کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەسەر مەزاری مام پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی حیکمە دەکات
2025-01-07
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەسەر مەزاری مام پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی حیکمە دەکات
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ۷ی ۱ی ۲۰۲٥ سەماحەتی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە شاری سلیمانی سەردانی مەزاری مام جەلال کرد و لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
بەڕێز عەممار حەکیم لە دەسپێکی سەردانەکەیدا لە شاری سلێمانی، چووە سەر مەزاری مام و تاجەگوڵینەی رێزوەفای لە سەر مەزارەکە داناو لە تیانووسی یاداشتەکاندا بیرەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ مام جەلال نووسییەوە و تیشکی خستە سەر رۆڵی مێژوویی و پێگەی تایبەتەکەی سەرۆک مام جەلال لە ناوچەکە و عیراق دەشڵێت:" مام جەلال هێمایەکى یەکگرتوویى نیشتمانیى گەورەیە و شانازى پێوەدەکەین".
سەماحەتی عەممار حەکیم هاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال دەنووسێت: "هەرکاتێک سەردانى پارێزگاى سلێمانى دەکەین، راهاتووین سەردانى مام جەلال بکەین بە زیندوویى یاخود مەزارەکەى".
سەرۆکی رەوتی حیکەمە لە کۆتایی قسەکانیدا لەبەردەم دەزگاکانی رایگەیاندا وتی سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکەین و شانازی بە بوونی ئەم دامەزراوەیەوە دەکەین.
بەڕێزان نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت سەرۆک مام جەلال ئامادەی پێشوازیی سەرۆکی رەوتی حیکمە بوون لەسەر مەزاری مام.
دەقی ئەو نووسینەکەی بەڕێز عەممار حەکیم لە دەفتەرى یاداشتەکانى مەزارى مام جەلال نووسی "هەرکاتێک سەردانى پارێزگاى سلێمانى دەکەین، راهاتووین سەردانى مام جەلال بکەین بە زیندوویى یاخود مەزارەکەى، ئەوەش وەکو رێزلێنانى بەرز و گەورەمان بۆ ئەو سەرکردە نیشتمانییە کوردییە عێراقییە، وەکو بیرخستنەوەیەک بۆ هەڵوێستە زیندووەکانى لە بەرەنگاربوونەوەى دیکتاتۆریەت و بنیادنانى سیستمى دیموکراتیى نوێ، هێمایەکى یەکگرتوویى نیشتمانیى گەورەیە و شانازى پێوەدەکەین.. ئەوەش دەرفەتێکە بۆ بیرخستنەوەى پەیوەندییە مێژووییەکانمان لەگەڵ بەڕێزیاندا و برایانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان".
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
"سەرۆک مام جەلال هەمیشە پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندان بوو"
هەواڵ
سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال دەکات
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی مەئموون هاوبەشییەکی ئەکادیمی و راهێنان دادەمەزرێنن و ئامادەکاری دەکەن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی لەگەڵ یونسکۆ هەنگاو بەرەو رێکخستنی فەزای دیجیتاڵی بۆ هۆشیاری لە عێراق دەنێن
هەواڵ
پرسەنامەیەک لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە بۆ بەڕێز رەفعەت عەبدوڵڵا
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ تۆڕی میدیایی عێراق تاوتوێی دەسپێکردنی هاوکارییەکی هاوبەش و مەشقپێکردنی دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved