کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ پیرۆزبایی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.
2025-06-02
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
بەڕێزان/ ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی.
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی.
بەڕێزان/ کەسوکاری شەهیدانی سەربەرز و پێشمەرگە قارەمانەکان
بەبۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، بەڕابەرایەتیی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، سەرجەم ئەندامان، پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامانی سەنگەر و ژنانی تێکۆشەری نێو یەکێتی دەکەین.
یەکێتی لەرۆژی ١-٦-١٩٧٥، بەیاننامەی دامەزراندنی خۆی و نیاز و ئومێدی خەڵکی بڵاوکردەوە و شۆڕشێکی راستەقینە لەو ساتەوە ھەڵگیرساند ئەمڕۆ نیوسەدە تێپەڕ دەبێت بەسەر دامەزراندنیدا، لەم ڕۆژە پیرۆزەدا سڵاو و درود دەنێرین بۆ گیانی پاک و بەرزەفڕی شکۆی نەتەوە و نیشتمان، سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەھیدانی رێگەی رزگاریی کورد و کوردستان.
یەکێتی راستەوخۆ دوای دامەزراندنی، رێکخستنە نهێنییەکان لەناو شار، پێشمەرگە قارەمانەکان لە شاخ بەردەوام بوون تا لە راپەڕینی کوردستان و وەدەرنانی رژێمی بەعسی فاشیستی رۆڵی رابەرایەتی هەبوو، لە سایەی ئەم شۆڕشەدا یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراو حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرێنرا.
یەکێتی؛ حزبێکی خەباتگێڕ و خاوەن قوربانی زۆر و دەستکەوتی زۆرە لە تەواوی کوردستان، هەمووان شانازی پێوە دەکەین، ئەم یادە، بۆنەیەكی مێژوویی بەشكۆیە لە مێژووی گەلەكەمان و رووداوێكی گرنگ و دەگمەنی كوردایەتیشە، هەروەها یەكێتی حزبی رچەشكێنی ئاڵانگارییەکان، بەرپرسیاریەتییە سەختەكان و ئەركە مێژووییەكانە، حزبی قارەمانێتی و ئازایەتی و جوامێری خەباتی پێشمەرگایەتی خاوەن 23 هەزار شەهیدە بۆ گەل و نیشتمان،
یادکردنەوەی یەکێتی شۆڕشی میللەتێکە لەپێناو ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی، چەسپاندنی مافی مرۆڤ و نەھێشتنی دیکاتۆریەت و ھێنانە کایەی بیر و ئاراستەی سیاسیی جیاواز و فرەی کە ئێستا ئەزموونەکەمان لەسایەیدا بە ھەرێمێکی دەستوورییەوە بەرهەمهاتووە.
ئەم یادە یادکردنەوەی ھەزاران شەھیدی قارەمان و سەرکردەی بەتوانا و سەرۆکێکی مێژوویی حەکیمی وەک سەرۆک مام جەلال و نموونەییە کە تەواوی تەمەنی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخان کرد؛ تا دوا ساتی تەمەنی ببووە سەمامی ئەمان لە عیراق و کوردستانیش بۆ مافی ھەموو چین و توێژ و پێکھاتەکان.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامەزارندنی یەکێتی، بەرز و شكۆدار ئەم رۆژە.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عیراق دەکات
هەواڵ
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە یادی دامەزراندنی یەکێتی-دا سەردانی مەزاری مام جەلال دەکات
هەواڵ
حزبی شیوعی چین پیرۆزبابیی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات
هەواڵ
ئەحمەد داودئۆغڵو سەردانی مەزاری سەرۆک "مام جەلال" دەکات
هەواڵ
بەرەو هەشتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی- شاری سلێمانی – ٢٠٢٥
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved