سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حکمە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات

2025-01-09

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ۱ی ۲۰۲٥ بەڕێز عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەرێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزاوە و کارمەندانی دامەزراوەکەوە پێشوازی لێکرا.

لە دانیشتنێکدا باڵیۆز، د. محەمەد سابیر پاش بەخێرهاتنی سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمە و وەفدی یاوەری باسی لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و وتی: " دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێ لایەنە، کولتووری، مرۆڤایەتی و نیشتمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن، پاراستن، ئەرشیف کردنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی".

لەو دیدارەدا بەڕێز عەممار حەکیم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی دامەزراوەکە و ستایشی هەوڵە جدییەکانی سەرۆکی دامەزراوەکە و دامەزراوەکەی کرد لە کارەکانیدا، ئەوەشی خواست دامەزراوەکە ببێتە ناوەندێکی زیاتر بۆ پەروەردە، راهێنان و گرنگیدان بە گەشەپێدانی مرۆیی و کولتووری زیاتر و کار و پرۆژەکانی بباتە تەواوی شارەکانی عیراق.

سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمە جەختی کردووە لەوەی هەوڵی جدی خۆیان دەدەن بۆ درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراو و رێکخراوە هاوشێوەکانی دامەزراوەکە بۆ کاری هاوبەش لەو بوارانەی کە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کاری تێدا دەکات.

 ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ۷ی ۱ی ۲۰۲٥ بەڕێز عەممار حەکیم سەردانی مەزاری مام جەلال کرد
ئەم نووسینەی لە تیانووسی بیرەوەرییەکانی سەر مەزارەکە نووسی: "هەرکاتێک سەردانى پارێزگاى سلێمانى دەکەین، راهاتووین سەردانى مام جەلال بکەین بە زیندوویى یاخود مەزارەکەى، ئەوەش وەکو رێزلێنانى بەرز و گەورەمان بۆ ئەو سەرکردە نیشتمانییە کوردییە عێراقییە، وەکو بیرخستنەوەیەک بۆ هەڵوێستە زیندووەکانى لە بەرەنگاربوونەوەى دیکتاتۆریەت و بنیادنانى سیستمى دیموکراتیى نوێ، هێمایەکى یەکگرتوویى نیشتمانیى گەورەیە و شانازى پێوەدەکەین.. ئەوەش دەرفەتێکە بۆ بیرخستنەوەى پەیوەندییە مێژووییەکانمان لەگەڵ بەڕێزیاندا و برایانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان".
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved