابردووی دامەزراوەکەشی بەدەستکەوتێکی باش وەسفکرد.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved