کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
ئەحمەد داودئۆغڵو سەردانی مەزاری سەرۆک "مام جەلال" دەکات
2025-05-18
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱٨ی ٥ی ٢٠٢٥ ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندەی توركیا سەردانی مەزاری سەرۆک "مام جەلال"ی كرد و لەلایەن بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لێکرا.
ئەحمەد داودئۆغڵو دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا، لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بەڕێزەوە باسی لە پەیوەندی دێرینی خۆی و سەرۆک مام جەلال کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمڕۆ هاتم رێزی خۆم نیشانی هاوڕێكەم دا، وێنە جوانەكانی مام جەلال لە بیرماندا ماوە، مام جەلال هاوبەشیی هەمووان بوو، تەنها هی سلێمانی و عیراق نییە، بەڵكو بۆ هەمووانە و ئەمڕۆ هاتم رێزی خۆمی نیشان بدەم، سلێمانی-ش وەكو زێدی من وایە و هاتنم بۆ ئێرە شەرەفێكی گەورەیە.
ئەحمەد داودئۆغڵو وتیشی: ئەركی من بوو بێم و سەردانی مەزارەكەی بكەم، دواینجار وەك وەزیری دەرەوە هاتم زۆر نەخۆش بوو، بەداخەوە نەمانتوانی بیبینین بۆیە تەنها سەردانی هێرۆ خانی هاوسەریمان كرد كە پێمان دەوت پورێ و راشیگەیاند، خانەوادەی سەرۆك مام جەلال خێزانی منن، قوباد تاڵەبانی وەك برام وایە و كاتێك بانگهێشتی كردم بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی تەنانەت دووجار بیرم نەكردەوە و گوتم بەڵێ.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرهەمە چاپکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشدارە لە 78 هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی فرانکفۆرت
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی نۆیەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمی، بیرمەند و سیاسیی میسری دەکات
هەواڵ
له ماڵی جهواهیری... دامهزراوهی سهرۆك جهلال تاڵهبانی پهیوهندیی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و گهورهشاعیری عهرهب بە بیر دێنێتهوه
هەواڵ
بەشی ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە دروستکردنی رایەڵەیەکی فراوان ئەرشیفی ژیان و خەباتی سەرۆک مام جەلال کۆدەکاتەوە
هەواڵ
یەکەم ژمارەی گۆڤاری (تێکۆشەر) بڵاوکرایە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved