کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
بیست و پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-دا تێدەپەڕێت
2025-04-08
مامۆستای نەمر ئیبراهیم ئەحمەدی سیاسەتمەدار، ئەدیب، مافناس و رۆژنامەنووسی گەلەکەمان دوای بەسەربردنی ٨٦ ساڵی تەمەنی پڕ لە رەنج، خەبات و هەڵوێست، لە رۆژی ٨ی نیسانی ٢٠٠٠ لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی دوایکرد، بە کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم، نەتەوەی کورد کەسایەتییەکی ناودار و هەڵکەوتووی لەدەستدا کە بێجگە لە سیاسەت و کوردایەتی، لە سەرجەم بوارەکانی ئەدەب، رووناکبیری و رۆژنامەگەری رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە لەوانە (یادگارو هیوا، ژانی گەل، دڕک و گوڵ و ئاکۆ...) ئیبراهیم ئەحمەدی نەمر جێدەستی بە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمانەوە وەک رۆژی رووناک دیارە و هەمیشە لە خزمەتی دۆزی رەوای میللەتەکەماندابووە و کەسایەتییەکی دیار، چالاک و بیرمەندی هاوچەرخی مێژووی گەلی کوردستانە.
مامۆستا ئیبراهیم لەساڵی ١٩١٤ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، لەساڵی ١٩٣٧ کۆلێژی مافی لە بەغدا تەواوکردووە، لە زانکۆی بەغدا بە هاوکاری چەند لاوێکی کورد، نامیلکەی (الاکراد والعرب)ی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردۆتەوە، لە بەشێکدا ئاماژەی بە مافی چارەی خۆنووسینی کورد کردەوە، بەهۆیەوە نامیلکەکە قەدەغەدەکرێت و مامۆستا ئیبراهیم دەدرێت بە دادگە، لەبواری رۆژنامەگەریدا مامۆستا ئیبراهیم رۆڵێکی زۆر گرنگی هەبووەوتەمەنی ١٨ ساڵ بووە کە لە رۆژنامەی (ژیان) بابەتی بڵاوکردۆتەوەو هاوڕێی نزیکی فایەق بێکەس و گۆران بووە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش لەساڵی ١٩٣٩ مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری گەلاوێژی وەرگرتووە، کە گۆڤارێكی ئەدەبی، فیكری و سیاسی بووە، لەماوەی ١٠ ساڵدا ١٠٥ ژمارەی لێبڵاوکراوەتەوەو دواتر بەفەرمانی دەسەڵاتی حكومی، لە رۆژی ١/٨/١٩٤٩ داخرا.
لەساڵی ١٩٤١ لەگەڵ چەند تێکۆشەرێکدا لقی عیراقی کۆمەڵەی (ژ.ک.) یان دامەزراندووە و مامۆستا ئیبراهیم لێپرسراوی لقەکەبووە، لە ١٧/٤/١٩٤٩ تا ١٤/٣/١٩٥١ لە زیندانبووە، لە سەرەتای مارتی ١٩٥١ دوای ئازادبوونی لە زیندان، بەکۆی دەنگ بە سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، نێوانی لەگەڵ پێشەوا (قازی محەمەد) زۆر باشبووەو پێشەوا بە (بیلە، بیلبیلەی چاو) ناوی بردووە، مامۆستا ئیبراهیم بە (شینی پێشەوا) سۆزی بۆ لە سێدارەدانی دەربڕیوە، وەک سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری رۆژنامەی (خەبات) بووە کە یەکەم ژمارەی لە ٤/٤/ ١٩٥٩ دەرچووە، وەک سەرکردەیەکیش لە خەباتی شاخ بەشداری لە شۆڕشی ئەیلولی ساڵی ١٩٦١ دا کردووە، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد هەتا ئەو رۆژەی کە کۆچی دوایکرد لە بیری خەباتی کوردایەتی و خزمەتی نەتەوەی کورددا بووە.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved