کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز
2025-03-19
وەک پیرەمێرد دەڵێت:
ئەم رۆژی، ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێکی، کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە (٢٧٢٥)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان دەکەین، لەم رۆژە پیرۆزەدا ھیوای ژیانێکی پڕ بەختەوەریی و ئومێدی سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ هاوڵاتییان دەخوازین. ئاشتی و ئارامی باڵبکێشێت بەسەر وڵاتماندا.
جەژنی نەورۆز؛ نوێبوونەوە، هێمای تەبایی، یەکگرتن، یەکڕیزی، سەرکەوتن و پەیامی ئازادی گەلی کوردستانە، سیمبولی کۆتایهاتنی زوڵم و زۆردارییە، ئومێد دەکەین ئەم نەورۆزە ببێتە سەقامگیربوونی کوردستان و یەکریزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و رەواندنەوەی گرژییەکان لەپێناو زیاتر خزمەتکردن هەرێمی کوردستان.
ساڵڕۆژی رزگاركردنی شاری كەركوكی لەدەستی دیکتاتۆری بەعس هاوکاتە لەگەڵ ئەم بۆنە پیرۆزە، پیرۆزبایی لە کەرکوکییەکان و هەموو کوردێک دەكەین، هیوادارین نەورۆزی ئەم ساڵ ساڵی خزمەتی کەرکوکییەکان بێت.
مەولەویش لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە دەڵێت:
نیشانەی نەورۆز وادەی وەھارەن
یا نەشئەی ئامای نامەی نیگارەن
نەورۆزتان پیرۆز، بەهیوای پاراستنی ژینگەی سەوزی کوردستان
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
"سەرۆک مام جەلال هەمیشە پاڵپشتی نووسەران و هونەرمەندان بوو"
هەواڵ
سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال دەکات
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی مەئموون هاوبەشییەکی ئەکادیمی و راهێنان دادەمەزرێنن و ئامادەکاری دەکەن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی لەگەڵ یونسکۆ هەنگاو بەرەو رێکخستنی فەزای دیجیتاڵی بۆ هۆشیاری لە عێراق دەنێن
هەواڵ
پرسەنامەیەک لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە بۆ بەڕێز رەفعەت عەبدوڵڵا
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ تۆڕی میدیایی عێراق تاوتوێی دەسپێکردنی هاوکارییەکی هاوبەش و مەشقپێکردنی دەرچووانی خوێندنی باڵا دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved